.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پارێزه‌ر ئارام ساڵح
(به‌سۆز)و (به‌ختیار) ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ن كه ماوه‌ی هاوسه‌ریَتییه‌كه‌یان له‌هه‌وره بیَ بارانه‌كانی ئاسمان زیاتر نه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی به‌ختیار بۆ (به‌سۆز)و پاش ئه‌و هه‌موو هاوكارییه‌ی به‌سۆز پیَشكه‌شی به‌ختیاری كرد، به‌ڵام دواجار ژیانی خیَزانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره كۆتایی پیَهات، له‌گه‌ڵماندابن بۆ ئه‌وه‌ی پیَكه‌وه گویَبیستی خه‌می به‌سۆز ببین، به‌ختیار رۆژنامه‌نووس و به‌سۆزیش ده‌رچووی كۆلیَژی ئه‌ندازیاری واته ئه‌ندازیار بوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌سۆز تا ئه‌وپه‌رِی مه‌وداكانی خۆشه‌ویستی و هاوكاری یارمه‌تیده‌ری به‌ختیار بوو به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌ك قه‌ناعه‌تی بۆ ژیان له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا دروست و ئاماده‌بوو، به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌سۆز بۆمان ده‌گیَرِیَته‌وه له‌یه‌كه‌م شه‌وی گواستنه‌وه‌یدا له‌پاش چوونه ئوتیَل، به‌ختیار به به‌سۆزی وتووه ئیَستا كاتی خۆیه‌تی با به‌داریَك چینیَكی باشت لیَبده‌م و شه‌ل و كوتت بكه‌م تا هه‌رچییه‌كم پیَوتیت گویَرِایه‌ڵ ببیت و له‌قسه‌م ده‌رنه‌چیت، ئه‌مه براده‌ریَكم ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی كردووم و پیَیوتووم هه‌ركاتیَك كه‌گواستته‌وه یه‌كه‌م شه‌و لیَدانیَكی باشی پیَشكه‌ش بكه له‌جیاتی گوڵ و خۆشه‌ویستی، چونكه ئافره‌ت سروشتی وایه كه‌یه‌كه‌م شه‌و به‌وجۆره بوویت ئیتر هه‌رگیز له‌ده‌ستت ده‌رناچیَت و گویَرِایه‌ڵ و ملكه‌چت ده‌بیَت، به‌سۆز ده‌ڵیَت به‌ختیار ویستی لیَمبدات منیش نه‌مهیَشت و پیَموت ئیَمه مرۆڤین ئه‌و براده‌ره‌ی كه‌ئامۆژگاری تۆی به‌وجۆره كردووه ئه‌وه بزانه زۆر نارِۆشنبیرو تیَنه‌گه‌یشتووه ئه‌گه‌رنا مرۆڤ به‌خۆشه‌ویستی و به‌رِیَزگرتن و به‌تیَگه‌یشتن و به‌قه‌ناعه‌ت كارده‌كات نه‌ك به‌زه‌برو زۆر، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌كرد، بۆیه شه‌وی هه‌نگوینی و خۆشه‌ویستیمان، به‌ناخۆشی به‌رِیَكرد ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌من ئاماده‌نه‌بووم لیَمبدات، دوای چوونه ماڵ و تیَپه‌رِبوونی ماوه‌یه‌ك هه‌ستمده‌كرد به‌ختیار تۆزیَك گۆرِانی به‌سه‌رداهاتووه‌و باشبووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌میوانمان هات بۆ پیرۆزبایی لیَكردن ئیتر لیَره‌وه خه‌می من و ژیانم ده‌ستیپیَكرد، ته‌نانه‌ت رۆژیَكیان سیَ هاورِیَم سه‌ردانیان كردین بۆ پیرۆزبایی دوای رۆیشتنه‌وه‌یان به‌ختیار شه‌رِیَكی پیَگیَرِام له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌من میوه‌و شیرینی و بیبسی و چه‌ره‌سات و شتم زۆر بۆداناون و خزمه‌تم كردوون، بۆیه به‌توورِییه‌وه پیَیوتم جا تۆ هه‌ركه‌سیَك بیَت و ئاوای بۆبكه‌یت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئیتر میوانمان له‌كۆڵ نابیَته‌وه‌و پاره‌مان له‌ده‌ستده‌برِیَت و ده‌بیَت سواڵبكه‌ین ده‌زانیت ئه‌وشتانه‌ی خواردوویانه بایی شانزه هه‌زار دیناره، بابه ئیَمه كریَچین نابیَت له چاو شیرینی زیاتر هیچ بۆ كه‌س دابنیَیت، ئیتر ئه‌مه سه‌ره‌تاو خۆشییه‌كانی مانگی هه‌نگوینی من بوو، دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌ختیار رۆژ به‌رِۆژ خراپترده‌بوو تا وایلیَهات به‌ماڵه‌وه‌م وت: من ناتوانم له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا بژیم ماڵه‌وه‌ش زۆر به‌رِه‌قی وه‌ڵامیاندامه‌وه‌و وتیان یه‌عنی ته‌ڵاق وتم به‌ڵیَ وتیان كه‌واته تۆ ده‌ته‌ویَت حه‌یامان ببه‌یت وتم ئاخر تا منداڵمان نه‌بووه باشتره‌و با شته‌كه له‌مه خراپتر نه‌بیَت وتیان شتی وا له‌میَشكی خۆت ده‌ربكه باشتره، دواتر من زۆر بیَتاقه‌ت بووم ته‌نانه‌ت چه‌ندجاریَك بیرم له‌خۆسووتان كرده‌وه هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رنه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش له‌باریَكی ده‌روونی زۆر ئاڵۆزدا بووم، دواتر دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستمكرد تۆزیَك به‌ختیار گۆرِاوه، به‌ڵام پاش دووهه‌فته وه‌ك خۆی لیَهاته‌وه، بۆیه ئه‌م برِیاره‌مدا ئه‌مجاره به‌جددی قسه له‌گه‌ڵ به‌ختیار بكه‌م بۆ جیابوونه‌وه، بۆیه قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ختیار كرد‌و ئه‌ویش وتی با منیش قسه له‌گه‌ڵ ماڵی خۆمان بكه‌م و منیش چوومه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و به‌ماڵه‌وه‌م وت كه‌ده‌مه‌ویَت له‌گه‌ڵ به‌ختیار نه‌میَنم و جیاببمه‌وه ماڵه‌وه زۆر توورِه‌بوون كه‌زانیان به به‌ختیاریشم وتووه به‌ختیاریش به‌ماڵی خۆیانی وتووه ئیتر زۆرم لیَتورِبوون و وتیان تۆ چیته شیَت بوویت و حه‌یامان ده‌به‌یت، ئه‌گه‌ر وابرِوات ئه‌وا ده‌تكوژین و ئه‌وكات جیابه‌ره‌وه له‌به‌ختیارو یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆنیان بۆ به‌ختیار كرد‌و پیَیانوت كه به‌سۆز ئه‌وه ته‌نها شتیَك بووه به‌ده‌میدا هاتووه‌و بیر له‌جیابوونه‌وه‌و شتی واناكاته‌وه، بۆیه به‌منیشیان وت سبه‌ینیَ زوو ده‌چیته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ریَزو ئیحترام له‌به‌ختیار ده‌گریت و باسی شتی واناكه‌یت، منیش چوومه‌وه ماڵه‌وه‌و ناچار به‌قسه‌م كردن وتم به‌ڵكو به‌ختیار چاك ببیَت، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش دوای سیَ رۆژ شه‌رِ گیَرِانه‌كه‌ی به‌ختیار ده‌ستیپیَكرده‌وه، بۆیه ئه‌مجاره‌ش ناچاربووم چوومه‌وه ماڵه‌وه‌و برِیارمدا كه‌ئیتر به‌یه‌كجاری ده‌ست له‌به‌ختیار هه‌ڵبگرم، دیسانه‌وه ماڵه‌وه لیَم تورِه‌بوون و قسه‌كانی پیَشوویان دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام من پیَموتن ناڵیَن ده‌تكوژین بمكوژن و ئیتر پیَممه‌ڵیَن بچۆره‌وه لای به‌ختیار، وتیان نابیَت ده‌بیَت بچیته‌وه شتی وانییه دوای ده رۆژ له‌دووركه‌وتنه‌وه له‌ماڵی باوكم مامه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیَك له‌رِیش سپی و كۆمه‌ڵیَك له‌پیاوانیان نارد بۆ ماڵه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌بگه‌رِیَمه‌وه‌و به‌ختیاریش به‌ڵیَنیدا كه‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی باشبكات دوای ئه‌وه‌ی به تكای ئه‌و هه‌موو كه‌سه گه‌رِامه‌وه ماڵه‌وه ئه‌ویش به‌زۆری ماڵه‌وه، چونكه من دڵنیابووبووم كه به‌ختیار سروشتی ناگۆرِیَت و له‌گه‌ڵمدا ناگونجیَت، بۆیه گه‌رِامه‌وه ماڵه‌وه دیسانه‌وه به‌ختیار تا ماوه‌ی سیَ هه‌فته‌یه‌ك باش بوو له‌گه‌ڵمدا، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه دیسان وه‌كو خۆی لیَهاته‌وه منیش یه‌كسه‌ر له‌دادگای باری كه‌سیَتی له‌سلیَمانی داوای جیابوونه‌وه‌م تۆماركرد پاش چه‌ند دادبینییه‌ك به‌برِیاری دادوه‌ر لیَك جیابووینه‌وه ئیَستا ژیانم زۆر له‌وكاته خۆشتره كه‌هاوسه‌رداربووم و ده‌روونم ئاسووده بووه، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كچانه ده‌كه‌م كه‌ده‌چنه ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سروشتیان نه‌گونجا له‌گه‌ڵ میَرده‌كانیاندا ئه‌وا تا زوو جیاببنه‌وه دره‌نگه.
تیَبینی: ناوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه هه‌واڵه خوازراون
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خؤش كاكه يادكار كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh kak yadgar bo am babata
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh bet kaka yadgar
har xhanda hawalakash dl
xosh kar nabu


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه