❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-13 18:45:18

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459

honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

بەناوى ئازادیەوە نیشتیمانتان کرد بە زیندان
بەڵێنبوو بن بە ڕوناکى و کەچى ڕۆژتان لێمان تۆران
سەدان ساڵ بوو کورد زمانى بەندکرابوو
خۆهاتن ڕزگاریبکەن!
بڕیارنەبوو بەر لە سنورى کوردستان
سنور بۆ ئازادى نوسین دیاریبکەن
گەر ڕۆژنامە بێدەنگ بکرێ
هێدى هێدى زیندانەکانیش دێنەوە
زڕەى زنجیرەکانى زوو دیسان ئەبیسترێنەوە
جاران لەناو سرودەکانى ئێوەدا
ئاى(خوایە وەتەن ئاوابێ) چەنێ جوان بوو
گەرچى کوردستانمان نەبوو
بەڵام ناو دڵى هەموومان کوردستان بوو
ئێستە کارێکتان کردووە، کە بە ئاڵا بڵێن پەڕۆ
بەشەهید بڵێن ڕەنجەڕۆ
کوڕى تاقانە سەرى خۆى هەڵئەگرێت و
دایکى قرچەى جگەرى دێ و  ناڵێ مەڕۆ
کوردستانەکەى ناو دڵمان ئێستە بووە بە جانتاى شان
بە هەنسکى گریانەوە لاوان ئەیبەن بۆ هەندەران
کەچى هێشتا، ئەتانەوێ رۆژنامەکان
بکرێنەوە بە سفرەى خوان
ئەتانەوێ لەمە بەدوا کەس رۆژنامە نەکڕێتەوە
کچى کوردى دیلى ناو ماڵ پەنجەرەى پێ بسڕێتەوە
ئازادى دیل ئەکەنەوە بەزەبرى یاساو بە مادە
ئەتانەوێ ئیتر ڕاستى  نەبینرێ لەسەر جادە
ئەتانەوێ چى مانشێتى رۆژنامەیە
هەرهەمووى هەر ستایش بێ
هەرچى کە ئێوە ئەفەرموون
بۆ نەتەوە تەنیا ئەوە ئاسایش بێ
ئەتانەوێ دیسان دانەکانى پێشوو رۆکەنەوە
رۆژنامە نیگەرانەکان کۆکەنەوە
ئێوەش ئەگەر ئەتانەوێ پەرلەمان بن
ئەگەر هاتوون تا زمانى میللەتێکى بێزمان بن
گەر ئەتانەوێ ویژدان بن
ئەگەر حەز ئەکەن فرمێسکى چاوى دایکى شەهیدان بن
سوێنتان ئەدەم، بە خوێنى گەشى شەهیدان
بەپیرۆزى ناوەکەى پێشمەرگەى جاران
رۆژنامەکان ترسناکن
یاخود ئەو کاربەدەستانەى کەوا لەم گەلە بێباکن؟
ئاگام لێیە
ئەتانەوێ رۆژنامەکان بکەنەوە بە پێشانگاى وێنەى سەرۆک
ئەتانەوێ پێنووس بخەنەوە سەر چۆک
لەمەبەدوا گەر ببینن پێنوسێ هەبێ بزێوبێ
جاروبارێ ڕەخنەیەکى لەسەر لێو بێ
ڕەنگە لیژنەیەک سازبکەن
تا بزانن ئەو پێنوسە کە قاچاخە
چۆن هاتووە و هى کام مەرزە
ڕەنگە بڕیارێ دەر بکەن
هەربازرگانێ بۆ ئێرە پێنووس بێنێ
ئەبێ لە کارگە پێى بڵێ
ستایشى ئێوە  فەرزە.

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-13 21:33:11

باريزه
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-28
په‌یامه‌كان: 287

Re: honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

ده‌سته‌کانت خۆش به‌ریز کاکه‌ هیمن نه‌قشبه‌ندی،
به‌راسیتت ی هۆنراوه‌که‌ی کاکه‌ ره‌نج له‌ جیی خۆته‌ی ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش ماندوو نه‌بن ،

خوایه‌ ئه‌م وه‌ته‌نه‌ ئاواکه‌یت جه‌نده‌ دلگیروو شیرینه‌

له‌م وولاته‌ی ئیمه‌دا زۆر سه‌ربه‌تی بۆ هه‌موو کارییک،به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی دلی کاربه‌ده‌ستانت له‌ نه‌رجیت،کاتی ئه‌وه‌مان هاتووه‌ پینوسه‌کان ،نه‌ک بهه‌نین به‌سه‌ر په‌ره‌ی ناسک تر له‌ دلیی هه‌ موو زامداران ،هه‌ر هه‌ موو پینۆۆسه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌ه‌ بیاکه‌یکه‌ جه‌پکیکو،به‌ و که‌سانه‌ بلیین که‌ ناهیین پینووسه‌کان ئازاد بدوین\،پیان بلیین ج جیاوزیه‌کتان هه‌یه‌له‌گه‌ل به‌عسیی بی ووژدان ، گه‌ر ئازادیی زه‌وت کرا کیی تۆی به‌هه‌موو دوونیا ده‌ناساند.

دووپات ده‌ست خۆش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن فینک (2008-10-13 21:42:50)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/5a9c11666c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-13 22:28:59

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

سڵاوو

کاکە هێمنی هاووڕێم

دەست خۆش و سەرفراز بیت

لە هەرشوێنێک ئەڕوانم دیوارە

لە هەر ڕێگایەک ئەڕوانم دیوارە

کەی بێ ‌ڕووخێنرێ دیواری و ڕزگارمان بێ

کەی بێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ!؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!

هەر شاد بیت هاووڕێ بەڕێزەکەم

-------------------------------------------

...........  دیوار ..........

من لەخاکی ڕەقەڵان و

باخچەیەکی بەردەڵاندا...،

لەدایک بووم ..!!!

پەنجەکانم مەبڕنەوە !!!!

با پاکژ و بەرژینی کەم !!!

سەرم ببڕن ..،

بەس..........،

کانیا وەکانم ..،

مەدەن بەدەم دەریا سوێرەکانەوە!!!!

من دەنگت بووم ؟؟؟؟!!!!!

کەچی  ئێستا ...،

تۆ بوویتە ڕەنگ!!!!!!!!!!

من سووتام و

تۆ بویتە کڵپە!!!!

ڕووح لەسەر دەستە کان

لە کۆشکە پڕ پاسەوانەکانیشدا..،

ئۆقرە ناگرن !!!!!!

مژدە..... مژدە

وا لەدەرگا شکاوەکانی شۆڕشەوە

تەتەرو ڕووتەکان

نوێترین  مۆدێلی ...،

جلوبەرگیان بۆ هێناوین !!!!!

ئەی کچانی شار ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بۆ وا ماتن ؟؟؟؟؟

شێتی ماچن ؟؟؟؟!!!

ئەمە یەکێک

ئەمە دوان

ئەمە هەزار !!!!!!!!!!!

ئەی ئەوو کووڕانەی ..،

کاتی خرۆشان ...،

خعتان لەدیوار هەڵ ئەسوون !!!!

چی زۆرە ماڵی لەزەت زۆرە!!!!

بڕۆن و بیکەنە ماڵی خۆتان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

ئەی لاوانی شاری ئافات

نەکەن پاوانە !!!!!!!!!!!!!

لە پشت پەردەکانەوە...،

بالۆرە بۆ یەک بڵێن !!!!!!

نەوەک پەڕگووڕەکان(&) ..،

لە ئامێزی یاسایاندا ...،

بتاندەن لە خاچ و

بتانکەنە پەیکەر بۆ دەروازەی شار!!!!!!!!!!

ئێوەی بێ قاچ !!!!

بەدەم ڕەشەبا سۆزانی یەکانەوە...،

سەما مەکەن !!!

بە جواناوی جەستەیان...،

چاوو کل مەکەن !!!!!!!!

بە ڕەژدی شەهوەتیاندا سەر مەکەوون !!!

چوون کە ڕما ....،

ئەوان بە پارێزەوە بۆی دەفڕن !!!!

ئێوەش دەبنە خشۆک و

بە هەڵدێرەکاندا دەخزێنە خوار!!!!

با پێکەوە.......،

ببینە کوورسی شۆڕش و

دۆلفینەکانیش

بکەینە کەنیزەکی قەڵای قڕژاڵ !!!!!

کووژراوەکانیش

ناوی شەقام  و

ئەفسانەکانی مەیخانەی شار!!!!!

کوورسی یەکەت جێ بهێڵە ؟؟؟؟؟!!!!!

لە کۆشکەکەت وەرە دەرێ ؟؟؟؟؟!!!!!!!

با پێکەوە ...،

بچینە پەڕپەڕۆچکەی ئاسمان !!!

گوێ لە چەمپەرەی دایکان و

سروودەکەی جاران ......،

بڵێی نەوە!!



   ...نا مۆ........

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-14 19:23:37)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-04 23:38:51

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

Re: honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

bm baxshn hande jar bahoi sarqalimawa natwanim payamakantan walam bamawa  ..bas ama awa nagayanet eway  azizim bir chu betawa ewa hamisha draxteki pir samarn la naw ro7i mnda..mn daway le burdnakam gar walami payamakani ewam kame faramosh krd bet bas  bm baxshn blem chi la gal kata....ba har7al staishi  hamu wsha jwanakantanakam hamisha barezin lam.dubara supastanakam bo aw payamu hasta jwana ka dartan briewa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-05 15:51:14

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

dast xosh hawrei xoshawist
zhyant  kamaran
katt shad

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-17 23:50:50

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

Re: honrawayaki brai barez(kaka ranj sangawi

supas bo payamakat barez (darwnae) har bjit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net