❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای 26 ساڵ لە مەرگی باوكی تێ گەییشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-13 17:44:49

ArYaN_XP
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولـــــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-13
دواترین سه‌ردان: 2008-11-17
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

دوای 26 ساڵ لە مەرگی باوكی تێ گەییشت

http://img296.imageshack.us/img296/9889/7137mp7.jpg

ئەوان وابوون
بوون لەچاوی ئەودا، لە چەند چركە ساتێ بەولاوە هیچی دیكە نەبوو، بە بڕوای دایكی، شار جگە لە ژینگەی بێباوەڕەكان، گوزارشتكردنێكی دیكەی بۆ نەبوو، دنیا لەچاوی دایكی (م) جوڵەیەكی جادووگەرانە و، بە تەنیا هەر ڕێنماییكارەكەی گوند، بەڵام (ح ـ تەرخانـ)ـی باوكی بە پێچەوانەی دایكی بیری دەكردووە، مەیخۆرەوەیەكی سەرسەخت بووە، تا لە تەمەنی57 ساڵیدا مەرگ بۆ هەتاهەتایی دەبێتە میوانی.
(م) دەیگوت: "دایكم منی وا ڕاهێنابوو، زەوی لەسەر پشتی گاو ماسییەك وەستاوە، ئاسمان ماڵی خودا و زەوی بە تەنیا نەزرگەی ئیبلیسەكانە، وێناكردنەكانی ئەو تا 19 ساڵی، گۆڕانێكیان بۆ ژیان و دنیابینی بەسەردا نەهات، وەرزەكانی باو بۆران، یان كە لە وەڕگەكان وشكیان دەكردو بەروبوومی زستانە كەمیی دەهێنا، ترس لە ڕمانی چیا و چۆڵی دەورو پشت، خلۆر دەبوونەوە بۆ ناو بۆشاییە بێسەرو بنە گوزارشتییەكانی دایە هەراسانی دەكردم، سووچێكی دوو ژوورە سەرەتاییەكەی ماڵەوەمان نەبا، هیچ كوێیەك نەبوو بمگرێتە خۆی، ئاخر بە بڕو ایە دایە، ئەو ساتانە كۆتایی ژیان بوون، وامدەزانی ئیدی دەبێ چارەگێكی مابێ گا و ماسی بكەونە جوڵە و بۆ ئەبەد دنیا ژێرە و ژووربێ".

لێرەوە فێری بەزاندنی سنوور دەبێ
تەمەن، گەنجێتی دایكی جێ دەهێشت، ( م )ـی بەرەو 23 ساڵان هەڵ دەكێشا، دەبوایە ئیدی (م) كار بكات. ئەو دەیگوت: "نزیك بە 23 ساڵان بووم هێشتان شارم نەبینیبوو، یەكەمجار بوو گەلاوێژ و ئەستێرەی كاروانكوژە بناسم، لەگەڵ كاروانچییەكانی سەرەڕێی، ئاشنایەتی و گفتوگۆیەكی بێسەروبەری سنووردار بە بارەبەری دۆخی سنوور و شەوڕۆینم دامەزراند، لەوانیشەوە سەرگوزەشتە و ڕێگەكانی كاكێشان سەرنجیان بەرە و سەرووتر هەڵكێشام، لێرەوە فێرە بەزاندنی سنوور بووم". دەیانگوت: "ڕێگەكانی كاكێشان ئەگەرچی پردی نەبڕاوەی ئەمسەر بۆ ئەوسەری نێوان زەوی و ئاسمانن، بەڵام بۆ ئێمەی كاروانچی سەربووردەی پچڕانی دەیان پردی پێوەندی ڕۆحیانەتی ئینسانن، ئەوان تا ئێستاش هەر وان".

هەموو شتێك دەگۆڕێ، دۆزەخ دەبێت بە دواوێستگە
دوای سێ ساڵ لە كاروانچێتی، ئەو كاتەی دەیەوێت ژیانی هاوسەرێتی پێكبهێنی، هەموو شتەكان دەگۆڕێن، (م) دەیگوت: "لەو ماوەیەدا ماڵەكەمان ببووە كاروانسەرا، یەكێك لە هاوڕێ كاروانچییەكانم بۆ خوازبێنی (كەوێ)ـی كچی (حاجی ساڵحی گوڵاوان) ڕاسپارد، لەسەر خواستی (حاجی) شەوێك بوومە میوانی ئەو، ئەو گوتی تۆ كوڕی ئەو دایكەی كە باوكتی بە قسەی ڕێنومایكارەكەی گوند، لە شەوێكدا لەناو برد و لاشەكەیشی گورگانخوارد كرد، كچەكەمت دەدەمی، بەڵام دەبێ بڕۆیتە شار".
خواحافیزە بێ هەناسەكانم بە ساردیی تاریكستانی هەردوو چاوم سپارد، 2ـی شەو بوو گەییشتمەوە لای بكوژەكەی بابە، باسوخواسی (باوكی كەوێ)ـم هێنایە گۆڕێ، هەنسكەكانی گریانم زیادی دەكردن، دایكم لێوە وشكبووەكانی كەوتنە جوڵە و گیانی لەرز دایگرت، دەتگوت باڵندەیەكی زامدارەو لە بێچارەییدا ناتوانێ ئۆقرە بگرێ، دانی نا بە تاوانەكەی و گوتی: "ژیان لەگەڵ باوكە بێباوەڕەكەت ئارامی لێ بڕیم، كوشتنی كافران حەڵاڵە و لاشەكەی ئەوم فڕێدایە (خڕی ناوزەنگ)، چونكە ئەوان نابێ بخرێنە گۆڕەوە". ئەوەندەی گوت و گریا، چاوم لێ بوو شووشە نەوتەكەی گرت بە دەستییەوە و بەرەو ژوورەكەی دیكە چوو، پێم وابوو چراكە دادەگیرسێنێ و خواردنێكم بۆ دەهێنی، ئەوەندەی نەبرد هاوار و ڕووناكییەكی چاوەڕێنەكراو، كلپەی ئاگرێگی هێنا، دراوسێكانمان لێمان كۆبوونەوە، جەستەی سوتاوی دایكم هێندەی دی بەرچاویان ڕەش كردم، بەر لەوەی ئەو بگەیەننە سەر تاتە شۆر، یەقینی كوشتنی ڕێنومایكارەكە هەڵی گرتم و ئەوم دوای چەند ساتێك نزیك بە تاتە شۆرەكە خنكاند و دۆزەخ بوو بە دوا وێستگەیان.

Kurdzhin
http://img136.imageshack.us/img136/1066/coollogocom125092071em5.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-18 18:48:28

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: دوای 26 ساڵ لە مەرگی باوكی تێ گەییشت

  dast xosh   hawrei  xoshawist
bo  ba batakat
zhyant   baxtawar

 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net