.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سەرەڕای گرفتەكانی بوونی خۆی سەلماند
لە ساڵی 1968 لە دوورگەی هۆنۆلۆلۆ لە دایك و باوكێكی بە رەگەز ئوسترالی لە دایكبووە، ئەو كات باوكی پزیشكێكی تایبەت بە شێرپەنجە بوو، كە تەمەنی كیدمان 4 ساڵ بوو گەڕانەوە ئوسترالیا.
هەر ئەو كات كیدمان چەند وانەیەكی لە سەمای بالییە وەرگرت، ئەمەش رێگای بۆ خۆش كرد بۆ ئەوەی بۆ یەكەم جار لە شانۆی گەنجان دەركەوێت دواتریش رووی لە شانۆی شەقامی فیلیپ كرد ئینجا پسپۆری لە بەرهەمهێنانی دەنگ و مێژووی شانۆ وەرگرت، دواتر لەبەر تووشبوونی دایكی بە شێرپەنجەی مەمەك ناچار بوو واز لە خوێندن بهێنێت و ئەركی بەڕێوەبردنی ماڵی لە ئەستۆ گرت تا ئەو كاتەی دایكی چاك دەبێتەوە،یەكەم دەركەوتنی لە سینەما ساڵی 1983 بوو، لە كۆتایی هەمان ساڵدا رۆڵێكی بۆ خۆی مسۆگەر كرد لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ( خشتەی پێنج میل) دواتریش دەرفەتی بۆ رەخسا لە چوار فیلمی دیكە بەشداری بكات.
نیكۆڵ كیدمان وەك پیشەگەر
لە ساڵی 1989 لە فیلمی (بێدەنگی تەواو) بەشداری كرد كە یەكێكە لەو فیلمانەی سەرەتایەكی گرنگیان بۆ نیكۆڵ وێنا كرد لە جیهانی سینەما، بۆیە لە ساڵی 1990 لەگەڵ توم كروزی هاوسەری پێشووی بەشداریی كرد لە فیلمی ( رۆژانی هەورە تریشقە) دواتریش هەر لەگەڵ توم كروز لە فیلمێكی دیكەدا بەشداری كرد ئەویش فیلمی (بەوەی ناپیورێت) كە لە دەرهێنانی لە ساڵی 1992 ئینجا یەكێك بوو لە ئەندامانی تیمی فیلمی (باتمان بۆ هەتا هەتایە) ئەمەش وایكرد كە رەخنەگران باس لە دەركەوتنی ئەستێرەیەكی نوێ بكەن و زۆری نەبرد خەڵاتی (گۆڵدن گڵۆب)ی وەرگرت لەگەڵ پێنج خەڵاتی دیكە وەك باشترین ئەكتەر.
دوای ئەوەی ژیانی هاوسەرییان پێكهێنا نیكۆڵ كیدمان و توم كوز وەك هاوسەر بەشدارییان كرد لە فیلمی (چاوەكان داخران) لە ساڵی 1999 ئەمەش دوایین فیلمی دەرهێنەر ستانلی كۆبریك بوو، لە ساڵی 2002 پاڵێورا بوو بۆ خەڵاتی ئۆسكار لە فیلمی ( ئاشە سوورەكە) كە تێیدا رۆڵی ( ساتین)ی بینی و لەكاتی وێنەگرتنی فیلمەكە لە ئوسترالیا بریندار بوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت بەشداری بكات لە فیلمی ( ژووری ترس) هەر بۆیە جۆدی فۆستەر دەستنیشان كرا بۆ بینینی ئەو رۆڵە،لە هەمان ساڵدا رۆڵی پاڵەوانی بینی لە فیلمی ترسناك (ئەوانی تر) و دوای ساڵێك رۆڵی بینی لە فیلمی(كاتژمێرەكان) و خەڵاتی ئەكادیمیای وەرگرت وەك باشترین ئەكتەری ئافرەت، لە ساڵی 2003 بەشداری كرد لە سێ فیلم ئەوانیش ( دۆجفیل و پەڵەی مرۆڤایەتی و چیای سارد) .
نیكۆڵ كیدمان و كاری خێرخوازی و سیاسی
لە 17/8/2006 نیكۆڵ كیدمان ئیدانەی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی حەماسی كرد و پشتگیری لە هێرشەكانی ئیسرائیل كرد دژی لوبنان و لەگەڵ 85 كەسی دیكەی پیشەگەر لە بواری سینەما لە لۆس ئەنجلۆس راگەیەندراوێكیان ئیمزا كرد كە تێیدا هاتووە (ئێمەی كە لە خوارەوە ئیمزامان كردووە هەست بە ئازار دەكەین بۆ بریندار بوون و قوربانیدانی مەدەنییەكان لە ئیسرائیل و لوبنانكە ئەمەش لە ئەنجامی هێرش و كارە تیرۆریستییەكانی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی وەك حزبوڵڵا و حەماسەوە دروستبووە، ئەگەر سەركەوتوو نەبین لە راگرتنی تیرۆر لە سەرتاسەری جیهان ئەوا گێرەشێوێنی سەرتاپای جیهان دەگرێتەوە و خەڵكانی سڤیل بەردەوام دەبنە قوربانی، پێویستیمان بە پشتگیری كۆمەڵگا دیموكراسییەكان و راگرتنی تیرۆر هەیە بە هەر شێوەیەك بێت) جگە لە نیكۆڵ كیدمان هەر یەكە لە مایكڵ دۆگڵاس و دینیس هۆبەر و سیلڤستەر ستالۆن و برۆس ویلس و ریدلی سكۆت ئەم راگەیەندراوەیان ئیمزا كرد.
جگە لەمە نیكۆڵ كیدمان بەشداری لە چەندین كاری خێرخوازیدا كردووە لە هەمان كاتدا لە ساڵی 1994ەوە باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ كاروباری ئافرەتان و نیاز پاكی لە ئوسترالیا و لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پلەی ئەندامی شەرەفی وەرگرتووە وەك (هاووڵاتی جیهان) و لە ساڵی 2006 بەرزترین مەدالیای مەدەنی ئوسترالیای پێ بەخشرا لەبەر دایكی یەكێك بووە لەوانەی تووشی شێرپەنجەی مەمك هاتووە بۆیە بەشداری لەچەندین هەڵمەتی خێرخوازیدا كردووە بۆ نەهێشتن و قەڵاچۆكردنی .
سەرچاوە/ cinema.com
لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى ئه زيزم

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت ئاریا خان تهمهن درێژ بیت.

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش ئاریه خان سهرکهوتوو بییت


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش ئاریا گیان ههر بژیت


لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان
لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh arya gian baraste babateke jwana zor hazm la felmakane nicol lidamana dastt xosh

zorm ber akrdn ewa bashn لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه ئالان
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش ئاریا خان...
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه باخهوان
لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش ئاریا گیان
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس خونچه گیان
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بهڕێزم
لهسهر هێڵ نییه