.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













نهێنی ئەشکەووتەکانی تاسیلی 
هەندێ شوێنەواری کۆن کە باس لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەکات ... مشت و مڕێکی زۆری درووست کردووە لە نێوان زانا کان و
شیکردنەوەیان بۆی جیاوازە!! بە تایبەتی کە هەندێکیان وەک مەتەڵ و نهێنی دێتەبەر چاوو وەک ئەرامەکانی میسر و سێگۆشەی
بەرمۆدە.....لە مێژوویەکی نزیکا کۆمەڵێ نهێنی دەر کەووتن لە چەند ئەشکەووتێکدا لە سەر سنووری جەزائیر و لیبیا کە بە
ئەشکەووتەکانی تسیلی ناسراوە کە بە نهێنیترین دۆزراوەی مێژووی کۆن دا ئەنرێ !!!
ئەکەوێتە کوێوە؟؟؟
ئەم کۆمەڵە ئەشکەووتە ئەکەوێتە نێوان ئەوو زنجیرە چیایانەی نێوان جەزائیر و لیبیایە بەتایبەتی لە ناووچەی "جبارين" کە
بیابانێکی ووشک و کەش و هەوایەکی زۆر گەرمی هەیە.....ئەم ئەشکەووتەکانی (تسیلی) لە بەردی بوورکانی ولمی شێوە
سەیر درووست بووە کە لە شێوەیەی پاشماوەی شارێکی وێران کراوە کە هەم ناوو ئەنرێ بە (دارستانی بەردین ) وە دەرگای
ئەشکەووتەکان لە بەرزای ئەم چیایانەوەیە کە ئەگاتە 500مەتر بەرز لە ئاستی دەریا...کە لە نزیکی یەوە چاڵای یەکی بێروونی
هەیە و لە گەڕ کۆمەڵێ لمی جووڵاوو .
.
چۆن دۆزرایەوە؟
بەڕاستی ئەم شوێنەوارە گرنگە گەڕۆک ( بربنان ) فرنسى کە لە ساڵی 1938 ی زاینی ئەم ئەشکەووتانەی دۆزی یەوە کە
زاناکان بەسەریر ترین و مەزنترین شوێنەوار کە دۆزراوەتەوە کە دوای ئەووكانتالزيارات لە ساڵی 1956 ی زاینی کە بە وێنەی
فۆتۆگرافی گیرا بە یاوەری گەڕۆک ( هنري لوت ) و کۆمەڵێکی زۆر زانا و پسپۆڕ.
هەڵبەت لە وێنەکان بێ لە ئاژەڵ و باخچەووئەسپ و دەشت و دەر ... بەڵام ئەوەی جێی سەسووڕمانە وێنەی ئەوو دفرە فڕیوانە و
ئەوو مرۆڤانەی جل و بەرگی گەشتیارانی کەش کەشان و پاپۆڕی ئاسمانی و شارێکی زەبەلاح و خەڵکی وەک ئەوەی مەلە بکات
نەک بڕوات وایە !!! بێجگە لە فڕۆکەی سەیر کە شێوەی تائێستاش نامۆیە بۆ مرۆڤایەتی !!!
لەدوای بەکار هێنانی شتو مەکی پێشکەووت و بۆ پشکنین بە تایبەتی ( شیکردنەوەی نەوەوی) بۆ دۆزینەوەی تەمەنی ئەم
هەڵکۆڵراوانە..... کە ئەنجامی پشکنین بەڕاستی سەیر و جێی پرسیار بوو کە زاناکان مەزەنەیان کرد بە (بیست هەزار
ساڵ)!!!!!!!!!
ئەم دۆزینەوەیە دنیای زانستی هاژان و هێندەی پرسیار درووست کرد کە لە ژماردن نایەت!! کە لە ناوو زانایان ناسراوە بە (نهێنی
ئەشکەووتەکانی تاسیلی) کە کۆمەڵێ شیکردنەوە کرا کە هەندێکیان ئەیان ووت
1-کیشوەری ئەطلنطای کۆن ی وون بوو کە ئەم ئەشکەووتانە کەووتۆتە سەری ئەم کیشوەرە وونە و خەڵکانی ئەوو کیشوەرە ئەم
وێنانەیان کێشاوە!!!
ئەوو وێنانەی کە پێشکەووتنێکی زۆر نیشان ئەدا کە ئەم کیشوەرە پێی گەشتووە!! بەڵام هەبوو کە بەر پەرچی ئەم بۆچوونەیان
دایەوە بە پاساوی ئەوەی ( أتلانتس ) گەر بوونی هەبێ ئەوا ئەکەوێتە نێوان مملكە ی مغرب و کیشوەری ئەمەریکای باکوور.
2- ڕەنگە بوونەوەری تر بن و لە کەشکەشانەوە هاتبێتنە سەر زەوی .. چوونکە لە وێ
2- كائنات نەکان هەندێ بوونەوەری سەیری تیایە!!(ئەم بۆچوونە لاواز بوو ..چوونکە گەر ئەوان بن ؟؟؟ بۆچی لەم 20 هەزار ساڵەی
دوای ئەم سەردانەیان دووبارە نەکردۆتەوە؟؟!!)
3- ئەم وێنانە مرۆڤە سەرەتای یەکان کێشاویانە بەڵام لەدوای خواردنی جۆرێک لە ڕووەک کە ئەبێتە هۆی تووش بوون بە
هەلوەسە... کتێبە کۆنەکان کە "هيرودوت" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە جووتیارە کان و دارستانەکان و ئەسپی ڕووبار و فیل و ماری
زەبەلاح و وورچ و پیاوو ژن ی دڕندە دەر کراوون لەوو ناووچەیە پسپۆڕەکان زۆر لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەمە کرد ... لە کاتێکدا ناووچەی
( بیابانی مەزن )( منطقة الصحراءالكبرى ) کە بەهەشتی سەووزی بووە لە سەردەمی کۆنا ... دوای ئەوو گۆڕانە بەرچاوەی کەش
و هەوا بە خۆیەوە بینی چ مرۆف و چ ئاژەڵ جێیان هێشت....... زانای فەڕەنسی "جان لوبيك ليكيليك" ئاشکرای کرد کە لە پێش
مێژوو کەرت بوونی میلەتێک کە کۆن یەک گرتووبوون ڕووی داوە لەم ناووچەیە و بڵاوەیان لێ کردووە بەرەوو باکووری ئەم
کیشوەرە ...
4- سەفەر کردن بە ئامێری کات ؟؟!! واتە کەسانی پێشکەووت و بەرەوو ڕابووردوو سەفەریان کردووە بەس نەیان توانی وە
بگەڕێنەوە !! بۆیە ئەم وێنانەیان کێشاوە!! بەڵام ئەم بۆچوونە من وەک خۆم بەڕاستی نازانم چوونکە گەر شتی وا هەبێ ئەوا
ئەتوانرێ ڕابوورد و وە داهاتوو بزانیت !!! ئەوەش خۆ دانە لە کاری خواوەند کە بەس ئەوو ئایندە ئەزانێ .
هەڵبەت ئەشکەووتەکانی تاسیلی هەر چۆن تا ئیستا بە نهێنی ماوەتەوە ئەکرێ بۆ سەردەمێکی زۆر بمێنێتەوە و بچێتە پاڵ ئەوو
هەموو نهێنی یانەی مرۆڤایەتی بەسەر سووڕمانەوە لە ئاستیا ئەوەستێ .
ئەم پیاوەی لە وێنەکەدا هەیە گەر دیقەت بدەی ئامێرێکی سەیر لێ دەخووڕێ !! کە سووکان و ماتۆڕی هەیەو لەدواوە ئاگر دەر
دەکەوێ !!!!
تایبەت بە کووردژین
هاووڕێ ی یانە
نامۆ

لهسهر هێڵ نییه



dast xosh bet kak namo sar kaw to bet
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆس بابهتێکی جوانه

لهسهر هێڵ نییه