.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









شاهۆ بانی شاری
ئێمه‌ی موسوڵمانی ئهمٌڕۆ زیاد تر له هه‌موو كه‌سێك پێویسته بزانین ٌڕاستی نیشانه‌كانی رۆژی دوایی, تاوه‌كو بتوانین به پشت به‌ستن به ٌڕهحمی خوای گه‌وره به هۆی ئه‌و زانیاری یانه‌ی كه له قورئان یان له حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان دا هه‌یه و به هۆی زانایانی ئیسلامه‌وه پێمان گه‌یشتوه‌و ده‌گات, ئاگاداری ئه‌و نیشانانه بین و هه‌ر كاتێ كه نیشانه‌یه‌كی تری قیامه‌ت ده‌ر كه‌وت ئیمانمان تازه بێته‌وه و دامه‌زراو تر بین له سه‌ر خوا په‌رستی.
به هه‌ر حاڵ, ئه‌وه‌ی كه من مه‌به‌ستمه باسی لێوه بكه‌م یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی ٌڕۆژی دوایی و ترسناك ترین نیشانه‌ی قیامه‌ته كه ئه‌ویش ده‌ججاله,بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت له باره‌ی ده‌ججاله‌وه (هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه كه قه‌ومه‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه له فیتنه‌ی ده‌ججال).
جا كه فیتنه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت و هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك قه‌ومی خۆی ئاگادار بكاته‌وه لێی,ئایا پێویست نی یه كه ئێمه له هه‌موو كه‌س زیاتر خۆمانی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه وه‌ك موسوڵمان و كوردیش ؟ بێ گومان به‌ڵێ.
- پێش هاتنی ده‌ججال سێ ساڵ نه‌بونی و قات و قٌڕی ده‌بێ,پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت:( ان قبل خروج الدجال ثلاث سنوات شداد يصيب الناس فيها جوع شديد).له‌م سێ ساڵه‌دا خه‌ڵك به ته‌واوی بێ هێز و بێزار ده‌بن به‌هۆی نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان و هاوكات جه‌نگی جیهانی سێهه‌میش به سه‌ر ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌دا دێت .پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگ به سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان و دۆٌڕاندنی ئه‌وروپا و له ناو چوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و گهٌڕانهوهی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بۆ باوه‌شی موسوڵمانان ده‌ججال دێت .
پێغه‌مبه‌ر (د.خ)له وه‌سفی ده‌ججال دا ده‌فه‌رموێت: (ده‌ججال كابرایه‌كی به قه‌ڵافه‌ته(به خۆوه‌یه)و هه‌روه‌ها سووره و جعد الرُاُءس وه هه‌روه‌ها چاوێكیشی كوێره)ئه‌مه‌ش سیفاته‌كانی ده‌ججالن بۆ ئه‌وه‌ی چاك بیناسینه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌وتینه ئه‌و سه‌رده‌مه و خۆمانی لێ بپارێزین ان شاُء الله.
له نوسراوی ٌڕابردوودا باسی چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت به ده‌ججال و نیشانه‌ی هاتنی ئه‌و لهعینهمان كرد وه هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)باسی چۆنیه‌تی ده‌ججال ده‌كات .
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت له باسی ده‌ججالدا: (رجل جسيم,احمر,جعد الراس,اعور العين)مانای ئه‌م حه‌دیسه له به‌شی یه‌كه‌مدایه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت :(عقيم لا يولد لة)ده‌ججال كه‌سێكی نه‌زۆكه و مناڵی نابێ .ئه‌وه‌ی كه ده‌ججال ده‌یه‌وێت و هه‌وڵی بۆ ده‌دا ئه‌وه‌یه كه خوایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت (په‌نا به خوا) ,بۆیه پێغه‌مبه‌ریش (د.خ)هێنده ئوممه‌ته‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه تا خۆیانی لێ بپارێزن به پشتیوانی خوای گه‌وره.به ٌڕاستی ده‌ججال فیتنه‌یه‌كه زۆر گه‌وره و گران له سه‌ر به‌نده‌كان وه تاقی كردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانی ,خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشێت ,وه پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (كالغيث استدبرتةُ الريح) واته:وه‌ك بارانێك وایه كه با ده‌یبات بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولا هێنده خێرایه.
به‌م خێرایی یه هه‌موو شوێنێكی جیهان دهگهٌڕێت ته‌نها مه‌ككه و مه‌دینه نه‌بێت كه ناتوانێت بچێته ئه‌وێ وه مه‌ككه و مه‌دینه له لایه‌ن فریشته‌وه پارێزگاری ده‌كرێت ,بۆیه ناتوانێت به‌وێدا تێپهٌڕێت.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ)له باسی سیفاتێكی تری ده‌ججالدا ده‌فه‌رموێت كه (معه جنه و نار,ناره جنه و جنتهُ نار)واته:ده‌ججال به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌مێكی پێ یه, ئه‌وه‌ی بچێته به‌هه‌شتی ده‌ججال ئه‌وه ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه و ئه‌وه‌ی بچێته دۆزه‌خی ده‌ججال ئه‌وه ئیمان داره‌و ده‌چێته به‌هه‌شتی خوای گه‌وره‌وه.وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت كه ده‌ججال له ناو چه‌وانی نوسراوه ك ف ر كفر هه‌ر ئیماندارێك سه‌یری بكات ده‌یناسێته‌وه.
ده‌ججال له خوراسان له دایك ده‌بێت وه دایك و باوكی چه‌ندین ساڵه مناڵیان نه‌بووه كاتێ كه مناڵیان ده‌بێت ده‌ججال له دایك ده‌بێت.
وه ده‌ججال وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت داوای یارمه‌تی له شه‌یتان ده‌كات وه شه‌یتانیش یارمه‌تی ده‌دات.
وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له حه‌دیسێكی تردا كه ابن ماجه وابن خژیمهوحاكم ٌڕیوایهتیان كردووه ابی امامه دهگێٌڕێتهوه ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت(وان من فتنتة ان يقول للاعرابي ارايت ان بعثت لك اباك و اُمك اتشهد اني ربك فيقول نعم فيتمثل لةُ الشيطان في صورة امة و ابية فيقولان يا بني اتبعة فانة ربك)ده‌فه‌رموێت :یه‌كێك له فیتنه‌كانی ده‌ججال ئه‌وه‌یه كه دێته لای عه‌ره‌بێكی ده‌شته‌كی و پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر دایك و باوكت بۆ زیندوو بكه‌مه‌وه باوهٌڕ ده‌كه‌یت كه من په‌روه‌ردگارتم؟ده‌ڵێ :به‌ڵێ,شه‌یتان دێته سه‌ر شێوه‌ی دایك و باوكی و ده‌ڵێت كوٌڕم دوای كه‌وه ئه‌وه په‌روه‌ردگارته.سبحان الله ئه‌وه‌نده فیتنه‌كه گه‌وره‌یه خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه به‌و مه‌لعونه ئهخهڵهتێت و دوای ئه‌كه‌ون.وه له‌و كاته‌دا خه‌ڵك ده‌بن به سێ به‌شه‌وه كۆمه‌ڵێكیان باوهٌڕی پێ ده‌كه‌ن و كافر ده‌بن و كۆمه‌ڵێكیش به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه‌و شه‌هید ده‌بن و كۆمه‌ڵێكیش له به‌ر ئه‌و فیتنه‌یه ٌڕادهكهنه شوێنه چۆڵه‌كان و چیاكان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌و فیتنه‌یه پارێزراو بن و ئه‌و فیتنه‌یه نه‌یانگرێته‌وه.
ده‌ججال ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشرێ بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نده‌كان,یه‌كێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌وه‌یه كه به ئاسمان ده‌ڵێ باران ببارێنه و ئاسمان باران ده‌بارێنێت .وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت (فيامر السماُء فتمطر).
ئه‌مه‌ش له سه‌ر داواكاری شوێن كه‌وتوانی ده‌ججاله بۆ ئه‌وه‌ی كه دڵنیا بن كه ده‌ججال خوایه (په‌نا به خوا).
موسوڵمانانی ٌڕاستهقینه باوهٌڕی پێ ناكه‌ن هه‌ر چه‌نده فیتنهكهشی گه‌وره بێت و دوای ناكه‌ون به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت كه ده‌ججال گه‌نجێك ده‌گرێت و پێی ده‌ڵێ شایه‌تی ده‌ده‌یت كه من خوام؟ گه‌نجه‌كه‌ش ده‌ڵێ:نه‌خێر.گه‌نجه‌كه ده‌مرێنێت و زیندووی ده‌كاته‌وه به به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه و دووباره پێی ده‌ڵێت شایه‌تی ده‌ده‌یت؟ گه‌نجه‌كه‌ش ده‌ڵێت:وه‌ڵاهی هیچ كاتێ به‌قه‌ده‌ر ئێستا به‌ڵگه‌م به هێز نه‌بووه كه تۆ دهججالیت.به‌ڵێ بهٌڕێزان موسوڵمانانی ٌڕاستهقینه ئاوه‌ها به‌رپه‌رچی ده‌ججال ده‌ده‌نه‌وه و زیاتر ئیمانیان به هێز ده‌بێت .و به كرده‌وه‌كانی ده‌ججال فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ریان(د.خ)دێته‌وه یاد و به هیچ شێوه‌یه‌ك دوای ده‌ججال ناكه‌ون ...
به‌ڵێ موسوڵمانانی ٌڕاستهقینه به هیچ شێوه‌یه‌ك دوای ده‌ججال ناكه‌ون ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له ملیشیان بدرێت چونكه موسوڵمانان له كاتێكدا كه خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌ی دنیایانه و گوێ ناده‌نه هیچ شتێكی تر .ئه‌وان بیر له فه‌رمووده پیرۆزه‌كانی سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و گوێ بۆ ووته‌ی په‌روه‌ردگاریان ده‌گرن .و ئاماده‌ن قوربانیشی له پێناودا بده‌ن (ئه‌وه‌ش پله‌ی به‌رزی باوهٌڕیانه)
پاش ئه‌و چه‌ند زانیاریه‌ی كه له باره‌ی ده‌ججاله‌وه خستمانه ٌڕوو ئه‌م جاره باسی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ججال ده‌كه‌ین ان شاُء الله.باسی شوێن كه‌وتوانی,ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی,چۆنیه‌تی له‌ناو چوونی و هتد..
پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رموێت له حه‌دیسێكدا :(ان الدجال يخرج من ارض بشرق يقال لها خوراسان)رواة الترمذي و ابن ماجة و حاكم و احمد.
واته ده‌ججال له شوێنێك په‌یدا ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن خوراسان (ووڵاتی خوراسان).
به‌ڵام شوێنی په‌یدا بوونی ده‌ججال جیاوازه له شوێنی ٌڕاگهیاندنی ده‌سه‌ڵاتی .
ده‌ججال شوێن كهوتوانێكی زۆری ده‌بێت و خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆ ده‌بنه‌وه ,پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت كه هه‌ر كه‌سێك پێش ده‌ججال ئیمانی نه‌هێنابێت ئه‌وا كه ده‌ججال دێت هه‌رگیز ئیمان ناهێنێت..
ده‌ججال كۆمه‌ڵێكی زۆر له جووله‌كه‌ی اسفهان ی به دواوه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر به حه‌فتا هه‌زار مه‌زه‌نده‌یان ده‌كات وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (يتبعة سبعون الفا يهودي اصفهان)
**سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌ججال :
پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت له باسی شوێنی ٌڕاگهیاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ججال(انة خارج خلة بين شام و العراق)رواة مسلم
واته ده‌ججال ده‌سه‌ڵاتی ٌڕادهگهیهنێ له نێوان شام(سوریا)و عێراقدا!!!
به ٌڕاستی من خۆم كه جاران ئه‌م حه‌دیسه‌م ده‌بیست زۆرم به لاوه سه‌یر بوو كه ده‌ججال له كوردستان دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی ٌڕابگهیهنێت له كاتێكا كه گه‌للی كورد%99موسوڵمانن.زۆر جهر له به‌ر خۆمه‌وه یه‌م پرسیاره‌م ده‌كرد .باشه بۆچی و چۆن له ناو كورددا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟
به‌ڵام ئێستا ده‌زانم بۆ و چۆن له كوردستاندا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی بهٌڕێزیش بپرسن بۆ ئه‌وا وه‌ڵامی خۆتان ده‌ده‌نه‌وه!
جاران نه‌ته‌وه‌ی كورد به ئازایی و نه‌به‌ردی و له پێش هه‌موویه‌وه به موسوڵمانێتی ناسراو بوو به‌ڵام به داخه‌وه كاتێ تێكه‌ڵاوی علمانیه‌ت كرا ئه‌ستێره‌ی گه‌شی خوا ناسی لێ كوژایه‌وه و ٌڕۆژی ٌڕووناكیان لێ گۆٌڕی به شه‌وو و ناوی گه‌نجه له خوا ترسه‌كانیان گۆٌڕی به تیرۆریست و مناڵانمان فێری سه‌ما كران له بری فێر كردنی شایه‌تی دان و داب و نه‌ریتی جوانی كوردایه‌تیان گۆٌڕی به ئادابی ئاژه‌ڵیی ئه‌وروپی و له ژێر په‌رده‌ی ئازادی ٌڕا دهربٌڕیندا له دانیمارك زیاتر سوكایه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری ئازیز كرد و نه‌بوو كه‌سێك زمانی درێژیان بسوتێنێت و ده‌ستی درێژیان بشكێنێت وا ئێسته‌ش خه‌ریكن هه‌مان كاری دزێوی سه‌ددام دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد به دنیا بناسێنن وه‌ك گه‌لێكی زه‌رده‌شتی و مه‌سیحی و یهودی و هاواری و هتد..
وه كوردی ئێسته‌ی كوردستان له خه‌وێكی زۆر قوڵان و به ده‌م خه‌وه‌وه بۆ قسه‌كانی ئاغایان پێ ئه‌كه‌نن و ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ستیان به‌تاڵ بێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پڵه لێ بده‌ن ئه‌وا هه‌ر چی ئه‌بێ با ببێ.
هه‌ر ئه‌و علمانیانهشن كه ئاماده‌ن باوه‌ش بكه‌نه‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه دژی ئیسلام بێت و هه‌ر ئه‌وانن كه باوه‌ش بۆ ده‌ججال ده‌كه‌نه‌وه و له خاكی پیرۆزی كوردستانا پێی گڵاوی ده‌ججال ده‌چه‌قێنن...ئێستا ئه‌زانن بۆ (خارج بخلتة بين الشام و العراق) ؟
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ٌڕاستیه له ٌڕیوایهتێكدا ده‌یلمی ده‌فه‌رموێت (علي مقدمتهم رجل اشعر يسوق الناس بعصاة يقول برو برو)واته له جه‌یشه‌كه‌ی ده‌ججالدا له پێشه‌وه پیاوێكی توكنی تیایه به داره‌كه‌ی ده‌ستی له خه‌ڵكی ئه‌داو ده‌ڵێ بٌڕۆ بٌڕۆ..ئایا ئه‌و كه‌سه كورده یا فارس؟ والله اعلم ّ.چونكه زمانی فارسیش هاوشێوه‌ی زمانی كوردیه .
**كاتی سه‌ر هه‌ڵ دانی ده‌ججال :ٌڕاستهوخۆ دوای جه‌نگی جیهانی سێهه‌م و ٌڕوخانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دێت .ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك برسی یه‌و هاواری نان ده‌كات ئه‌و پێیه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك ئاوی ده‌ست ناكه‌وێت بۆ خواردنه‌وه ده‌ججال پاكژ ترین ئاوی پێیه,دوای جه‌نگ به هۆی ئه‌و چه‌كه‌ی كه به كار دێت دووكه‌ڵێك ده‌وری زه‌وی ده‌گرێت كه ٌڕێگه له گه‌یشتنی تیشكی خۆر ده‌گرێت بۆ زه‌وی و تیشكی خۆر ناگاته زه‌وی تا ساڵێك یا زیاتر..
خه‌ڵكێكی زۆر له دوای ئه‌و جه‌نگه ده‌مرن وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێ(ثلث يقتل و ثلث يموت و ثلث يبقي)واته سێ یه‌كی خه‌ڵك ده‌كوژرێن وه سێ یه‌كی ده‌مرن وه سێ یه‌كی ده‌مێننه‌وه..
**شوێن كه‌وتوانی ده‌ججال:شوێن كه‌وتوانی ده‌ججال زۆربه‌ی یهودین و ئافره‌تن پێغه‌مبه‌ر (د.خ)له حهدیسێكا ده‌فه‌رموێت كه خه‌ڵكی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده ده‌ترسن كه ئافره‌تانیان شوێنی ده‌ججال بكه‌ون تا وای لێ دێت پیاو خێزانی و دایكی و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به سه‌ر یانه‌وه ده‌یانبه‌سێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌ججال نه‌كه‌ون..پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت : اكثر اتباع الدجال اليهود والنساُء.
مانه‌وه‌ی ده‌ججال له سه‌ر زه‌ویدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت 40 ٌڕۆژه به‌ڵام ٌڕۆژهكان ئاسایی نین ,ٌڕۆژی یه‌كه‌می به ساڵێك دهٌڕوات (ساڵێكه) ٌڕۆژی دووه‌می به مانگێك وه ٌڕۆژی سێیه‌می به هه‌فته‌یه‌ك و ٌڕۆژهكانی تر وه‌ك ٌڕۆژی ئاسایی دهٌڕوات(واته ده‌ججال ساڵێك و مانگێك و هه‌فته‌یه‌ك و سی و حه‌وت ٌڕۆژ )حوكم ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت:(اربعون يوما,يوم كالسنة و يوم كالشهر و يوم كجمعة و سائر ايامة كايامكم)رواة مسلم
**خۆ پاراستن لێی: سه‌حابه‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ری پرسی(د.خ) ئه‌گه‌ر بكه‌ومه ئه‌و ٌڕۆژه چۆن خۆم بپارێزم له ده‌ججال ؟پێغه‌مبه‌ر (د.خ)فه‌رموی ده ئایه‌تی سوره‌تی الكهف له به‌ر بكه ان شاُء الله خوا ده‌تپارێزێت,او كما قال.
**له ناو چوونی ده‌ججال:له ناو چوونی ده‌ججالی مه‌لعون به ده‌ستی حه‌زره‌تی عیسایه (ع.س)وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت (فاذا راة عدو اللة ذاب كما يذوب الملح في الماُء فلو تركة لذاب حتي يهلك ولكن يقتلة اللة بيدة) واته كاتێ كه ده‌ججال حه‌زره‌تی عیسا ده‌بینێت ده‌توێته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن خوێ له ناو ئاودا ده‌توێته‌وه ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنێت خۆی ده‌مرێت به‌ڵام حه‌زره‌تی عیسا به ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت و كۆتایی به‌و فیتنه‌یه دێنێت ,به‌م شێوه‌یه سه‌ر زه‌وی پاك ده‌بێته‌وه له گه‌وره ترین فیتنه و موسوڵمانان هه‌ناسه‌یه‌كی خۆشی دێته‌وه به بهریانا..
***سه‌رچاوه‌ی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته:ووتاره‌کانی م.هاوٌڕێ و د.عبدالله
سه‌رچاوه :پێگه‌ی ڕێگای راستی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن islamekurd (2008-09-28 19:28:03)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo am babata cwana barasti dajal fitnayaki gawraya xwda bman parezet lafitna w ashwbi dajal
xwda xeri tosh bnw set hawre gyan sar frazi dwnya w dwarozh bit

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
خوای گه‌وره له گوناهی گشت مسولمانان خۆش بێت ئه‌وانی خراپیشن هیدایه‌تیان بدات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست
له‌سه‌ر هێڵ نییه






خوا پاداشتی خێرت باته‌وه ءانشاءالله ئه‌گه‌ر توشی شتی وابوین خۆمانی لێبپارێزین ده‌ستیشت خۆشبێت به‌هیوای به‌رده‌وامیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سڵاو به‌ڕێزم
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت
سه‌رکه‌وت و بیت برام
خه‌مبار
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ وه‌ڵامه‌کانتان
خوای گه‌وره له ده‌جال بمان پارێزێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet hawre gyan bo am babata jwanat insha ala xway gawra damanparezet law fitnaya wa insha ala la jer alay islama hamuman ko dabinawa,,,,, aminnnnnnnnnnnnnn


له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس ڤاریا خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ڕاستی ده‌سته‌کانت خۆش ...بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته ..بهڕست زۆر گرنگه بزانین ئه‌م شتانه....خودا بمان پارێزێ له‌فیتنه‌ی ده‌جاڵ و له فیتنه‌ی مرۆڤان...هه‌ر بژی

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس کاک جوتیار هیوادارم سودت لێوه‌رگرتبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh hawrem bo babatakat zor baswda xway gawra padashtt bdatawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس خوشکه په‌پوله خوای گه‌وره لهگهوناههکانمان خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه