❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لاوێك به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-03 10:53:04

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

لاوێك به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت

په‌یوه‌ندی: بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به‌ کوردستان نێت ه‌وه‌ ژماره‌ مۆبایل 0031641514057 بۆ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، بۆ ناوخۆی هۆڵه‌ندا 0641514057 ... له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
لاوێك به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت ... فه‌ره‌یدون بێوار
October 31, 2008, 12:12:50
لاوێك به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت ... فه‌ره‌یدون بێوار
"لێم گه‌ڕێن با خۆم بكوژم، له‌م ژیانه‌ بێزارم، رۆژ تا ئێواره‌ به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێم و كارم ده‌ست  ناكه‌وێ، ده‌چمه‌ هه‌ر شوێنێ له‌به‌ر كرێكاری بیانی جێ به‌رناكه‌وێ" ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان بوو كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕا. هه‌ر چه‌نده‌ ئاماده‌نه‌بوو قسه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ بكات، چونكه‌ به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و له‌ وڵاتی ئێمه‌دا "كاغه‌ز" هیچ ڕۆڵێكی نییه‌و ده‌سه‌ڵات گوێ له‌ ناڵه‌ی هه‌ژاران ناگرێ.
به‌بینینی ئه‌م گه‌نجه‌، تابلۆی سه‌رده‌رگاو دیواری ئه‌و ڕێكخراوانه‌مان هاته‌وه‌ به‌رچاو كه‌ له‌سه‌ریان نوسراوه‌ تایبه‌تن به‌ داكۆكی و خزمه‌تكردنی لاوان و گه‌نجان، به‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیشه‌وه‌. له‌خۆم پرسی ئه‌رێ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ و هه‌موو ڕێكخراو و كۆمه‌ڵانه‌ به‌ناوی لاوانه‌وه‌ خه‌ریكی چین؟ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ داهاتی نیشتمانی ده‌درێت به‌ ڕێكخراوه‌كانی لاوان، چی لی به‌سه‌ردێت؟
له‌ سایه‌ی سه‌ری هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی لاوان، كوانێ پڕۆژه‌یه‌كی لاوانه‌؟ كوانێ سه‌نته‌رێكی فێركردنی پیشه‌یی بۆ لاوان؟ كوانێ كتێبخانه‌و كوانێ كافتریاو ئه‌نته‌رنێت و هۆڵی وه‌رزشی و هه‌لی كار؟ كوانێ یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن و سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی خانوبه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ لاوان؟
له‌م وڵاته‌دا ڕۆژانه‌ ده‌یان كاره‌سات به‌سه‌ر لاواندا دێت و، لاوان فیغانیانه‌ له‌ده‌ست بێكاری و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و به‌شدار نه‌بوون له‌ بڕیارو پێگه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردندا، كه‌چی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵات (حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه‌كان) نه‌ (با) یان دی بێ و نه‌باران، ئاوڕێك له‌كێشه‌كانی ئه‌م توێژه‌ ناده‌نه‌وه‌.
كردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕێكخراوێك به‌ناوی لاوان و به‌خشینی خه‌ڵاتێك و دوو ئاهه‌نگ بۆ لاوان، ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و گشتی نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه‌ حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر به‌ناوی خزمه‌ت و چالاكی ده‌داته‌ ڕێكخراوه‌كانی لاوان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی دیكه‌، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ به‌خشینه‌ به‌پێی سیسته‌م نییه‌و ته‌نیا ده‌چێته‌ گیرفانی هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌. كێشه‌ی لاوان بۆته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌رزاری هه‌ندێك ماستاوچی و ته‌نیا نان و پیازی پێوه‌ ده‌خۆن. ده‌یان گه‌نجی وه‌كو (ته‌حسین) یش به‌ جوتێ نه‌علی دڕاوه‌وه‌ ڕۆژ تا ئێواره‌ به‌ دوای نانێكدا ده‌گه‌ڕێ، خۆی وته‌نی به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ حیزب و حكومه‌ت ده‌یداته‌ ڕێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجان هیچی نابێته‌ پڕۆژه‌و پڕۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌رو ماندگاری لی به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو بۆ خه‌رجی و كرێی ئاهه‌نگ و سمێڵ چه‌وركردنه‌.
لێره‌دا پێشنیار ده‌كه‌م:
1) هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ لاوان و گه‌نجان، به‌ حیزبی و ئه‌هلی و مه‌ده‌نیه‌وه‌.
2) به‌ناوی لاوان و گه‌نجان منحه‌ی مانگانه‌ نه‌درێته‌ هیچ ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌ك.
3) وه‌زاره‌تی لاوان، ئه‌كتیڤ بكرێت و ماڵی هه‌موو لاوێك بێت به‌بێ جیاوازی بیروڕا و ئایین و نه‌ته‌وه‌، لاوانی ته‌مه‌نی (18) ساڵ سه‌روو له‌م وه‌زاره‌ته‌دا ببنه‌ ئه‌ندام و، وه‌زاره‌ت نوێنه‌ری فه‌رمی بێت له‌شوێنه‌ فه‌رمییه‌كاندا، به‌مه‌رجێك ستاف و وه‌زیرو ده‌سته‌ی كارگێڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ ده‌نگدانی لاوان هه‌ڵبژێردرێن، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌ وه‌زیرو فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراون.
4) هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌ناوی منحه‌ی مانگانه‌ ده‌درێنه‌ ڕێكخراوه‌كانی لاوان و كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌و گۆڤاری كرچ و كاڵ به‌ناوی لاوانه‌وه‌، بدرێته‌ وه‌زاره‌تی لاوان و مانگانه‌ ده‌توانرێت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لی دروست بكرێت، وه‌كو:
- دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندنی لاوان، كه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی لاوان بێت و كۆمه‌ڵێك لاو به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و بواره‌كانی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و مۆسیقاو شانۆو ئه‌نته‌رنێت و كتێبخانه‌... ئه‌م به‌شانه‌ی تێدابێت و به‌ پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی لاوان فێر بكرێن.
- دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری فێركردنی پیشه‌یی، وه‌كو میكانێكی و دارتاشین و كاره‌باو بیناسازی و.... هتد هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ ده‌كرێ لاوان فێریان بێت و له‌ئه‌نجامدا سودیان لێوه‌ربگرێت و بتوانێ خۆی پی بژێنێت.
- دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی لاوان، بینراو، بیستراو، خوێنراو.
- ده‌كرێ له‌هه‌ر پارێزگاو ناحیه‌و قه‌زایه‌ك چه‌ند سه‌نته‌رێكی هاوشێوه‌ هه‌بن.
- دامه‌زراندنی بانكێكی تایبه‌ت به‌ لاوان بۆ سلفه‌ی زه‌واج و خانووبه‌ره‌وپرۆژه‌ی بچوك.
5) هه‌موو لاوانی ئه‌ندام له‌ وه‌زاره‌تی لاوان (به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه‌ بۆ لاو ده‌كرێت ته‌مه‌نی چه‌نده‌) ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر نه‌بوو له‌شوێنێك یان موچه‌ی نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی لاوان مانگانه‌ موچه‌یه‌كی كاته‌كی بداتێ تاكاری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌، یان فێری كارێك ده‌بێت.
6) ڕێگا نه‌درێت به‌ كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ خۆیاندا كرێكاری ساده‌ بهێنن و كرێكاری ساده‌ی بیانی له‌ دام و ده‌زگاكاندا كاریان پێنه‌درێت.
7) هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ په‌رله‌مان ڕٍێژه‌یه‌ك بۆ ئافره‌تان دانراوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش پێویسته‌ ڕیژه‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی لاوان دابنرێت و به‌شداری كاریگه‌رانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و بڕیارداندا هه‌بێت.
كێشه‌ی لاو له‌ كوردستاندا زۆره‌و ده‌كرێ چه‌ندین توێژینه‌وه‌و كۆنفرانس له‌وباره‌وه‌ بگیرێت.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت بۆخۆی جێ به‌جێیان بكات و دواتر ڕاده‌ستی لاوانی بكات، خاوه‌ندارێتی هه‌ر بۆ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌و پاره‌كه‌ به‌هه‌ده‌رناچێت، به‌ڵام ئێستا كه‌ پاره‌ خه‌رج ده‌كرێت و پڕۆژه‌ش بۆ لاوان دیارنییه‌.
ده‌خوازم ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی پاره‌به‌خشین به‌ناوی لاوانه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ڕِێكخراو و كه‌سایه‌تی، به‌ پاره‌كه‌ی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ لاوان دروست بكات و هه‌موو لاوانی كوردستان سوودی لی ببینن نه‌ك چه‌ند كه‌سێك.
بۆئه‌وه‌ی ته‌حسینی ته‌مه‌ن بیست ساڵانیش چیتر به‌دوای كاردا نه‌گه‌ڕێت و ئاره‌زووی مردن نه‌خوازێت و بچێته‌وه‌ به‌ر خوێندن، هه‌ر هیچ نه‌بێ بزانێ (دارا چه‌ند داری دیوه‌) .

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-03 12:32:19

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: لاوێك به‌دوای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێت

dast xosh hawr barez zor kas haya la zheane xoe bezara

dast xosh bo to

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net