❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / '؛'؛'(( رۆدۆڵف دیزل ))'؛'؛'

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-20 14:33:30

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

'؛'؛'(( رۆدۆڵف دیزل ))'؛'؛'

رۆدۆڵف دیزل


رۆدۆڵف دیزل Rudolf diesel به‌ داینه‌مۆى دیزل به‌ستراوه‌ كه‌ نزیكه‌ى سه‌د ساڵه‌ ئه‌م نازناوه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ -به‌تایبه‌تى له‌ نێوان ساڵانى 1911-1912ز ، كه‌ بینینێكى نامۆى سه‌رده‌مه‌كه‌ى بوو ، كاتێك هه‌وڵه‌ زانستیه‌كان هه‌نگاوى زۆر باشیان نابوو،.

       ئه‌ندازیار و داهێنه‌ر به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه‌ ،وله‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ دایكبووه‌ . وبه‌ داهێنه‌رى ئه‌و داینه‌ مۆیه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ كارى پێ ده‌كرێت له‌ هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى دیزل داده‌نرێت  ، كه‌ هه‌ر به‌ناوى ئه‌وكرا. ناوى (رۆدولف كریستیان كارل دیزل)ه‌ ، له‌ 18 مارسى ساڵى 1885ز له‌ پاریس له‌ دایكبووه‌ . 

     رودلف دیزلى ئه‌ڵمانى له‌ ساڵى 1913ز له‌كه‌ناڵى ئینگلیزیدا كوژرا . له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى نۆزده‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت ،به‌ڵام له‌ دواییدا گه‌ڕاوه‌ پاریس بۆ به‌رده‌وامبوونى له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى له‌سه‌ر داینه‌مۆ، كه‌ ناسنامه‌ى داهێنانى له‌ ساڵى 1892ز به‌ده‌ست هێناو چه‌ندین ساڵ خه‌ریكى پێشخستنى بوو ، ئه‌م داهێنانه‌ى دیزل شۆرشێكى له‌ بوارى پاڵدانى شه‌مه‌نده‌فه‌روه‌وه‌ هه‌ڵگیرساند ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌ته‌واوى پشت به‌ خه‌لوزى به‌ردین ده‌به‌ستن . 

كاره‌كانى :-    له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا دیزل بیرۆكه‌ى داینه‌مۆى كه ‌له‌ رێگاى سووتان كارده‌كات پێشخست ،كه‌ له‌ ئه‌نجامدا یه‌كه‌مین داینه‌مۆى له‌مێژوو داهێناو له‌ شوباتى ساڵى 1893ز دیزل ناسنامه‌ى داهێنانى داینه‌مۆى به‌ده‌ستهێناو له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 1897ز وله‌ ماوه‌ى كاركردنى دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “MAN” دا ، دیزل یه‌كه‌م نموونه‌ى ئه‌م داینه‌مۆیه‌ى دامه‌زراند ، كه‌ سه‌ره‌تا به‌ داینه‌مۆى زه‌یتى ناسرا، پێش ئه‌وه‌ى ناوبنرێت به‌(داینه‌ مۆى دیزل) ، تا ئێستا . دیزل داینه‌مۆى به‌شێوازێكى ئه‌ندازه‌یى دروستكرد كه‌ به‌رده‌وام كار به‌ سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى نوى ده‌كات ، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ژیرى ئه‌وبوو. 

      له‌ 29 سیبته‌مبه‌ر ، رۆدۆڵف دیزل گه‌شته‌كه‌ى بۆ ئینگلته‌را ده‌ست پێ كرد ، له‌ سه‌ر پشتى كه‌شتى (ئێس ئێس دریسدن) ،له‌ڕیگاى كه‌ناڵى ئاوى ئینگلیزیدا ، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌بوونى كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى ((كاریلز)) له‌ ئبسویتش ، كه‌ كارگه‌كه‌ مۆڵه‌تى به‌رهه‌مهێنانى داینه‌مۆى زه‌یتى به‌ده‌ستهێنابوو ، به‌ڵام نه‌گه‌یشته‌ ئینگلته‌را ، چونكه‌ پاش دو رۆژ پاسه‌وانانى كه‌ناره‌كه‌ لاشه‌ى دیزلیان دۆزییه‌وه‌ و،.. ئه‌مانه‌ هه‌ڵسان به‌ دووباره‌ فڕیدانى لاشه‌كه‌ى بۆ ناو ده‌ریا ، ئه‌مه‌شى هه‌ڵسو كه‌وتێكى باوبوو له‌وكاته‌دا به‌ڵام دواتر لاشه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌ و ناسرا .

 

      زۆر بیروڕا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى مردنه‌كه‌ى دیزل ، كه‌ ده‌ڵێن هه‌واڵى وا هه‌بوو كه‌دیزل ویستى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كۆمپانیاى (ڕۆڤه‌ر) ئه‌نجام بدات ، ویستى لایه‌نێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تى به‌رهه‌م هێنانى داینه‌مۆى دیزلی پێببه‌خشێت ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ویستى ئه‌ڵمانه‌كان بوو ، هه‌ر بۆیه ‌قسه‌ى واهه‌بوو كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ڵمانه‌كان كوژراوه‌ ، بۆ ڕێگرتن له‌ دیار كردنى ورده‌كارى داهێنانه‌كه‌ى بۆ دوژمنانى ئه‌ڵمانیا كه‌ (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا) بوو.       هه‌روه‌ها قسه‌ى واهه‌بوو كه‌ دیزل خۆى كوشتووه‌ ، به‌هۆى ئیفلاسكردنى ، له‌كاتێكدا ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى پێیان وایه‌ كه‌ دیزل كوژراوه‌ و فڕیدراوه‌ته‌ ناو ده‌ریاوه‌ و نهێنییه‌كانى داهێنانه‌كه‌ى دزراوون .   



ڕه‌نگار

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-23 14:17:07

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: '؛'؛'(( رۆدۆڵف دیزل ))'؛'؛'

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-26 17:53:10

خونچه‌
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2009-11-03
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: '؛'؛'(( رۆدۆڵف دیزل ))'؛'؛'

ده‌ست خۆش سازه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-27 14:21:06

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

Re: '؛'؛'(( رۆدۆڵف دیزل ))'؛'؛'

زۆر سوپاس هاوڕێیان .... سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net