.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






جگه‌ر خوێن
1903 - 1984
کوردسات /شاعیری خه‌باتی كوردایه‌تی شێخ مووس كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی محه‌مه‌دی ناسراو به "جگه‌ر خوێن" (1903 - 1984)، به كاریگه‌ریی شیعر نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی‌و حاجی قادری كۆیی‌و شۆڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كی شێخ سه‌عیدی پیران له كوردستانی باكوور له 1925دا، بووه شاعیرێكی لێهاتووی شیعری نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌وته سه‌ر وه‌سپی كوردستانی نیشتمانی خۆشه‌ویستی‌و هاندانی ئافره‌تی كورد بۆ خوێندن‌و خه‌باتی نیشتمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی له سه‌ره‌تادا هۆنراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌سفی كوردستاندا به ناونیشانی "شام شه‌کره، وه‌ڵات شیرنتره" داناوه‌و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی به بووكی جیهانی داده‌نێ و باخ و به به‌هه‌شت‌و مێرگ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگاری ده‌شوبهێنێت و به‌كچێکی شۆخ و شه‌نگی جوان و ڕازاوی داده‌نێ و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و بووكه‌ی كوردستانی به تاجی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی‌و به ڕۆژ و ده‌ریا و ئه‌ڵماس و دیوانه‌كانی شیعری حاجی قادر و ئه‌حمه‌دی خانی ده‌شوبهێنێت‌و ده‌ڵێ:
وه‌ڵاتی من تووی بووكا جیهانی
هه‌می باغ و بهشت و مێرگ و كانی
سه‌ری تاجا سه‌لا‌حه‌ددینی كوردی
ئه‌نی ڕۆژه ده‌بورجا ئاسمانی
دوو چاڤێن ته وه‌كی ده‌ریایی هورمز
كه‌پوو ئه‌لماسه كاری كووش و وانی
دوو زولفێن ته كتێبا حاجی قادر
زمانێ ته ژ به‌ندا شێخی خانی
جگه‌ر خوینه كورێ ته هه‌ر دنالی
ژ به‌رنه‌زانی و خزانی!!
دوای ئه‌م وه‌سفه جوانه‌ی كوردستانی نیشتمانی خۆشه‌ویستی داوا له کچانی كورد ده‌كات ڕاپه‌ڕن و بكه‌ونه سه‌ر خوێندن و له خه‌وی بێ هۆشیدا هۆشیار بنه‌وه و پێیان ده‌ڵێ:
گه‌ر بخوێنن پێشده‌كه‌ون و گه‌ر نه‌شخوێنن كه‌س ئێش و ده‌ردمان لێ دوور ناخاته‌وه، بۆیه شاعیر زۆر ده‌ناڵێ تاكو ئافره‌ت پێشكه‌ون ئه‌و كاته بڵێن بژی میلله‌تی كورد و ده‌ڵێ:
ئه‌ی كچێ ڕابه بخوێنه دا تو سه‌ربه‌ست هه‌ر بژی
زوو ژ خه‌و توو سه‌رهلینه به‌س بمینه بێ مه‌ژی
گه‌ر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ هونه‌رته‌ڤا
گه‌ر نه‌خوێنی كه‌س ژ بوومه ئێش و ده‌ردان ناكوژی
وا جگه‌ر خوین خووه‌ش دناڵی دا كوژن پیشڤه‌هه‌ڕن
دا ببیژن هه‌ر بژی كورد هه‌ر بژی كورد هه‌ر بژی!
جگه‌ر خوێن به هه‌ستی پڕ سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ڵوێستی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد "ئه‌سیری" په‌سند ده‌كات و ستایشێكی جوانی به شیعر كردووه و له هۆنراوه‌یه‌كیدا به ناوی "به‌ر دیلك" واتا "خۆشه‌ویستی" له ژماره‌ی 10ی ساڵی 1932ی گۆڤاری "هاوار" له شامدا بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌م جۆره ده‌ست به‌ستایشه‌كه‌ی ده‌كات:
ئه‌ی برای شه‌هبازی ئه‌وجی فه‌ن و هه‌م عیرفانی توو
سه‌د وه‌كی (ابن الاثیر) ی گووری و قوربانی توو!
جگه‌ر خوێن (ابن الاثیر) به قوربانی ئه‌سیری شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كوردمان ده‌كات چونكه لای وایه (ابن الاثیر) كه كوردێكی مێژوو نووس بووه، نه‌ك مێژوو نووسێكی بۆ كوردی نووسیبێ، چونكه له ئاستی "ئه‌سیری"دا هیچ خێرێكی بۆ كورد نه‌بووه‌و شاعیر له دێڕه شیعرێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت:
سه‌د سه‌لاحه‌دین و بی سه‌د وه‌ك ئه‌بی موسلم هه‌بێ
فائیده هیچ بوومه ناده‌ن سه‌توه‌تی شاهانی توو
شاعیر ده‌ڵێت: "ئێمه گه‌ر سه‌دی وه‌ك سه‌لاحه‌دین و ئه‌بو موسلیمی خۆراسانیمان هه‌بێ كه هه‌ردووكیان كورد بوون به‌ڵام چیان بۆ كورد نه‌كردووه بۆیه هیچ سوودێكیان بۆ ئێمه نه‌بووه‌و ئه‌مه‌شی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی شیعر و شاعیریه‌تی ئه‌سیری كوردپه‌روه‌ر بووه."
به‌م جۆره بۆمان ده‌ركه‌وت كه جگه‌ر خوێن شاعیرێكی خه‌باتی كوردایه‌تی بووه‌و له زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانیدا داوای هۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوی كوردی كردووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ییان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh bet sarkautobit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه