.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












زۆر كەس پێی وایە نەخۆشی رەبۆ و هەناسە تەنگی یەك شتن، ئەو بەهەڵە تێگەیشتنەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ كە هەردووكیان پەیوەندیان هەیە بە هەناسە. بە هاتنی وەرزی زستان و سەرما گرفتی نەخۆشەكانی رەبۆ زیاتر دەبێت. خنەخنی سینگ، هەناسە تەنگی و پشووسواری، كۆخەی بەردەوام لەو گرفتە سەرەكییانەن. هەربۆیە زۆر كەس وا هەست دەكات رەبۆ و هەناسە تەنگی یەك شتن.
بەڵام لە راستیدا رەبۆ چییە؟ رەبۆ ناوە زانستییەكەی “ASTHMA”ە كە وشەی یۆنانییە بەمانای هەناسە گیران دێت. رەبۆ نەخۆشیەكی درێژخایەنە كە لەودا بەهۆی ماسینی بۆری هەناسەدان، مرۆڤ توشی هەناسە تەنگی دەبێت. گرنگترین نیشانەكانی رەبۆ، كۆخە، خڕەخری سینگ و تەنگی هەناسەیە. هەڵبەتە بەو مانایە كە هەركەس یەكێك لەو هێمایانەی تووش بوو ئەوە تووشی نەخۆشی رەبۆ بووە.
نەخۆشی رەبۆ، هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دەكرێ كۆنترۆڵ بكرێ، ئەو خۆراكانەی كە دەبێ دووریان لێبكرێ بریتین لە: بیبەر، زەعفەران، ترێ و گندۆرە كە ئەوانە بۆ نەخۆشی رەبۆ خراپن.
سهرچاوه:
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه