.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بە مەزەندەی پێشبینی كەرانی عێراقی تازەو جدید، بە بۆچوونی مەلەوانانی حەوزەی ئینتیخابات، لەسەر وەزنی مانگەشەو سەرلە ئێوارە دیارە، پێدەچێ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، عومەرو عەلی تەپ و تۆزێك بەرپا بكەن هیچ فەلاحێك خورمای خۆی نەناسێتەوە...
* بەمەزەندەی قاپوتچیەكانی تاوڵەی مەشهەدانی و بە ئەقڵی فیتەرە دارتاشەكانی وەزارەتی نەوت، هەتا یاساكەی شەهرستانی پێدەگا، بە فەزلی فەزیلەو بە دەعوەتی دەعوەو بە سنگی سەدر نەوت ئەبێتە دیژلەمەو بۆری ژێرپیاڵەو غازیش فووووو...
* بەمەزەندەی ئەوانەی خەریكی نەهێشتنی شتەكانن و بە ئەقڵی خوێندەوارە وشك و نەخوێندەوارە تەڕەكان، دوای ئەوەی لە گەرمیان بە هۆی وشكە ساڵیەوە زیاتر لە 20 مەكتەب قەپات كران، چاوەڕوان دەكرێت بەرێوەبەرایەتیەكی نەهێشتنی قەپاتەكان بكرێتەوە، با قەپاتەكان نەترسن..
* بەمەزەندەی هەویرشێلی نیوەشەوان و بە بۆچونی دەرزی لێدەرانی لاكۆڵانەكان، پەیوەندیەكی تەڕ لە بەینی كولێرەو كولێرادا هەیە ئەویش ئاوە، یەكەمیان ئەیشێلی و بەوشكی دەیخۆی دووەمیان بە ئاوی ملەوەنەوە نۆشی ئەكەی، خۆشیەكەشی لەوەدایە بە ئاوی هیچیان رەقابەی دەوڵەت تەڕ


لهسهر هێڵ نییه