❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌رى قژ رِوتانه‌وه‌ چیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-07 09:44:06

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPMSIE7

چاره‌سه‌رى قژ رِوتانه‌وه‌ چیه‌

. كێشه‌ى قژ هه‌ڵوه‌رین جیاوازى هه‌یه‌ له‌ نێوان مرۆڤێك و مرۆڤێكى دیكه‌ ئه‌گه‌ر كورِ بێت یان كچ بێت به‌ هۆى ته‌مه‌ن و هۆرمۆنى ناو له‌ش و كێشه‌ى بۆماوه‌یی (وراثي) و جۆرى خواردن و ده‌رمان و كێشه‌ى ده‌روونی و .... هتد. زۆر جار قژ هه‌ڵوه‌رین له‌ دواى تووشبوون به‌ تاى درێژخایه‌ن و كه‌م خوێنى و هه‌وكردنى میكرۆبى و له‌ دواى نه‌شته‌رگه‌رى و كێشه‌ى ده‌روونى قورس رِووده‌دات و ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ بۆ ماوه‌ى چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت به‌ ترشى ئه‌مینی (برۆتین) چاره‌سه‌ر بكرێت. زۆر جار له‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵان زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌تى له‌ ئافره‌تانه‌وه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ رِووده‌دات. هه‌روه‌ها كرژبوونى ده‌روونى و ده‌مارگه‌لى و كه‌مى هاتووچۆى خوێن له‌ به‌شى پێستى قژه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین به‌ هۆى كه‌مى شانه‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و كه‌مى هه‌ڵمژینى هه‌واى پاك و خاوێن له‌گه‌ڵ كه‌م خۆراكى و به‌كارهێنانى سشوار (ڤێر) بۆ ووشككردنه‌وه‌ى قژ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و بۆیاغ كردنى قژ و به كارهيَنانى شامبؤ (كه مادده ى كيميايي جؤراوجؤرى زؤره و ده بيَته هؤى قژ هه‌ڵوه‌رین) و تووشبوون به‌ هه‌وكردنى كه‌رِوویی له‌و شوێنه‌دا كه‌ ده‌بنه‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. هه‌روه‌ها زۆربه‌ى جۆره‌كانى قژ هه‌ڵوه‌رین و كه‌چه‌ڵى هۆكاره‌كه‌ى جیناتى بۆماوه‌ى یه‌ (وراثية‌) و هۆرمۆنیه.‌ له‌ ئافره‌تان به‌ شێوه‌ى گشتى رِووده‌دات له‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵان. هه‌روه‌ها كێشه‌كانى گلاندى ده‌ره‌قى و نه‌خۆشى شه‌كره هۆكارێكن‌ بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین قژ هه‌ڵوه‌رین رِێژه‌ى زۆر زیاد ده‌كات لة ئافره تاندا به‌ هۆى زۆر به‌كارهێنانى جۆرى ده‌رمان بۆ بۆیاغ كردنى قژ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى جۆره‌كانى گه‌رمكردنى به‌ ئامێرێكى جۆراوجۆر. هه‌روه‌ها نه‌خۆشى درێژخایه‌نى جگه‌ر و گورچیله‌ ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین. زۆر گرنگه‌ له‌ دواى شیكردنه‌وه‌ و فه‌حس بزانین هۆكاره‌كه‌ چىیه‌ بۆ دانانى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ لایه‌نى پزیشكى پسپۆرِ له‌ بوارى نه‌خۆشیه‌كانى پێست و گلاندى گشتى و میزڵدان و ئه‌ندامى زاوزێ ئه‌نجام بدرێت به‌ شێوه‌ى رِاسته‌وخۆ. باشترین چاره‌سه‌ركردنه‌ بۆ قژ هه‌ڵوه‌رین وه‌كو ده‌یزانم ئه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌ساج كردنى پێستى سه‌ر به‌ رِۆنى گه‌رچك (زیت الخروع) به‌ شێوه‌ى رِۆژانه‌، یان به‌ رِۆنى زه‌یتون (زیت الزیتون) ئێواران بۆ ماوه‌ى یه‌ك حه‌فته‌ له‌گه‌ڵ داپۆشینى تا به‌یانی و شۆردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ به‌یانیان، له‌گه‌ڵ خواردنى هه‌نگوینی رِه‌ش وشیر و گۆشتى ماسی. به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى چونكه‌ سوودى زۆره‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ و چه‌نده‌ها كه‌س باش بوون له‌م كێشه‌یه‌ به‌ یارمه‌تى خواى گه‌وره‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن halabjah (2008-12-07 09:44:53)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net