.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






توێژه‌ران : ئه‌و منداڵانه‌ى جووله‌یان كه‌مه له داهاتوودا تووشى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌بن
KTV .. ڕۆژیار سپیندارى .. كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه ئه‌و منداڵانه‌ى جوله‌یان كه‌مه یاخۆد به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م ده‌جولێنه‌وه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یان هه‌یه له داهاتوودا تووشى نه‌خۆشى دڵ ببن به‌تایبه‌ت له‌كاتى گه‌وره‌بوونیاندا .
توێژه‌ران ده‌رباره‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 400 مندال ئه‌نجامدا ، وه ئه‌و مندالانه بۆ ماوه‌ى 7 مانگ له‌ژێر چاودێرى توێژه‌راندا بوون . له ئه‌نجامدا توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى سه‌ره‌وه .
دكتۆر (ڕۆبه‌رت ماكسوار) پسپۆڕ له زانكۆی نۆرت كارۆلینا له‌م باره‌یه‌وه هۆشیاری دا سه‌باره‌ت به‌و زیانه‌ی كه منداڵ توشی ده‌بێت له داهاتوودا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی چاڵاكییه‌كانی وه‌ك یاری كردن و وه‌رزشكردنی ئه‌نجام نه‌دا له ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاریدا .
هه‌روه‌ها ماكسوار وتیشی پێویسته ڕێگه به منداڵ بدرێت به ئاره‌زووی خۆی ئه‌و چاڵاكیانه ئه‌نجام بدات كه پێی خۆشه ، چونكه كه‌می جوڵه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و چالاك نه‌بوونی شه‌كری كلیكۆز له‌و منداڵانه‌دا ، پاشان كه منداله‌كه گه‌وره بوو ده‌بێته هۆی تووشبوون به به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره.
KTV
له‌سه‌ر هێڵ نییه