.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






یه‌كێتی ئه‌وروپا گڵۆپی ئه‌دیسۆن خانه‌نشین ده‌كات
دوای ١٣٠ ساڵ سه‌ركه‌وتن له داهێنانه مه‌زنه‌كه‌ی تۆماس ئه‌دیسۆن كه مرۆڤایه‌تی خسته به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌و به داهێنانی گڵۆپ و ڕوناكی كۆتایی به شه‌وه‌زه‌نگ هێنرا، ئه‌مڕۆ ئه‌و گڵۆپه خانه‌نشین ده‌كرێت.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه چیتر ئه‌و وزه‌یه به‌فیڕۆنه‌ڕوات و گڵۆپێك شوێنی بگرێته‌وه كه‌سود له‌تێكڕای وزه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت و كه‌متریش سهرفبكات، له‌م باره‌یه‌وه لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ‌و به‌رپرسانی ئه‌وروپی رۆژی ٨ ى دیسه‌مبه‌ری 2008 گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه گڵۆپی كۆن (تقلید) ی به‌پێی نه‌خشه‌و چه‌ند قۆناغێكی دیاریكراو له‌بازاڕدا كۆبكرێنه‌وه یان بكێشرێنه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه له سێبته‌مبه‌ری 2009 به‌دواوه گڵۆپی ١٠٠ وات ، له‌بازاڕدا ده‌كێشرێنه‌وه و له ٢٠١٠ دا گڵۆپی ٤٠ وات و گڵۆپه‌كانی كه‌متر له‌وه‌ش له ٢٠١٢ دا.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌م زوانه ئه‌و پڕۆژه بڕیاره بخرێته به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وزه بۆ هه‌مواركردنی.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌بوونه هۆى ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه گڵۆپی ته‌قلیدی ئه‌دیسۆن وزه‌یه‌كی زیاد له پێویست به‌فیڕۆده‌دات و ٥٪ ی ده‌بێته وزه‌ی كاره‌باو روناكی، باقیه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی گه‌رماییه‌كی بێ‌سود به‌فیڕۆده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌و گڵۆپه نوێیانه‌ی كه شوێنی گڵۆپی كۆن ده‌گرنه‌وه ٦٥٪ بۆ ٨٠٪ ی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه به‌فیڕۆده‌ڕوات كه‌مده‌كاته‌وه واته سودی زۆرتر له‌و وزه‌یه وه‌رده‌گیرێت، لیكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریشیانخستووه كه گڵۆپی نوێ ٦ جار له گڵۆپی ئه‌دیسۆن ته‌مه‌نی درێژتره بۆ به‌كارهێنان.
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش یادگار گیان هیوام وایه سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش یادگار گیان هیوام وایه سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet babatekijwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه یادگار هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه