❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵــــــی دایـــکێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-01 17:55:33

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

دڵــــــی دایـــکێک

دایكێك ویستی‌ سه‌ردانی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ بكات و كه‌مێ‌ تینوی‌ هه‌ستی‌ دایكایه‌تی‌ بشكێ‌ , هه‌ربۆیه‌ بریاری‌ دا
به‌ كۆمه‌ڵێ‌ دیاری‌ جوان به‌ڕێ‌ كه‌وێ‌ , به‌ ڵێ‌ خۆی‌ ئاماده‌ كردوو و به‌دڵێك پڕ له‌ شه‌وق و خۆشه‌ویستی‌
راسته‌قینه‌ كه‌ له‌ هه‌موو دنیادا ده‌س ناكه‌وێ‌ ته‌نها له‌ دڵی‌ دایكا نه‌بێ‌ , به‌ ده‌م ڕێگاوه‌ بیری‌ له‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی‌ مناڵی‌ كوره‌كه‌ی‌ ئه‌كرده‌وه‌ و سه‌ر جه‌م به‌سه‌ر هاته‌كانی‌ له‌ خه‌یاڵیا ئه‌هێناو ئه‌برد و ناوه‌ ناوه‌ بزه‌یه‌كی‌ ئه‌كردوو بێ‌ ئاگا له‌ده‌ورو به‌ری‌ نقومی‌ رابردوو بوو , سوپاسی‌ خوای‌ كرد كه‌ئێستا وا كوره‌كه‌ی‌ خاوه‌ن ماڵ و خێزانه‌ و ئه‌وه‌ی‌ زیاتر دڵ خۆشی‌ ئه‌كرد ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوای‌ چه‌ند ڕۆژێكی‌ ترئه‌بێته‌ نه‌نه‌ و دایه‌ گه‌وره‌ و یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ی‌ دێته‌ بون , گه‌یشته‌ ماڵی‌ كوره‌كه‌ی‌ وله‌ده‌رگای‌ دا , كوره‌كه‌ی‌ له‌ودیوو ده‌رگا پرسی‌ كێیه‌؟ ووتی‌ دایكتم ..... له‌و كاته‌دا كوره‌كه‌ی‌ خواردنێكی‌ خۆشی‌ ئه‌خوارد به‌ په‌له‌ لای‌ برد ئنجا ده‌رگای‌ كرده‌وه‌,ژنه‌كه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی‌ زۆر لا سه‌یر بوو, به‌سه‌ر سورمانه‌وه‌ سه‌یری‌ مێرده‌كه‌ی‌ ئه‌كرد و سه‌یرێكی‌ دایكیشی‌ ئه‌كرد كه‌ ئه‌م هه‌موو رێگه‌ی‌ بریوه‌و دیاری‌ بۆ هێناوه‌ , ئه‌ویش ئاوا شت ئه‌شارێته‌وه‌ ,,له‌ و كاته‌دا دایكه‌كه‌ هه‌ستێكی‌ كرد و زانی‌ هه‌ردوكیان بێ‌ تاقه‌تن , به‌سه‌ر خۆی‌ نه‌هێناو ووتی‌ ته‌نها ویستم بێم ئه‌م خواردنه‌تان بۆ بێنم چونكه‌ له‌ مناڵیه‌وه‌ حه‌زت لێیه‌تی‌ ویستم تۆی‌ لێ‌ بێ‌ به‌ش نه‌بی‌,, ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و خواردنه‌ بوو كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ دایكی‌ شارده‌وه‌ , سه‌یره‌ ئه‌وه‌ دڵی‌ دایك و ئه‌وه‌ش دڵی‌ مناڵ,,, دایكه‌كه‌ به‌ دڵی‌ پڕ له‌ خه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ ,
بۆ به‌یانی‌ خێزانی‌ كوره‌كه‌ ووتی‌ ئه‌مه‌وی‌ ئه‌م مناڵه‌ی‌ ناو سكم له‌ بار به‌رم , نامه‌وێ‌.. مێرده‌كه‌ی‌ وتی‌ بۆ؟ چۆن شتی‌ وا ئه‌كه‌ی‌؟ خێزانه‌كی‌ وتی‌ : من ئاوا له‌ سكم دا هه‌ڵی‌ گرم و دوایی‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌م وئازاری‌
پێوه‌ ببینم , دوا ڕۆژ كه‌ چومه‌ ماڵی‌ خواردنم لێ بشارێته‌وه‌و ڕوی‌ گرژ بێ‌ له‌گه‌ڵما ,, وه‌لاَ هه‌ر له‌ ئیسته‌وه‌
نامه‌وێ‌, كوره‌كه‌ هه‌ستی‌ كرد كه‌ هه‌ڵه‌ی‌ كردوه‌ به‌رامبه‌ر دایكی‌ هه‌ربۆیه‌ زۆر په‌شیمان بۆوه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌ ژیره‌كه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ چونه‌ سه‌ردانی‌ دایكی‌ و ده‌ستی‌ ماچ كردوو به‌ فرمێسكی‌ په‌شیمانیه‌وه‌ داوای‌
لێ‌ بوردنی‌ له‌ دایكی‌ كرد.

سایتی شارۆ...

--------------------------------------------------------------------------------
تــۆ دوا وێســتــگه‌ی ئــارامیــت و مــن ڕێــبــوارێــکی ســــــــه‌ره‌ ڕۆ

دێــمــه‌وه‌ لات بــاوه‌شــی تــۆ ئــه‌کــه‌م بــه‌ نیــشتیــمان بــۆ خــۆم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-03 13:21:28

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: دڵــــــی دایـــکێک

ئه‌ی ئافه‌رم خۆ ژنه‌که‌ی له‌ خۆی باشتر بووه‌  ده‌ستت خۆش بێت سیتا خان سه‌رکه‌وتوبیت...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net