❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-21 15:43:52

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174
WindowsXPMSIE7

مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی



ئێمه‌ كاتێ باسی حیجابی شه‌رعی ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان هه‌ر ئه‌وه‌ نى یه‌ ئافره‌ت هه‌ر جلێكی به‌ ناو حیجاب بپۆشێت ئیتر ته‌واو ! به‌ڵكـو ده‌بێت ئه‌و جل و پۆشاكه‌ له‌گه‌ڵ مانای ته‌واوی رِاسته‌قینه‌ی حیجاب بگونجێ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی جل و به‌رگ له‌ ئیسلامدا به‌ گشتی جا ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن واته‌ واجبه‌ له‌حیجابی شه‌رعی دا هه‌بێت ئه‌مانه‌ن :
مه‌رجی یه‌كه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه‌ فراوان بێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌موو لاشه‌ی ئافره‌ت دابپۆشێت جگه‌ له‌ رِوومه‌ت و هه‌ردوو له‌پی نه‌بێت :
خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى: [ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ...] [ النور : 31 ]


واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) بڵێ به‌ ئافره‌ته‌ ئیمانداره‌كان , باچاویان بپارێزن له‌سه‌یر كردنی پیاوی بێگانه‌ , وه‌ با داوێنی خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌درِه‌وشتی ، وه‌ جوانی و رِازاوه‌یی و زینه‌تی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌مه‌كانیان ، وه‌ با له‌چك و سه‌رپۆش به‌سه‌رو سنگیاندا بێته‌ خواره‌وه‌ و جوانی و رِازاوه‌یی و زینه‌تی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن ...
وه‌ فه‌رموویه‌تی :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] [ الأحزاب : 59 ]


واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ هاوسه‌رانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانی ئیمانداران بڵىَ : كه‌ به‌ پۆشاكی باڵا پۆش ( واته‌ : عابا )  خۆیان داپۆشن ئه‌وه‌ له‌بارترین شته‌ كه‌پىَی بناسرێنه‌وه‌ به‌ رِه‌وشت به‌رزی تاوه‌كو ئازار نه‌درێن ...

وعن عائشة رضي الله عنها قالت : أن أسماء بنت أبي بكر دخلت على رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وعليها ثياب رقاق فأعرض عنها رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وقال : (يا أسماء إن المرأة إذا بلغت الـمحيض لـم تصلح أن يري منها إلاَّ هذا وهذا وأشار إلى وجهه وكفيه) صحيح الـجامع الصغير رقم : (7847) وجلباب الـمرأة الـمسلمة ص : (57 ـ 60) .

واته‌ : ئه‌سمائی كچی ئه‌بو به‌كر هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و جلێكی ته‌نكی له‌ به‌ردا بوو پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله عليه وسلم) پشتی لێكرد و پآی فه‌رموو : ئه‌ی ئه‌سماء ئافره‌ت ئه‌گه‌ر باڵغ بوو ئه‌وا نابێت هیچ به‌شێك له‌ لاشه‌ى ببینرێت ئیللا ئه‌مه‌ و ئه‌مه‌ نه‌بێت و ئاماژه‌ی كرد بۆ رِوومه‌ت و هه‌ردوو له‌پی .
مه‌رجی دووه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه‌ خۆى بۆ خۆى رِازاوه‌ و سه‌رنج رِاكێش نه‌بێ :
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ] [ النور : 31 ] واته‌: با جوانی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن , چونكه‌ حیكمه‌ت له‌ حیجاب ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جوانی ئافره‌ت بشارێته‌وه‌ و سه‌رنجی پیاوی پێ رِانه‌كێشێت.به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆی رِازانده‌وه‌ و جوانی خۆی به‌ده‌ر خست كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوا له‌سه‌ری فه‌رز كردووه‌ جێ به‌جآی نه‌كردووه‌. واته‌ حیكمه‌ت له‌ پۆشینی له‌ش شاردنه‌وه‌ی جوانی و زینه‌ته‌كه‌یه‌تی, بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان توشی فیتنه‌و فه‌ساد نه‌كات, نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌نها جلێك بێت خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تی موسڵمان له‌ غه‌یری موسڵمان جیا بكاته‌وه‌.
بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌و حیجابانه‌ی كه‌ ئێستا ده‌بینرێن, ناشه‌رعین ، رِاسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌شی پۆشیوه‌, به‌لاَم به‌ چی پۆشیویه‌تی؟! به‌جلێك كه‌ له‌ له‌شی سه‌رنج رِاكێشه‌ر تر بێت ,سه‌یر ده‌كه‌ی قوماشی حیجابه‌كه‌ به‌ جۆره‌ها رِه‌نگی سه‌رنج رِاكێشه‌رو بریقه‌دار رِه‌نگ كراوه‌ جۆره‌ها نه‌خش و نیگاری له‌سه‌ر كێشراوه‌ ! بۆیه‌ ده‌بینیت جلی به‌ ناو حیجابیش كراوه‌ مۆدێل, هه‌ر جاره‌ی به‌ جۆره‌ مۆدێلێك ئه‌یدوورن, سوێند به‌ خوا و له‌ رِۆژی دواییت بترسه‌ : ئه‌و رِۆژه‌ی نه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت , نه‌جوانی و زینه‌ت , نه‌ مۆدێل و سه‌رنج رِاكێشانی خه‌ڵك به‌كه‌ڵكت دێت .
مه‌رجی سێ یه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه‌ فراوان بێت و ته‌سك نه‌بێت تاوه‌كو نه‌لكێت به‌ له‌شه‌وه‌ :

واته‌: مه‌رجه‌ بۆ حیجابی شه‌رعی كه‌ ته‌سك نه‌بێت به‌ جۆرێك قه‌باره‌ی له‌شی تیادا دیار بێت. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ، ئوسامه‌ی كورِی زید (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جلێكی          ( قبطية )  ه‌ى پێ به‌خشیم به‌ دیاری كه‌ ( دحي الكلبي )  دابووی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) منیش به‌خشیم به‌ خێزانه‌كه‌م , پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی كوا ئه‌و به‌رگه‌ی پێتم به‌خشی بۆ له‌به‌رت نه‌كردووه‌؟ ( زه‌ید ) وه‌لاَمی دایه‌وه‌ و ووتی به‌خشیم به‌ خێزانم ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) پآی فه‌رموو : برِۆ به‌ خێزانه‌كه‌ت رِابگه‌یه‌نه‌ له‌ ژێره‌وه‌ی ئه‌م به‌رگه‌ جلێكی تر له‌به‌ر بكات نه‌وه‌ك ئه‌م به‌رگه‌ قه‌باره‌ی ئێسكه‌كانی له‌شی به‌ده‌ر بخات.رواه احمد في المسند وحسنه الألبانـي في الثمر المستطاب : (1 / 317 ) .
له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌جلی ته‌سك شیاو نىیه‌ بكرێت به‌ پۆشاكی ده‌ره‌كی و پێی بووترێت حیجابی شه‌رعی , چونكه‌ لای هه‌موو خاوه‌ن ئه‌قڵێك دیاره‌ كه‌ جاری وا هه‌یه‌ جله‌ ته‌سكه‌كه‌ زیاتر سه‌رنج رِاكێشه‌رتر ده‌بێت , جا ده‌بێ ئافره‌تی موسڵمان زۆر له‌وه‌ ووشیار تربێت له‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ جل و به‌رگانه‌ له‌به‌ر بكات و قه‌باره‌ی له‌شی بۆ خه‌ڵكی به‌ده‌ربخات , چونكه‌ ئه‌مه‌ سیفه‌تی ئافره‌تی ئه‌هلی دۆزه‌خه‌ وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی (كاسیات عاریات)) دا هاتووه‌ .

مه‌رجی چواره‌م / ده‌بێ قوماشی حیجابه‌كه‌ ئه‌ستوور بێت و ته‌نك نه‌بێت :
ده‌بێ قوماشی حیجابه‌كه‌ ئه‌ستوور بێت و ته‌نك نه‌بێت ،به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ئاسانی له‌شی تیادا به‌ده‌ركه‌وێت ، به‌ڵگه‌ش له‌ســـه‌ر ئه‌مه‌ بریتـىیه‌ لـه‌ فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌ســــمائی پێشـوو ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تى:((صنفان من أهل النار لـم أرهما : ( وذكر منها ): نساء كاسيات عاريات مائلات مـميلات رؤوسهن كأسنمة البخت الـمائلة ، لا يدخلنَّ الـجنة ولا يـجدن ريـحها ، وإنَّ ريـحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا )صحيح مسلم رقم : (2128) .


مه‌به‌ست به‌ (كاسیات عاریات) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تێك جلی له‌به‌ردایه‌ به‌ڵام هه‌موو لاشه‌ی نه‌پۆشیوه‌ بۆ نموونه‌ جلێكی ته‌نك له‌به‌ر بكات كه‌ له‌شی لێیه‌وه‌ دیاره‌ یان جلێكی كورت بێت كه‌ به‌شێك له‌ لاشه‌ی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت ، ئه‌مانه‌ش له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ناچنه‌ به‌هشته‌وه‌ و بۆنی به‌هه‌شتیش ناكه‌ن ، مه‌گه‌ر دوای تۆبه‌ كردن .
به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ی ئافره‌تان جلێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ جلیان له‌به‌ردا نه‌بێت , كه‌ قوماشێكی زۆر سووك و ته‌نك به‌كاردێنن. جا مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ حیجابی ئافره‌تی موسڵمان زۆر دوور بێ له‌و جۆره‌ جل و به‌رگانه‌, واته‌ ئه‌ستور بێت و ته‌نك نه‌بێت , بۆیه‌ خوشكی ئیماندار گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌روه‌ردگار له‌ خۆت رِازی كه‌یت جوانی خۆت بشاره‌وه‌ له‌ بێگانه‌ ، وه‌ كاتێك حیجاب ئه‌پۆشی رِه‌چاوی ئه‌و خاڵه‌ى تێدا بكه‌ كه‌وا جله‌كه‌ت ئه‌ستوور بێت به‌ رِاده‌یه‌ك كه‌ له‌شت نه‌ له‌ دوور نه‌ له‌ نزیك نابێت تیایدا دیار بێت .
مه‌رجی پێنجه‌م / ده‌بێ وه‌ك جلی پیاوان نه‌بێت :
واته‌ نابێ ئه‌و جله‌ی ئافره‌ت له‌ به‌ری ده‌كات له‌ رِووی دوورین و برِین و شێواز له‌ هی پیاوان بچێت ، به‌ڵكو ده‌بێت ئافره‌ت به‌و جله‌ی كه‌ له‌به‌ری ده‌كات كه‌سایه‌تی مێینه‌ی خۆی بپارێزێت. جا ماده‌م جلێك تایبه‌ت كرابوو به‌ پیاوان ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نی یه‌ ئافره‌ت ئه‌م جله‌ له‌به‌ر بكات وه‌ك شه‌رِواڵ و پانتۆڵ و هتد...
هه‌روه‌ها پیاوه‌كه‌ش بۆی نىیه‌ جلێكی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌به‌ر بكات , لادانـیش له‌مه‌ ئه‌نـجامدانـی تاوانـێكی گه‌وره‌یه‌ , كه‌ خاوه‌نـه‌كه‌ی شایستـه‌ی له‌عنه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) وه‌ له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ (أبو هريره وه رضي الله عنه له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌وا : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : :  (لعن الله الرجل يلبس لبسة الـمراة والـمراة تلبس لبسة الرجال )رواه أحمد والحاكم و أبو داود وصححه الألبانـي في صحيح الجامع برقم : (5095) ، وفـي غاية الـمرام ، برقم : (86) .


، واته‌: خودا نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و پیاوانه‌ی جلی ئافره‌تان له‌به‌ر ده‌كه‌ن وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی جلی پیاوان له‌به‌ر ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو نه‌هی كراوه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌ كردن و هه‌ڵسان و دانیشتندا پیاو و ژن خۆیان بشوبهێنن به‌ یه‌كتر به‌ڵكو نه‌فره‌تیان لێ كراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكه‌ن .
هه‌روه‌ك (عبدالله) ی كورِی عباس (رضي الله عنه) فه‌رموویه‌تى :" لعن رسول الله الـمتشبهين من الرجال بالنساء والـمتشبهات من النساء بالرجال "( رواه البخاري ).
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و پیاوانه‌ی خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ ئافره‌تان وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
وه‌ (عبدالله)ی كورِی عمر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : " ثلاث لا يدخلون الـجنة ولا ينظر الله إليهم يوم القيامة ، العاق والديه ، والـمرأة المترجلة الـمتشبهة بالرجال ، والديوث ". رواه الحاكم بإسناد صحيح ، وصححه الألبانـي في السلسلة الصحيحة برقم : 3099 ، بلفظ : ... العاق والديه ، والديوث ، والمُتَرَجِّلَة . وفي جلباب المرأة المسلمة : بالفظ الوارد في هذا الكتاب : (ص 146)

واته‌: سێ جۆر له‌خه‌ڵكی ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و خوای گه‌وره‌ سه‌یریان ناكات, ئه‌وه‌ی ئازاری دایك و باوكی ده‌دات و گوێرِایه‌ڵیان نابێت , وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ لاسایی پیاوان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ جل و به‌رگ و كرده‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتدا ، وه‌ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ ده‌بێ له‌ئاستی ئه‌و خراپه‌كاری و داوێن پیسیه‌ی كه‌س و خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات .
به‌م شێوه‌یه‌ رِوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئافره‌ت درووست نىیه‌ جل و به‌رگێ له‌به‌ر بكات له‌ هی پیاوان بچێت . بۆیه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی شه‌روا ڵ یان پانتۆڵ یا خود كابۆ و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ن كارێك ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌ڵ له‌ده‌ست دانی كه‌سایه‌تی ژیانی خۆی , هه‌رچه‌نده‌ ته‌سكیش نه‌بن و ته‌نكیش نه‌بن و بۆنداریش نه‌بن دروست نىیه‌ , جا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك دڵ رِه‌ق نه‌بێت وه‌ له‌فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یاخی نه‌بوو بێت له‌پاش ئه‌م هه‌موو به‌ڵگانه‌ چۆن خۆی ده‌شوبهێنێ به‌ پیاوان ؟!!!
مه‌رجی شه‌شه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه‌ بۆن خۆش كراو نه‌بێت :
چونكه‌ بۆن و عه‌تر سه‌رنجی پیاوان رِاده‌كێشێ و دیسان به‌م كاره‌ پێچه‌وانه‌ی حیكمه‌ت له‌ واجب بوونی حیجابه‌كه‌ ده‌كات ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ زۆره‌ واته‌ حه‌رامی بۆندار كردنی حیجاب به‌ هه‌ر بۆنێك بێت.
وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)كه‌ ده‌فه‌رمووێ: (أيما امرأةٍ استعطرت فمرت على قومٍ ليجدوا مِنْ ريحها فهي زانية) . حسنه الألبانـي في سنن النسائي  برقم : (5126) ، و في صحيح الترغيب والترهيب برقم : (2019) ، و في : صحيح الجامع ، برقم : (2701) .


واته‌ : هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆندار بكات و بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ لای پیاواندا تێپه‌رِێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان رِابكێشێ به‌و بۆنه‌ , ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌ زینا كاره‌ .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تى : : (أيـما امرأة تطيبتْ ثـم خرجتْ إلى المسجد، لـم تقبل لـها صلاة حتى تغتسلْ). وصححه الألبانـي في : سنن ابن ماجه برقم : (4002) ، و في صحيح الجامع : (2703) .


واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆن خۆش كرد و چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ مزگه‌وت, ئه‌وا نوێژی قبوڵ نی یه‌ تاوه‌كو خۆی ده‌شوات .
ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ده‌چوو بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژ و عیباده‌ت ، له‌م حاڵه‌ته‌ كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر توند كرا ، كه‌واته‌ پێویستتره‌ خۆیان بۆن خۆش نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چوون بۆ سه‌ردان یان بازارِه‌كان و قوتابخانه‌كان و فه‌رمانگه‌كان. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كان بۆنداركردنه‌كه‌ حه‌رام ده‌كه‌ن بۆ له‌ش و بۆ جل وبه‌رگیش.حیكمه‌ت له‌م حه‌رامكردنه‌ش لای خاوه‌ن عه‌قڵ دیاره‌ كه‌ ئافره‌ت كاتێك خۆی بۆن خۆش ده‌كات سه‌رنجی پیاوه‌كه‌ زیاتر به‌لای خۆیدا رِا ده‌كێشێ و زیاتر ئاره‌زووه‌ جنسیه‌كان ده‌جوڵێنێت ، به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئافره‌تانی موسڵمان له‌و تاوانه‌ بێ ئاگان.
مه‌رجی حه‌وته‌م/ ده‌بێ له‌ جل و به‌رگی كافران نه‌چێت :
واته‌ نابێ ئه‌و جل و به‌رگه‌ كه‌ ئافره‌تی موسڵمان له‌ به‌ری ده‌كات له‌ جل و به‌رگی ئافره‌ته‌ كافره‌كان بچێت چ له‌ رِووی دوورین و برِین وه‌ یان له‌رِووی چۆنێتی به‌كارهێنان و له‌به‌ركردنیان.چونكه‌ به‌ گشتی ئیسلام رِێگه‌ له‌ هه‌موو شتێكی موسڵمان ده‌گرێ به‌ جل و به‌رگیه‌وه‌ كه‌وا خۆی بشوبهێنێ به‌ كافران و لاسایی ئه‌وان بكاته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌م كاره‌ وای لێ ده‌كات له‌ دوا جاردا بچێته‌ سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌و كافرانه‌ وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ كه‌ ابن عمر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: : ( منْ تشبه بقومٍ فهو منهم). ( رواه أحمد و أبو داود ، وصححه الألبانـي في إرواء الغليل برقم : (1269) ، وفـي صحيح الجامع : رقم : (6149 ) .

واته‌: هه‌ر كه‌سێك خۆی بشوبهێنێ به‌ قه‌ومێك ئه‌وا له‌وانه‌. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ له‌ چه‌ندان شوێن نه‌هی له‌ موسڵمانان ده‌كات كه‌ خۆیان بشوبهێنن به‌ كافره‌كان هه‌ر وه‌ك فه‌رموویه‌تى:[وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَـئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ] [ آل عمرآن : 105 ] 

، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: ( وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ ) [ الحديد: 16] .
واته‌ : ئێوه‌ش وه‌كو كافره‌كان مه‌بن كه‌ دینه‌كه‌یان پارچه‌پارچه‌و په‌رته‌وازه‌كرد .
(ابن كثير) ـ رِه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ـ له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ : " لـهذا نهى الله المؤمنين أن يتشبهوا بهم في أي شيء من الأمور الأصلية والفرعية "  واته‌: بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هی له‌ ئیمانداران ده‌كات كه‌ له‌ هیچ شتێك خۆیان نه‌شوبهێنن به‌ كافرانه‌وه‌ له‌ شته‌ لاوه‌كى یه‌كان یان سه‌ره‌كی یه‌كان .
هه‌روه‌ها ( ابن كثير) ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ (ابن تیمیة‌)وه‌ ـ رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ كه‌وا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌: (وَلَا يَكُونُوا ...)  فه‌رموویه‌تی ( نهيُ مطلق عن مشابهتهم). واته‌: نه‌هى یه‌كه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ نه‌هی یه‌كی رِه‌هایه‌, له‌ خۆشوبهاندن به‌ كافره‌كان واته‌ هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها (عبد الله)ی كورِی (عمرو ) (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێت : ( رِۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جلێكی بۆیه‌كراوى به‌ بۆیه‌ى (سوور) له‌ به‌رمدا بینی , فه‌رمووی : ( إن هذه من ثياب الكفار فلا تلبسها ). رواه مسلم رقم : (2077) ، حه‌رامێتی له‌به‌ر كردنی جلی سوور تایبه‌ته‌ به‌ پیاوانه‌وه‌ .


. واته‌ : ئه‌مه‌ له‌ جلی كافره‌كانه‌ له‌ به‌ری مه‌كه‌ جا خوشكی باوه‌رِدارم مه‌ڵێ ( ئه‌ی بۆ فڵانه‌ كه‌س وفڵانه‌ لایه‌ن ئه‌م جۆره‌ جلانه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ن ) ، چونكه‌ دین به‌قسه‌ی ئه‌م وئه‌و نیه‌ به‌ڵكو به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ته‌ نه‌وه‌ك هه‌واو ئاره‌زووی خه‌ڵكی.
مه‌رجی هه‌شته‌م/ ده‌بێ ئه‌و حیجابه‌ جلی ناودار و فیز لێدان نه‌بێ :
واته‌ حیجابه‌كه‌ جلێك بێت له‌به‌ر زۆر جوانی و گرانی نرخه‌كه‌ی فیزی پێ لێبدات و ناوبانگی پێ بلاَو بكاته‌وه‌ و له‌ خۆی بایی بێت. بێ گومان ئه‌م جۆره‌ جله‌ پیاویش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( من لبس ثوب شُهْرـَةٍ ألبَسَهُ اللهُ يومَ القيامة ثوباً مثله، ثُـمَّ يذهب في النار ) .رواه أبو داود وابن ماجة ، وحسنه الألبانـي في : سنن أبي داود ، برقم : (4029) ، و في صحيح الجامع : (6526) ، و في سنن ابن ماجه برقم : (3607) .


واته‌: هه‌ر كه‌سێك جلێك له‌به‌ر بكات , بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێو خه‌ڵكی فیزی پێ لێ بدات له‌به‌ر گرانی قوماش و زۆر تێچوونی پاره‌ى ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌تدا هه‌مان جلی له‌به‌ر ده‌كات , پاشان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ده‌یسوتێنێ.
ئه‌مانه‌ بوون مه‌رجی ئه‌و حیجابه‌ی خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) داوایان كردووه‌ و پىَ ی رِازین , وه‌ هه‌ر جۆره‌ جلێك ناو بنرێت حیجاب و ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌وا حیجاب نى يه‌, با ئیتر شه‌یتان له‌مه‌ زیاتر هه‌ڵمان نه‌خڵه‌تێنێ و بگه‌رِینه‌وه‌ بۆ دینی خوا كه‌ قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوایه(صلى الله عليه وسلم) به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فـی صاڵح .

به‌هه‌شت

Kurdzhin
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له‌ خاچ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-22 17:30:19

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتە جوانەکەت..
هیوادارم بەردەوام بیت لە گەڵماندا ..
خودا خێرت بنوسێت..
ئاسودە بیت لە ژیانتا....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-01 16:30:13

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174
WindowsVistaMSIE7

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

زۆر سوپاس هاورێێ به‌رێزم ده‌روونه‌یی گیان ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-03 17:59:52

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

ده‌ست خۆش خودا پاداشتی خێرت داته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-04 07:14:50

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174
WindowsXPMSIE

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

زۆر سوپاس به‌ڕیز کاک هاکان گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-04 17:39:08

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

ده ست خؤش دلان كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-06 18:36:40

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-12-07 17:41:07

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPFirefox

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

ده‌ست خۆش دڵان گیان سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-12-10 19:22:51

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174
WindowsVistaSafari

Re: مه‌رجه‌كانی حیجابی شه‌رعی

زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان
سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net