.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














وشکه ساڵیی
ئالان په‌ری
ڕۆژگاری تاریک
وه‌ک شه‌و باریک
وشه بێ مانا
وه‌ک گوڵ په‌ڕی ڕه‌شا
ته‌م درۆ
وه‌ک درۆی باران
ڕۆح به‌تاڵه له‌زیکر
وک جه‌سته، ته‌نیا له هزر
سیمای سوتاوی ماچ
وه‌ک چه‌مانی به‌ژنی گوڵه گه‌نم
ڕووت بونه‌وه وشکه ساڵییه
وه‌ک ئامێزی دوو دڵدار
هه‌پرونی فڕێنێکه
به‌سه‌ر ته‌رمی ماچ
میوه‌ی عیشق
وه‌ک خاک تۆراوه
خوناوی سه‌فه‌ر
وه‌ک داره‌کان زیندانه
سه‌مای پیرۆزی گه‌ڵاکان
وه‌ک هه‌ڵوه‌رینی هیواکان
گاز گرتنی هه‌وا
وه‌ک فرمێسکی هه‌ور
پرسه‌ی خوێنی کات
وه‌ک کۆکینی شیعر
ئیفلیجیی وێنه
وه‌ک که‌رتبوونی زه‌وی
وشکه ساڵی ڕووت بونه‌وه‌یه
هه‌رێمی بێ ئاسۆیه
وه‌ک دابڕانی بهرهبهیانهکانه
ڕژانی پێکی شه‌وه درهنگهکانه
وه‌ک به‌د مه‌ست بێ سه‌رسامه
خۆر بێ وره
وه‌ک ڕێگا نابینا
دڵ بێ نور
وه‌ک گڵ بێ ڕوو
ژوور بێ بخور
وه‌ک نیشانه‌ی مه‌رگ
بێ خه‌ون
وه‌ک که‌پرێک له چاوه‌ڕوانی
هه‌تاو گڕ
وه‌ک کزیی ئاسمان
ئاوێنه قوڕ
گڵ ڕه‌ق
دڵ به په‌ت
خناکنی ماسییه‌کان له ئاو
وه‌ک مانه‌وه‌ی سیحری تراویلکه‌ی بیابانه
وشکه ساڵیی ڕووت بوونه له‌به‌رده‌م خوا
وشکه ساڵیی حیجابی بارانه له‌به‌رده‌م سه‌رکێشی شاردا


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش کاک ده‌شتی
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه سه‌رکه‌وتو بیت
**************سۆزه**********************
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس سۆزه گیان ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزی من
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش كاكه ده شتى زؤر زؤر جوانه
ته مه ن دريز بيت ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئامۆزا گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بیت مامۆستا ده‌شتی گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕیی خۆشه‌ویستم دڵان گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه