.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







ئەو خوشك و برایەی لە ڕێگەی چاتەوە ماوەی هەشت مانگ یەكترییان خۆش ویست
زۆر چیرۆك و بەسەرهات هەن ئەگەر مرۆڤ بە چاوی خۆی نەیانبینێت، بڕوا ناكات، چونكە زۆر ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوو دەدەن كە بە جۆرێك لە جۆرەكان مرۆڤ سەرسام دەكەن. ئێستا لە كوردستان زۆر كوڕ و كچ ژوورەكانی چات بۆ مەبەستی بەستنی پێوەندیی خۆشەویستی بە كار دەهێنن. ئەم چیرۆكەش یەكێكە لەو چیرۆكانەی كە زۆركەس تووشی شۆك دەكات، ئینتەرنێت ئەڵقەی پێكەوەگرێدانی ئەم چیرۆكەیە.
یەكەم ڕۆژی یەكترناسین
"ڕۆژێكیان لەناو یەكێك لە ڕوومەكانی چات‌دا سەرقاڵی چاتكردن بووم، لە ناكاو لەگەڵ كوڕێك بە ناوی (عەلی) ئاشنا بووم. (عەلی) كوڕێكی قسەخۆش و باش بوو، هەرچەندە یەكترمان نەدەبینی، تەنیا ناو و پیشە نەبێت، بەڵام دوای ماوەیەك پێوەندییەكی خۆشەویستیی نادیار لە نێوانماندا دروست بوو".
ئەمەی سەرەوە قسەی كچێكە بە ناوی (سروە).
(سروە) دەیگوت: "ئەو كوڕە لە سەرەتادا زۆر هەوڵی دەدا هەموو شتێكم لە بارەوە بزانێت، لە ناونیشانی ماڵمانی دەپرسی كە لە كام گەڕەكە، بەڵام من هەموویم ڕەت دەكردەوە و ڕازی نەدەبووم"، "ڕۆژێك لێم پرسی ئاخۆ متمانەی لە لا دروست بووە و منی خۆش دەوێت كە بێتە داخوازیم، تاوەكوو بە هاوسەری ژیانی خۆمی هەڵبژێرم".
ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری دیكە، بۆ ماوەی هەشت مانگ پێوەندیی خۆشەویستیی نێوان (سروە) و (عەلی) لە نێو ژوورەكانی چاتكردن درێژ كردەوە.
ڕوودانی كارەسات
ڕۆژێك (عەلی) بە پەلە لە ماڵ دەر دەچێت و بە توندی دەرگەی ماڵەوە دادەخات بەوە ڕاناگات لە ژووری چاتكردن بچێتە دەرەوە، (سروە) دەچێتە دەرەوە و سەر لە ژووری براكەی دەدات، تا بزانێت چی ڕووی داوە، بەڵام چی بینی؟
كاتێك تەماشای كۆمپیوتەری براكەی دەكات، هەموو ئەو نامانە دەبینێت كە خۆی بۆی ناردووە، واتە هەشت مانگە لەگەڵ براگەورەكەی خۆی چات دەكات و پێوەندیی خۆشەویستی هەیە.
(سروە) وەكوو خۆی دەیگوت: "دوای ئەوەی زانیم ئەو كەسەی ماوەی هەشت مانگە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆشم ویستووە، برامە، تووشی شۆك بووم". (سروە) پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی دەخرێتە ژێر چاودێرییەكی ورد، لە سەرەمەرگدا باسی ئەو بەسەر هاتە دەكات و، دواجار لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات، لەبەر ئەوەی هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو كە ماوەی هەشت مانگ خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك كردبێت، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تەواو دەربارەی بزانێت و لە كۆتاییشدا ئەم كوڕە براگەورەكەی دەر بچێت.
ئەمە بەسەرهاتێكی خەیاڵی نییە كە كەسێك بە ئارەزووی خۆی نووسیبێتی، بەڵكوو یەكێكە لەو چیرۆكە ڕاستەقینانەی كە برایەك بۆ ماوەی هەشت مانگ لە ڕێگەی چاتەوە خۆشەویستی لەگەڵ خۆشكی خۆیدا كردووە، كە دواجار بووە هۆی گیانلەدەستدانی خوشكەكەی.
ئا: كاروان ستوونی
تێبینی: ناوەكان خوازراون
هه‌ولێرپۆست

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌راستی کاره‌ساته ... سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئۆۆۆ ،، سه‌یره شتی واش ڕوو ئه‌دات ،، نـــاخۆشه ،، باشه وا کچه‌که ناو‌و نیشانی خۆی نه‌داوه‌تێ : ئه‌ی بۆ جارێک پرسیاری له کوڕه‌که نه‌کردوه [ تۆ له کوێیت ؛؛ له کوێ ئه‌ژیت ] به ناونیــشانهکه له‌وانه‌یه دڵی خه‌به‌ری بدایه ،،، که نزیکــــێتی ... سه‌یره ئه‌بێ ئه‌و کۆمــهڵه پرسیارانه‌ی نێــوانیان چی بێت ؛ [ ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری دیكە] ؛به ڕاستی ئه‌م جۆره هــهڵبژاردنانه هه‌ڵه‌یه ./ ده‌ست خۆش به‌ڕێز بۆ ئه‌م بابه‌ته /

له‌سه‌ر هێڵ نییه
men lam masalaia te nagam hich chonka ia3ne to 8 mang la gall kwreka bit pei naleit rasekt ian amawet bt binem ian kwraka nai wtwa ba mn to bbinem nazanem ian agar wash bet ai chon qsaian krdwa baiakawa agar awan 1 dataian habwbet saira
datt xowshbet yadgar gyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه






کیژان خان ،،،حاڵه‌ته‌که لێره‌دا سوتفه‌یه ... شتێکم بیر که‌وته‌وه که ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه : جارێکیان له که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی دوبه‌ی [ زنجیره درامایه‌ک ی هه‌زه‌لی ] هه‌بوو ، ناوهکــهیمم بیر نه‌ماوه ، بــه هه‌ر حاڵ : ژن و مێردێک پێکه‌وه ئهژیــان ،له خانوویه‌کدا /// پیــاوهکه زۆر بێ زه‌وق بوو له‌گه‌ڵ ژنـــهکهی خۆی [ به مهرجێــک ژنه‌که زۆررررر باش و به‌خزمه‌ت بوو بۆ ئه‌م پیاوه‌ی ، زۆریشی خۆشئه‌ویست و گرنگی به خواست و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌داا ] ،، ئه‌م پیاوه ٢٤ کاتژمێره له سه‌ر چــات بوو [ ته‌نها بۆ قسه‌کردن و بێتاقه‌تی خۆی ـ حه‌زی به هاوڕێیه‌تی ناو چاتی ئه‌کرد به تایبهتیــش کچان و ژنان ] ... ههههههه وه‌ڵا ژنـــه دڵــی شه‌ق ئهبـــا ، که گوێ ی له قــــا قـــای پیــاوهکهی ئه‌بێت ، له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ خۆزگه ئه‌مزانی ئه‌م مێرده‌م به چی وا قا قا لێ ئه‌دا وو مورتـــاحه ... بـــاشــه چــی بکه‌م [ تاکوو له‌گه‌ڵم وا بێت به‌ره‌وام ،،، نازانم بۆ مۆنه له‌گه‌ڵم و بۆ دانانیشێت له‌گه‌ڵم پێنج ده‌قیقه ؛؛؛] هه‌ریه‌که‌یان لاپتۆپی خۆی ئه‌بێــت ،، ژنـــه به ناوی : کوپێک قـــاوه ـ له پـــڕ ... بۆی ئهبــات و به لا چـــاوێک سه‌یری شــاشـهی کۆمپیوته‌ری کـــابرای ئهکـــات ،،، وو ناوی سایت و چــاتهکه هه‌ڵئه‌گرێت وو ناوی کابراش له‌و شوێنه ؛؛؛ وه‌ڵا لای کابرا به جێ ئههێــڵێ وو ئهچێــته ژووری نوستنی خۆیان ... له ناو که‌نتۆره‌که لاپتۆپه‌که‌ی ده‌رئه‌هێنێت وو دایئهگیرسێــنێت وو ئهچێـــته نـــاو ئه‌و چـــاته وو به دوای ناوی مێرده‌که‌یدا ئه‌گه‌ڕێت ،، ئهیدۆزێــتهوه [ ژنه ناوی خۆی ئه‌کات به سارا ] ... وو ئه‌که‌وێته تعاروف و تعاروف کاری له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی خۆی هههههههه دوای کۆمه‌ڵێ پرسیاری شه‌خصي له یه‌کتر ،، له کۆتایی کابرا : لێی ئه‌پرسێ شووت کردووه ؛؛؛ ژنـــهش ئه‌م پرسیاره ی لا سه‌یره وو ئه‌یه‌وێ مێرده‌که‌ی تاقیبکاته‌وه ،،، ئه‌ڵێ : شــووم نه‌کردووه ـ وو ئه‌یه‌وێ بڕووات ژنه‌که ،، کابرا پێی ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌بێ بتبینم ،،، تــــوخوا مــــهڕۆ ، ههههههه زۆری لێ ئه‌کا ،، ژنه‌ش ئه‌ڵێ ئه‌بێ بڕۆم ، ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌یت وه‌ره بۆ داوام ئه‌مه عیــنوانمــه [ ... ] ئه‌یداتێ ،،، کابرا که سه‌یر ئه‌کات ماڵه‌که‌ی خۆیهتي ..... [ ئـــــــاي نه‌گبه‌ت بۆ کوێ ئه‌ڕۆیت ...هههههه ] دهرچــوونت زه‌حمه‌ته له ژێــر ده‌سه‌ڵاتی ژن ... ئیتر چي ڕوو ئه‌دات له کۆتایی /// تابعآ شه‌ڕ.. ببـــــــــوره وه‌ک نمــــونهیهکی بچــووک ی هه‌زلی واقع خستمه ڕوو ... به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک وو دوور که‌وتنه‌وه له‌م جۆره کارانه که کۆتاییه‌که‌ی ڕووخــێنهره ... به تایبه‌ت که خوشک و برا ده‌ربچن له کۆتاییدا ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستان خۆش بێت به‌رێزه‌کانم .
kchakam ده‌ستت خۆش بێت روونکردنه‌وه‌که‌ت زۆر جوانه له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه وه‌کو یه‌ک وان . هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم به‌رێزم سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








جججج که شتی وا ناخۆشه ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bet babateky zor grnga.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕاستی شتی له‌و جۆره کاره‌ساته
ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت
***************سۆزه**********************
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خوش بابةتيكى جوان بوو بةهيواى سةركةوتن.....

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئوووووو به راستى كاره ساته
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه