.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەو خواردنانەی بۆ بەهێزكردنی چاو پێویستن
چاو یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەش، رەنگە وا بیربكەنەوە كە چاو زۆر پەیوەندی بە خواردنەوە نەبێت، بەڵام كەم بینایی و نەخۆشی ئاوی رەش و ئاوی مرواری ئەو گرفتانەن كە بەهۆی گرفتی دەمارەكانەوە سەرهەڵدەدەن ئەویش پەیوەندی هەیە بە خواردنانەی كە رۆژانە بەكاری دێنن.
چاوەكان تۆڕێكن لە خانە هەستیارەكان بۆ كاركردنیان پێویستیان بە رێژەیەكی پێویست لە خواردنی دیاریكراوە. كەمخۆراكی لە درێژماوەدا لەسەر بینایی چاوان كاریگەری هەیە، ئەوانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر مان لە خواردن دەگرن باش هەست بەوە دەكەن كە بینایی چاوەكانیان رۆژ بەرۆژ كزتر دەبێت.
سێ ڤیتامین پەیوەندییەكی سەرەكیان هەیە بە بەهێزكردنی بینایی چاو، ئەویش بریتین لە ڤیتامینەكانی E.C.A
ڤیتامین A:
كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە پاراستنی چاودا و بۆ هاوسەنگی كردنی رووناكی بۆ چاو گرنگە، كاتێك كە سوود لە رووناكی گلۆپ، كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن وەردەگری، كەمبوونی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی كەمبینایی. ئەو ڤیتامینە لەو میوانەدا هەیە كە رەنگیان زەردە وەك: گێزەر، قەیسی، هەرمێ، هەروەها لە شیریشدا هەیە، لە جەرگ و ماسی و زەردێنەی هێلكەشدا زۆرە.
ڤیتامین B:
لە كاركردنی خێرای ماسوولكەكانی چاودا گرنگی زۆری هەیە، مرۆڤە سەرخۆشەكان هەمیشە لەو ڤیتامینەیان كەمە هەربۆیە ماسوولكەكانی چاویان زۆر هاوسەنگ نییە. لە بەساڵاچوونیشدا ئەو ڤیتامینە كەم دەبێتەوە. ئەو مادانەی ئەو ڤیتامینەی تێدایە بریتییە لە: گۆشت بە هەموو جۆرەكانییەوە، گەنم و جۆ، و لە میوەشدا لە مۆزدا هەیە.
ڤیتامین C:
ئەو ڤیتامینە كاركردنی دژە پیری هەیە، لە پاراستنی ئێسك و پێكهاتەكانی لەشدا گرنگی زۆری هەیە، هەروەها هۆی پاراستنی دەم و پووكە، لە گەیاندنی خوێن بۆ چاوەكان رۆڵی خۆی دەبینێ. توێژینەوەكان دەریان خستووە ئەوانەی كە چاویان بەهێز بووە، لەتەمەنی خۆیاندا زۆر سوودیان لە ڤیتامین C وەرگرتووە.
ئەو ڤیتامینە لە زۆربەی سەوزی و میوەكاندا هەیە بەتایبەتی لە پرتەقاڵ، كەبات، لیمۆ و، كیوی، توو، تەماتە، دەلوجە، كەلەرەم دا دەبیندرێ.
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش سازه خان...
لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش سازه گیان بابهتێکی زۆر بهسووده سهرکهوتوو بیییت


لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش سازه گیان
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان سهرکهوتوو بن
لهسهر هێڵ نییه