.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







شیرین نایەوێت لەوە زیاتر ژیانی بە فیڕۆ بچێت
ئارام سدیق
ڕۆژانە لەنێو دادگەی سلێمانیدا دەیان ژن و پیاو بە مەبەستی جیابوونەوە سەردانی دادگە دەكەن، زۆرجار ژن و پیاوێك زیاتر لە شەش مانگ بە ڕێی دادگەوە دەبن تا دۆسیەكەیان یەكلا دەبێتەوە. چەندین جار ویستوومە لە نزیكەوە ئەو ژن و پیاوانە بدوێنم، بەڵام پاش چەندین جار كەس ئامادە نەبوو قسە بكات، یان دەیانگوت: "بۆ كاتێكی دیكە، ئێستا تاقەتی قسەكردنمان نییە". ئەگەرچی دەمتوانی لەسەر زاری دادوەری لێكۆڵینەوەوە ئاماری تەواویش وەربگرم.
كات لە (12)ـی نیوەڕۆ نزیك دەبوویەوە، ژنێكی گەنج لە ژووری دادوەر هاتە دەرەوە و ویستی بڕوات، ڕێم پێ گرت، ویستم لە بارەی ئەو كێشەوە قسەم بۆ بكات كە بۆی هاتووەتە دادگە، ئەگەرچی سەرەتا ڕازی نەبوو، بەڵام هەر لە سەرەتاوە نەرمیی بە قسەكانییەوە دیار بوو، من ئومێدم بەوە هەبوو كە ڕازی ببێت. گوتی: "من دەچمە خوارەوە، مێردەكەشم كراسێكی شینی لەبەر دایە، كەمێكی دیكە دێت، جارێ پرسیار لەو بكە، ئەوكات منیش وەڵامی پرسیارەكانت دەدەمەوە". سەرەتا وامزانی ئەوە فێڵە و ئەو قسەیەی بۆ ئەوەیە خۆی دەرباز بكات، بەڵام كە ناوی مێردەكەی پێ گوتم، چووە خوارەوە، ئیتر من جگە لە چاوەڕوانكردن هیچی دیكەم بۆ نەمایەوە. پاش چاوەڕوانكردنێكی (10) خولەكی، (كاروان)ـی مێردی (شیرین) لە ژووری دادوەر هاتە دەرەوە، من بەناوی خۆیەوە بانگم كرد، ئەویش وەڵامی دایەوە، (كاروان) بە پێچەوانەی پیاوەكانی تر، هەر زوو ئامادەبوو قسەم بۆ بكات. لە بارەی كێشەكەیەوە دەیگوت: "لە ژیاندا هیچ كێشەیەكی داراییمان نییە، تەنیا كەمێك توڕەم، زوو زوو تووشی هەڵچوون دەبم، هەر شتێكی نەشیاو ببینم، توڕە دەبم و لە هاوسەرەكەم دەدەم". (كاروان) لە درێژەی قسەكانیدا دانی بەوەشدا نا كە سەرەتا كە هاوسەرگیری كردووە، هاوسەرەكەی مۆبایلی پێ بووە، بەڵام ئەو لێی قەدەخە كردووە، چونكە بە پێویستی نەزانیوە و لە ماڵەوە نۆرماڵ هەبووە.
(كاروان) دەیگوت: "من خێزانەكەمم خۆش دەوێت، بەڵام ئەوەی ئێمەی گەیاندووتە ئێرە، لە یەكتر تێنەگەییشتنە، پێش ئەوەی هاوسەرگیری بكەین، شەش مانگ هیچ كێشەیەكمان نەبوو".
لە كۆتایدا (كاروان) گوتی: "من لەوە زیاترم نییە بۆ گوتن، ئێستا بە دڵ دەمەوێ لە هاوسەرەكەم جیا ببمەوە لەبەر ئەوەی هەست دەكەم ناگونجێین".
پاش قسەكانی (كاروان) چوومە خوارەوە و (شیرین)ـم بینییەوە، (شیرین) كێشەی خۆی و (كاروان)ـی تەنیا لەو چەند قسەیەی (كاروان)ـدا كورت نەكردەوە، ئەو دەیگوت: "(كاروان) دڵ پیسە، بۆیە گومان لە هەمووشتێك دەكات، هەر بۆیەشە مۆبایلی لێ قەدەخە كردووم".
(شیرین) لە درێژەیی قسەكاندا گوتی: "ئەو لە كاتی دەستگیرانیدا كەسێكی زۆر هێمن بوو، زۆر بەڵێنی پێ دام، بەڵام هیچ كام لە بەڵێنەكانی نەبردە سەر".
ئەو دەیگوت: "بەڵێنی پێ دام خانووی سەربەخۆم بۆ بگرێت، بەڵام نەیكرد، جگە لەوەی زۆر توڕەیە، تا ئێستا دەیان جار لێی داوم، من هەر دانم بەخۆمدا گرتووە، سكاڵام لای ڕێكخراوەكانی ژنان نەكردووە".
شیرین لە گێڕانەوەی تەواوی بەسەرهاتی بۆ "هەولێر" بەردەوام بوو، دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی (كاروان) لەگەڵ كەسوكاریدا باش نییە، كاسایەتییەكێ كۆمەڵایەتی نییە، بۆیە هیچ كام لە خزمەكانی سەردانمان ناكەن، ئەمەش حاڵەتێكی ناخۆشە بۆ من، هەندێك جار هەست دەكەم بەو شووكردنەم دۆزەخم بۆخۆم هەڵبژاردووە نەك ژیانێكی شایستە".
(شیرین) وەك خۆی گوتی: "تەواو بێ ئومێد بووم،لەوەی كە ژیانم لەگەڵ (كاروان) بەرەوباشی بڕوات، بۆیە حەز بە مەرگ دەكەم، نەك ژیان لەگەڵی، چونكە سێ ساڵە بە شێوەیەكی زۆر ناهەموار ژیانی لەگەڵ بەسەر دەبم".
لە كۆتاییدا گوتی: "نامەوێت لەوە زیاتر ژیانم بە فیڕۆ بچێت".
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist
bo ba batakat
zhyant baxtawar

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه