❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-26 11:20:20

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

پێشه‌كى

بسم الله الرحمن الرحیم

       الحمدلله و الصلاة و السلام على رسول الله وعلى اله و صحبه و من والاه ... و بعد :



مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌ نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌ حیسابى خۆیان كردوویانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى به‌ كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 )  . واته‌ : بۆ نێرینه‌ دوو هێنده‌ى مێینه‌ هه‌یه‌ . ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووه‌ به‌ رِێسایه‌كى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووه‌ كه‌ تێیدا ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بوایه‌ سه‌رنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایه‌ كه‌ له‌باره‌ى میراتى ئافره‌ته‌وه‌ دابه‌زیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه‌ ، بێگومان ئه‌و كاته‌ بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ ئیسلام به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ترین شێواز به‌شه‌ میراتى ئافره‌تى دیارى كردووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا مرۆڤكرده‌كانه‌وه‌ (القوانين الوضعية) كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌ و ناشتوانن به‌و شێوه‌یه‌ حه‌قى میراتگرى به‌ ئافره‌ت بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له‌ ئافره‌تان كردووه‌ كه‌سانێكن له‌ بیانوو ده‌گه‌رِێن و نایانه‌وێ رِاستیه‌كان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له‌ خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه‌ له‌م چه‌ند دێرِه‌دا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ینه‌وه‌ و بیسه‌لمێنین كه‌ ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه‌ .



حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان

خوێنه‌رى به‌رِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و حاڵه‌تانه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ نێرینه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینه‌ نابات ، به‌ڵكو جارى واهه‌یه‌ مێینه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌ ده‌بات و جارى وا هه‌یه‌ به‌ یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش هه‌یه‌ مێینه‌ میرات ده‌بات و نێرینه‌ نایبات ، بۆیه‌ حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ :

1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینه‌ دوو هێنده‌ى مێینه‌ ده‌بات ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه‌ پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به‌ جێ بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] ( النساء : 11 )  . حیكمه‌ته‌كه‌شى له‌وه‌دایه‌ كه‌ئیسلام رِه‌چاوى پێویستى هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێرینه‌ و مێینه‌ى كردووه‌ و هه‌ندێك مافى به‌ پیاو داوه‌ و ئه‌ركیشى له‌سه‌ر داناوه‌ به‌ڵام ئافره‌تى له‌ زۆر له‌م ئه‌ركانه‌ به‌خشیوه‌ بۆ نموونه‌ كاتێك كچ بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه‌ كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نێرینه‌ تاوه‌كو گه‌نج بێت ده‌بێ سه‌رمایه‌ كۆبكاته‌وه‌ بۆ پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه‌ كاتێكیش خیزان پێكه‌وه‌ ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپه‌روه‌رییه‌ هه‌ردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورستره‌ وه‌ك له‌ هى ئافره‌ت ؟.

2 . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ] ( النساء : 11 ) . واته‌ : ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ منداڵى له‌ پاش به‌جێمابوو ئه‌وه‌ باب و دایكى ( مردووه‌كه‌ ) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى كه‌       ( مردووه‌كه‌ ) به‌جێیهێشتووه‌ له‌ ماڵ و سامان .

له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به‌ بێ رِه‌چاوكردنى مێینایه‌تى و نێرینایه‌تى .

3. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ]  ( النساء : 12 ) . واته‌ : ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه‌ باوكى هه‌بوو نه‌ منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌كى ( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه‌ .

له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن و یه‌كسانن .

4 . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ]  ( النساء : 11 ) . واته‌ : ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه‌ دوو سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووه‌كه‌ به‌جێى هێشتووه‌ به‌ میراتده‌گرن .

بۆ نمونه‌ : ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له‌ پاش به‌جێما ، میراته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت ، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كه‌ ده‌كاته‌ مامى كچه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ میراتیه‌كه‌ بۆ ئه‌و ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌( 5 / 24 )  ، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له‌ كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واته‌ لێره‌دا مێینه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌ وه‌رده‌گرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]

5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ](  النساء : 11 ) واته‌ : وه‌ ئه‌گه‌ر كچه‌ میراتگره‌كه‌ هه‌ر یه‌كێك بوو ئه‌وه‌ نیوه‌ى میراتیه‌كه‌ هى ئه‌وه‌ . بۆ نمونه‌ : ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له‌ پاش به‌جێما ، ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ نیوه‌( 1 / 2 )  ى میراتیه‌كه‌ ده‌بات ، مێرده‌كه‌شى كه‌ ده‌كاته‌ باوكى كچه‌كه‌ چواریه‌ك ( 1 / 4 ) ده‌بات .

كه‌واته‌ لێره‌شدا مێینه‌ كه‌ كچێكه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات كه‌ باوكیه‌تى .

له‌ پاش باسكردنى هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ى نه‌یارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته‌[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه‌ و ئه‌وان به‌ هه‌ڵه‌ لێى تێگه‌یشتوون .




ئه‌نجام

لێره‌دا به‌ كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ رِوو سه‌باره‌ت به‌ میراتى ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا :

1 . ته‌نها له‌ چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له‌ سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانى میراتدا .

2 . له‌ چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به‌ یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن وه‌كو پێشتر باسمان كرد .

3 . له‌ ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له‌ پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت .

4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه‌ تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن .

كۆتایى

پاش ئه‌م توێژینه‌وه‌ كورته‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئایینى ئیسلام ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ تۆمه‌تى ئاراسته‌ بكرێت به‌ هۆى رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌وه‌ كامڵى و بێخه‌وشیه‌كه‌ى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى ئه‌م دینه‌ حه‌قه‌ش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِه‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.




و اخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

ئاماده‌كردنى

إدریس محمود

پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد


سایتی به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-26 21:15:01

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

ده‌ست خۆش هاوڕێ ماندوو نه‌بیت بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ سووده‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-27 14:26:55

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

ده‌ستت خۆش بیت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌  به‌هیوای زانیاری زۆرتر

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-27 16:19:48

hazhan sulimane
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-27
دواترین سه‌ردان: 2008-11-27
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE7

Re: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

dastt xosh sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-29 07:03:31

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

Re: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

ده‌ستت خۆش بیت به‌ریزم بۆ بابه‌ته‌که‌ت

خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-30 08:21:24

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

Re: لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى..

زۆر سوپاستان ئه‌که‌م به‌ڕێزان به‌هیوای سودوه‌رگرتنتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net