❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیان و هێمن و هه‌ڤاڵ چ ژیانێكیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-14 15:22:44

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ڤیان و هێمن و هه‌ڤاڵ چ ژیانێكیان

http://kurdzhin.org/uploads/c0187bb205.jpg

دواى پێنج مانگ له‌ مردنى باوكیان...دایكیان شووى كرده‌وه‌
ڤیان و هێمن و هه‌ڤاڵ چ ژیانێكیان هه‌ڵبژارد؟!


دواى ئه‌وه‌ى باوكى ڤیان و هیَمن و هه‌ڤاڵ به‌ كاره‌ساتى ئۆتۆمبیَل گیانى له‌ده‌ستدا ئیتر ئه‌و خیَزانه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى چاوه‌رِواننه‌كراو لیَكهه‌ڵوه‌شا، دواى پیَنج مانگ له‌ مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى، دایكى ڤیان و هیَمن و هه‌ڤاڵ شووى كرده‌وه‌ به‌ پیاویَكى تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كیَشه‌یه‌ دوور له‌ هه‌موو هه‌ست و سۆزیَكى دایكایه‌تى و دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌كى به‌رزى مرۆڤانه‌و دایكانه‌، منداڵه‌كانى وه‌لاناو هیچ ئاماده‌ییه‌كى تیَدا نه‌بوو بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى ئه‌و رووداوه‌ بۆیه‌ هه‌ڤاڵ كه‌ته‌مه‌نى له‌ ڤیان و هیَمن بچووكتر بوو له‌ ته‌مه‌نى سىَ مانگیدا بوو كه‌باوكیان مردو دواى ئه‌وه‌ى دایكیان به‌جیَى هیَشتن پاشتر ماڵى مامیان له‌ ئامیَزیان گرتن و به‌ خیَویان كردن، هه‌ڤاڵ به‌تایبه‌تى كه‌پیَویستییه‌كى زۆرى به‌چاودیَرى بوو له‌به‌ر كه‌م ته‌مه‌نى، به‌ڵام دواى ئه‌م رووداوانه‌ دایكى هه‌ڤاڵ هه‌ستا به‌فرۆشتنى خانووه‌كه‌یان كه‌ به‌ناوى خۆیه‌وه‌ بوو كه‌ ته‌نیا لانه‌و هیواى پاشه‌رِۆژى هه‌رسیَكیان بوو، به‌ڵام نه‌یتوانى دوكانه‌كه‌یان بفرۆشیَت چونكه‌ به‌ناوى میَرده‌كه‌یه‌وه‌ بوو، دواى شووكردنى به‌ پیاویَكى به‌رِه‌گه‌ز ئیَرانى سه‌فه‌رى كردو له‌گه‌ڵى له‌ شاریَكى ئیَران دریَژه‌ى به‌ ژیاندا به‌تیَپه‌رِبوونى كات ورده‌ ورده‌ به‌هاوكارى ماڵى مامى هه‌ڤاڵ كه‌ مامیَكى به‌ میهربان هه‌بوو پیَگه‌یشتن، ئه‌و دوكانه‌ى كه‌ باوكیان بۆى به‌جیَهیَشتبوون مامیان سه‌رپه‌رشتى بۆ كردبوون و داهاته‌كه‌ى بۆ كۆكردبوونه‌وه‌، دواتر كه‌ گه‌وره‌بوون هه‌رسىَ منداڵه‌كه‌ ڤیان و هیَمن و هه‌ڤاڵى هیَناو كۆیكردنه‌وه‌و به‌یه‌كسانى داهاته‌كه‌ى دابه‌شكرد به‌سه‌ریاندا، پاشان هه‌رسیَكیان پاره‌كه‌یان كرده‌ سه‌رمایه‌ى دوكانه‌كه‌یان كه‌ كردیانه‌ دوكانیَكى شیرینى فرۆشتن و هیَمن و هه‌ڤاڵ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرد، هه‌تا وایان لیَهات توانیان خانوویه‌ك بكرِن و تیَیدا نیشته‌جیَ ببن، پاش ئه‌وه‌ى كه‌ ڤیان پیَگه‌یشت و كاتى هاوسه‌رگیرى نزیك بووه‌وه‌، كورِیَك به‌ناوى سۆران هاته‌ خوازبیَنى و دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى كه‌سوكارى و به‌تایبه‌تى مامى، ڤیان برِیاریدا كه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ سۆراندا بكات، دواى ساڵیَك منداڵیَكیان بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كیَشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤیان ده‌ڵیَت مامه‌ڵه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى كه‌ ئه‌م زه‌واجى له‌گه‌ڵ سۆرانى كورِیاندا كردبوو زۆر خراپ بوو بۆیه‌ له‌وه‌ زیاتر نه‌یتوانى دریَژه‌ به‌ ژیان بدات له‌گه‌ڵ سۆراندا بۆیه‌ گه‌رِایه‌وه‌ لاى براكانى و په‌ناى برده‌ به‌ر دادگا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كیَشه‌كه‌ى، پاش چه‌ند دادبینییه‌ك له‌دادگاى بارى كه‌سیَتى برِیار به‌ جیابوونه‌وه‌یان درا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م رووداوه‌ش خراپترو قورستر بوو، ئه‌وه‌بوو كه‌ هیَمن مامه‌ڵه‌ى زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵ ڤیانداو ته‌نانه‌ت چه‌ندینجاریش له‌ڤیانى داوه‌و ئاماده‌ نه‌بووه‌ ژیانى بۆ دابینبكات له‌به‌رئه‌وه‌ى واى هه‌ست ده‌كرد كه‌ خوشكه‌كه‌ى ته‌ڵاق دراوه‌و سوكایه‌تییه‌ بۆ ئه‌وان، بۆیه‌ دواى ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ى كه‌به‌هۆى سۆران و مامه‌ڵه‌ خراپه‌كانى هیَمنى برامه‌وه‌ تووشم هات ئیتر رقم له‌هه‌موو پیاویَك ده‌بووه‌وه‌، وام لیَهات بوو جاریَكیتر بیر له‌ شووكردن نه‌كه‌مه‌وه‌ به‌تایبه‌تى به‌گه‌نج، به‌ڵام بیَ چاره‌یى و خراپى ژیانم له‌ ماڵى براكانم له‌لایه‌كى تره‌وه‌ واى لیَكردبووم كه‌ هه‌ر كه‌سیَك بیَته‌ خوازبیَنیم شووى پیَ بكه‌م، ئه‌وه‌بوو پیاویَكى به‌ته‌مه‌ن هاته‌ خوازبیَنیم سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ژنیَكى تریشى هه‌بوو، به‌ڵام له‌داخى هیَمنى برام و بۆ رزگاربوونم له‌و ماڵه‌ى كه‌ هیَمن لیَى كردبووم به‌ دۆزه‌خ برِیارمدا كه‌ شووى پیَ بكه‌م و ئیَستاش سىَ منداڵم له‌و پیاوه‌ هه‌یه‌، سه‌ره‌رِاى لۆمه‌كردنم له‌لایه‌ن خزم و كه‌سوكاره‌وه‌و دڵرِه‌نجانى مامم لیَم، چونكه‌ ئه‌و رازى نه‌بوو كه‌ شوو به‌و پیاوه‌ بكه‌م به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌ مامم ده‌یوت خه‌ڵك نازانن كه‌ تۆ خۆت وا بیرده‌كه‌یته‌وه‌و به‌رِه‌زامه‌ندى خۆت ئه‌م برِیاره‌تداوه‌و ئاماده‌نیت شوو به‌گه‌نج بكه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو خه‌ڵك لۆمه‌ى ئیَمه‌ ده‌كات و ده‌ڵین بۆ كچه‌كانى خۆى نادات به‌پیرو به‌گه‌نجى ده‌دات، به‌ڵام بۆ كچى براكه‌ى، چونكه‌ براكه‌ى نه‌ماوه‌ به‌ هه‌موو كه‌سیَكى ده‌دات، به‌ڵام من به‌جۆریَك دڵم به‌رامبه‌ر به‌گه‌نج ره‌ش بوو بوو كه‌ هه‌رگیز نه‌مده‌توانى جاریَكى تر برِیار بده‌م ژیانم له‌گه‌ڵ گه‌نجدا به‌سه‌ربه‌رم، ئه‌وه‌شى وایلیَكردم كه‌ هه‌ركه‌سیَك بیَته‌ خوازبیَنیم شووى پیَبكه‌م مامه‌ڵه‌ خراپه‌كانى هیَمنى برام بوو، به‌ڵام سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌م كیَشانه‌ش ئیَستا ئه‌و پیره‌ش تاقه‌تى لیَم نه‌ماوه‌و به‌هه‌موو جۆریَك ئازارم ده‌دات و ده‌ریكردووم ده‌یه‌ویَت لیَم جیاببیَته‌وه‌، نازانم له‌ده‌ست ئه‌و مرۆڤانه‌ چى بڵیَم ئایا من هه‌رخۆم خراپم یان خه‌ڵك ئایا گه‌نج خراپه‌ یان پیر، بۆیه‌ واملیَهاتووه‌ به‌گومانم له‌هه‌موو شتیَك له‌گه‌نج له‌ پیر له‌هه‌موو شتیَك، بۆیه‌ ئیَستا مردن له‌م كاته‌دا گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته‌ بۆ من، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هیچ خراپه‌یه‌كم بۆ ئه‌و دوو كه‌سه‌ نه‌بووه‌ كه‌ زه‌واجم له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام وادیاره‌ به‌ختى خۆمه‌ ریَگا نادات من له‌ناو ماڵ و خیَزانى خۆمدا بژیم و بمرم، بۆیه‌ ئیَستاش هیَمنى برام پشتى لیَكردووم و ئاماده‌نییه‌ هیچ هاوكارییه‌كم بكات، بۆیه‌ منیش به‌ناچارى بیَجگه‌ له‌ماڵى مامم كه‌ زۆر دڵسۆزمانن كه‌سى تر شك نابه‌م و ئیَستا په‌نام بۆ ئه‌وان بردووه‌و داواى لیَبووردنم لیَكردووه‌ كه‌ من هه‌ڵه‌بووم كه‌ له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانى ماممدا نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تاكه‌ خه‌میَكى قوڵه‌و كه‌ به‌رده‌وام ده‌مگریه‌نیَت و تا ده‌مرم ئازارم ده‌دات ئه‌وه‌ خه‌مى منداڵه‌كانمه‌ كه‌ ناتوانم له‌گه‌ڵیاندا بژیم و لاى خۆم ببن و سه‌رپه‌رشتى دایكانه‌یان بكه‌م، به‌ڵام چى له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ریَكدا ده‌ڵیَیت كه‌ ئه‌و خۆى برِیار ده‌دات نه‌ك من.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-14 16:50:44

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ڤیان و هێمن و هه‌ڤاڵ چ ژیانێكیان

ئۆو گوناحه‌ ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-28 21:33:00

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ڤیان و هێمن و هه‌ڤاڵ چ ژیانێكیان

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت رێژین گیان ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net