❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-10 17:33:03

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502
WindowsXPMSIE

کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌ سست ده‌کات



http://www.xozga.com/hewall/thumbnail.php?file=kaffein_747685154.jpg&size=article_medium

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو، که دووگیانه‌کان بۆیان هه‌یه ڕۆژانه تا سێ کوپ قاوه بخۆنه‌وه. که‌چی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشانی ده‌ده‌ن، که خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر که‌می کافیین کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر گه‌شه‌کردنی کۆرپه‌ی سکی دووگیانه‌کان هه‌یه.

ئه‌و ساته‌ی دووگیانه‌کان له هێڵنجدانه‌وه ڕزگاریان ده‌بێت، ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌که‌ن: زۆر له دووگیانه‌کان له‌سه‌ره‌تای سکپڕبوونیان زۆر به ده‌گمه‌ن ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌که‌ن، که‌چی له‌مانگه‌کانی کۆتایی سکپڕییاندا بڕێکی یه‌کجار زۆر له‌و خواردنه‌وه‌یه ده‌خۆنه‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا نیشانی ده‌دات، که دووگیانه‌کان به‌خواردنه‌وه‌ی چا، قاوه یان کۆلا گه‌شه‌کردنی کۆرپه‌کانی ناو سکیان تێکده‌ده‌ن.

2645 ژنی خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌کی باش له‌نێوان ساڵه‌کانی 2003 بۆ 2006 له دوو نه‌خۆشخانه‌ی به‌ریتانی به‌شداری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان کرد. هه‌موو به‌شداربووانیش له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می سکپڕیان تا دوانزهه‌مین چاودێرییانکرا و دواتریش تا له‌کاتی خستنه‌وه‌ی منداڵدا.

له‌سه‌ر دووگیانه‌کان پێویستبوو ئاشكرایبکه‌ن، چه‌ند بڕ قاوه، چا، کۆلا و کاکاو چوار هه‌فته پێش سکپڕبوون و له‌کاتی سکپڕبوونیاندا خواردۆته‌وه. بێجگه له‌ وه‌رگرتنی زانیارییه ناوبراوه‌کان "Justin Konje" و هاوه‌ڵه‌کانی له به‌شی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه و پزیشکییه مۆلیکولییه‌کان له زانکۆی "Leicester" لیکی ژنه به‌شداربووه‌کانیان به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی میتابۆلیزمی کافیین شیکرده‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی دووگیانه‌کان ڕۆژانه 159 میللیگرام کافیینیان خواردبوویه‌وه، که ئه‌وه‌ش ده‌کاته کوپ و نیوێك. به‌شێکی زۆری ژنان ڕۆژانه که‌مێك له نیوه قاوه‌یان خواردبوویه‌وه‌. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر داوایان ده‌کرد، که ڕۆژانه ژنانی دووگیانه 300 میللیگرام له قاوه بخۆنه‌وه. له سێ ژن دووانیان چایان خواردبوویه‌وه.

کافیین له خوێنی ئاوله‌مه‌‌دا

منداڵه‌کان له‌ساتی له‌دایکبوونیاندا کێشیان گه‌یشتبووه 3500 گرام و له‌کاتی دیاریکراو خۆیاندا هاتبوونه ژیانه‌وه. به‌ڵام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که کێشی منداڵه‌کان به خواردنه‌وه‌ی کافیین له‌لایه‌ن دایکیانه‌وه له‌کاتی دووگیانه‌ییدا ڕووی له که‌مبوونه‌وه کردووه. به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دایکانه‌ی ڕۆژانه که‌متر له 100 میللیگرام له کافیین خواردبوویه‌وه. که‌مبوونه‌وه‌ی کێش به‌ڕێژه‌ی له 20% زیادیکردووه، ئه‌گه‌ر دایکان ڕۆژانه تا 200 میللیگرام کافیینیان خواردبایه‌وه. له‌کاتێکدا کێشی منداڵه‌کان به ڕێژه‌ی له 50%ی به‌ره‌ووی که‌می ‌‌ده‌ڕۆیشت، ئه‌گه‌ر دایکان زیاتر له 200 میللیگرام کافیینیان خواردبایه‌وه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه ئاشکرای ده‌که‌ن، که به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی کافیینه‌وه کێشی منداڵ هێنده زۆر که‌م نابێته‌وه - بۆ منداڵانی خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌ك باش و له‌دایکبوو له‌کاتی خۆیاندا ده‌کرێت که‌مبوونه‌وه‌ی کێش به‌ڕێژه‌ی 90 گرام هێنده مه‌ترسیدار نه‌بێت. به‌ڵام منداڵانی لاواز و له‌دایکبوو پێش کاتی دیاریکراو که‌مبوونه‌وه‌ی کێش به‌ڕێژه‌ی 60 گرام ده‌کرێت مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌بێت.

له‌ژێر ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران هۆشیاری به ئافره‌تان ده‌ده‌ن، که له‌کاتی سکپڕییدا هێنده کافیین نه‌خۆنه‌وه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-11 21:23:45

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-12 19:50:13

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

dast xosh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-12 20:44:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

dast xosh  azizm

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-18 18:58:08

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502
WindowsXPMSIE

Re: کافیین گه‌شه‌ی کۆرپه‌سست ده‌کات

زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net