.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











شیعر‌خۆراکی ڕۆحه ... به‌کر حه‌بیب
ساتێ مێشکم یاخی‌ده‌بێ له بورکانی قووڵی ده‌روون
ساتێ ئه‌شکم حوکم ده‌کات له ناخدا له دژێکی وون
که ده‌ماره‌هه‌ستێکم زانی، وا نزیکه له ڕاچه‌نین
کاتێ قامکی ده‌سته‌کانیش، ده‌دات فرمانی بۆ نووسین
له‌و چرکه‌دا مێشکی پڕم ده‌بێ به ده‌می هه‌گبه‌یه‌ک
زمان ده‌پژێ و ده‌خه‌مڵێ گه‌ڵا و گوڵی هۆنراوه‌یه‌ک
شیعر به‌رهه‌می ڕه‌نجێکه کارگه‌ره‌که‌ی بێ‌به‌رابه‌ر
ووزه و ئه‌رکێکی گوشراوه له بیری ئاڵوزی هۆنه‌ر
شیعر خۆراکێکی ڕۆحه زمان حاڵێکی بێ گۆیه
شیعر ئاوێنه‌ی گفتوگۆی نه‌پچڕاوی من و تۆیه
ده‌کرێ به شیعر ڕا‌چڵه‌کێ ویژدانی نووستوی مرۆیه
زۆر‌جاریش هه‌ر به‌هۆنراوه جرجێک ده‌کرێ به‌هه‌ڵۆیه
شۆڕشێکی ڕزگاری‌خواز ده‌شێ به چه‌کی هۆنراوه
بداته ڕۆڵه‌ی ته‌وژمی خه‌باتێکی نه‌پساوه
که ده‌بینم شاعیر‌ێکیش خامه‌ی ده‌فرۆشێ بۆ دراو
له نووکی خامه‌ی منه‌وه، ده‌ڕژێ فرمێسکی زوخاو.
به‌کر‌حه‌بیب/ سوید
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






Dast xosh hawre gean sarkawtw be barezm bahewae bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش هاوڕێ گیان habib بۆ ئەم هۆنراوە پەیڤ ناسکە
بەهیوای بەردەوامیت ئەزیزی من..
ئەم پەیڤانەی ئەچنە سەر پەڕەیەکی سپی
زۆرجار ناخم ئەسوتێنن
زۆرجارانیش ئەم بەنە ناو دنیای خەیاڵ....
گەلێ جاریش ...
ئەشکی چاوم..
بێ ویستی خۆم ئەبارێنن
بەڵام هەرگیز توڕە نابم لەپەیڤی جوان
چونکا ناخی ئەوان پەیڤان
لێوان لێ‌ون لە پاکیەتی..
.......................
.......................
دەرونـــــــــــــــــــــــــەیــــــــــــــــــــــی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دةستة كانت خؤش بيت هاورى ئةزويزم 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





hawrean darwnae totolas o hawsoz sopastan dakam o rez o hormat bo ewai aziz
hawretan
habib
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
دەست خۆش ئازیزم بۆ دانانی ئەوو بابەتە
خوازیارم هەردەم کامەران بیت
هەر شاد بیت
هاووڕێ ی یانە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







هیوای نامۆ
ئه‌مشه‌و ته‌نهام له‌گه‌ڵ میلی كاتژمێری ژووره‌كه‌ما
كه‌وتوومه شه‌ڕی‌چاره‌نووس له‌گه‌ڵ له‌شكرێ له غه‌ما
هه‌ڵكورماون له باوه‌شما هه‌ردوو ده‌ست و ئه‌ژنۆكانم
ده‌ریا‌ی‌غه‌می هه‌ڵهینجاوه ئه‌شكی سوری دییه‌كانم
شه‌وقی چرام كز ده‌سوتێ دووا هه‌ناسه‌ی گه‌روویه‌تی
پرسكی گیانی بڕیوه شه‌وی پڕ‌له نه‌هامه‌تی
په‌ڕاوی كۆنی یادگاریم به ئاسته‌م ووشه‌ی تیا‌ماوه
نزیكه خوێنی ده‌مارم ساردبێته‌وه له‌ناكاوا
لێره سوتان چه‌ند هێواشه شه‌وی غوربه‌ت چه‌ند به‌سوێیه
مردن لێره به ووچانه لاشه‌ی نامۆ بێ گڵكۆیه
چاوه‌رێی ڕۆژی ڕوناكه نامۆ تا ده‌رچوونی گیانی
هیوای‌به كاروانی دووره بۆ هه‌وار‌ی حه‌زه‌كانی .
به‌كر حه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







slemani o garanawa
سلێمانی‌خێوه‌تی ڕۆح بۆچی ئێستا وا په‌شێوی
له‌به‌رچی گریان‌و ناڵین ته‌نگی وا پێ‌هه‌ڵچنیوی
من هاتمه‌وه بۆ ئامێزت لام وا‌بوو هه‌ر وه‌كو جاران
ماچی به‌رك‌و سینه‌م ده‌كات كۆڵان‌و سه‌ر‌شه‌قامه‌كان
وام‌دهزانی به گه‌یشتنم ده‌بینمه‌وه هاوه‌ڵانم
تا تاسه‌ی‌غوربه‌تی ئێره ده‌ر‌بكه‌مه له‌دوو توێی گیانم
bakr habib
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه