.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چه‌ند شه‌كر بۆ ژیانی مرۆڤ به‌سووده، ئه‌وه‌نده‌ش زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی خانه‌كانی مێشك به‌شێوه‌یه‌ك دیاریكراو شه‌كری وه‌رگیراو پاشكه‌وت بكه‌ن. له مرۆڤ و ئاژه‌ڵی خاوه‌ن ته‌ندروستدا میكانیزمێكی ئاڵۆز ناهێڵێت ئه‌و شێوه دیاریكراوانه دروست ببن. ئێستا زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت، چۆن میكانیزمه كار ده‌كات.
نیشانه‌كانی "Lafora" ده‌گمه‌نه، به‌ڵام كوشنده‌یه. ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی په‌ركه‌م دێن، له‌قۆناغه‌كانی داهاتوودا تووشی تێكچوونی جوڵاندن ده‌بنه‌وه و داوتریش قۆناغێكی پێشكه‌وتووی تێكچوونی مێشك دێته سه‌ر ڕێگایان، له‌كۆتاییدا مردن چاره‌نووسیان ده‌بێت. له‌كاتێكدا شه‌كر له‌جۆری "Glycogen" بۆ هه‌ندێك خانه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه به‌كارده‌هێنرێت، كه‌چی بۆ خانه‌كانی مێشك كوشنده ده‌بێت - ئه‌گه‌ر خۆیان له‌ناو مێشكدا پاشکه‌وت بكه‌ن.
له‌ناو مێشک‌دا چه‌ند سیسته‌مێكی كۆنترۆڵكردن چاودێره پڕۆتینه‌كان، ئه‌وانه‌ی به پاسه‌وان ناسراون، سه‌رقاڵی ڕێگانه‌دان به شه‌كر، تا خۆیان له‌ناو خانه دهمارگیرهكاندا كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك بۆ زانا ئیسپانییه‌كان ده‌ركه‌وت.
ئه‌م میكانیزمه‌ش ڕێگا به پاشكه‌وتكردنی كاربۆهیدرات لهخانهكان نادات و هه‌ڵده‌ستێت بهكوژاندنهوهی هۆكاره‌كانی دروستكردن.
ئه‌و ساته‌ی توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه به‌دوای نیشانه‌كانی "Lafora" له مشكدا ده‌گه‌ڕان، هه‌ستیان به به‌ڕێوه‌بردنی "Glycogen" كرد.
ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی "Lafora" ده‌بنه‌وه، چه‌ند كڵۆیه‌ك له "Glycogen" له‌ناو خانه‌كانی مێشکیاندا كۆده‌بێته‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌زانرێت، كه تێكچوون له دوو جیندا ده‌بێته هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌ده‌زانرا، ئه‌و تێكچوونه چ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ناو خانه‌كاندا دروست ده‌كات.
توێژه‌رانی ئیسپانی پێیانوایه، كه ئێستا ئه‌وان توانیبێتیان به‌شێك له پرسیاره وهڵامنهدراوهكانیان دابێته‌وه: ئه‌و دوو پڕۆتینه‌ی چۆنێتی دروستكردنینان له‌سه‌ر جینه‌كان پاشكه‌وت ده‌بێت، وه‌ك پاسه‌وانێكی باره‌كانی ئاسایشی كارده‌كه‌ن و ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كه‌ڵه‌كه‌بوونی "Glycogen"دا، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "David Vilchez" و هاوه‌ڵه‌كانی له زانكۆی "Barcelona" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Neuroscience"دا نووسیویانه.
بوونی میكانیزمی "Glycogen" بۆته جێگای سه‌رسووڕمانی توێژه‌ران و پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، بۆچی له‌ناو خانه‌كانی ده‌مارگیریدا هه‌یه. لێره‌دا توێژه‌رانی ئیسپانی له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه نادروستی ئه‌و میكانیزمه ده‌بوایه به‌تێپه‌ڕبوونی كات له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا ونبووایه.
توێژه‌ران بۆچوونێكی دیكه‌یان هه‌یه و گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه شتێكی دیكه به‌شداری پڕۆتینه‌كان ده‌كات یان له‌وانه‌یه شێوازی جینه‌كان ڕێگا به‌ونبوونی ئه‌و میكانیزمه نه‌ده‌ن.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌نها بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی "Lafora" گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ تێگه‌یشتنێكی زیاتری نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی هاوتای تێكچوونی میكانیزمی "Glycogen" گرنگه.
خۆزگه //

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه