❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "."." شه‌ره‌ف و شه‌رم"."."

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-11 19:42:32

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

"."." شه‌ره‌ف و شه‌رم"."."

وتوێژی گوڵان لەگەڵ د. ئایشە گیل سەرۆكی پڕۆژەی نیوهامە بۆ ئافرەتانی ئاسیاوی و ئوستادی كریمینۆلۆژی لە زانكۆی ڕۆهامپتۆن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2b968eeec9.jpg

شەڕەف و شەرم هەردووكیان پێناسەكردنیان كارێكی دژوارە



ئایشە گیل، كە بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی ئێسێكس (Essex) بەدەستهێناوە و، وانەبێژی پێشكەوتووە لە زانكۆی ڕۆیهامپتۆن لە بواری تاوانناسی (كریمینۆلۆجی). ئەو بوارانەی كە بەزۆری كاری تێدا دەكات و لێكۆڵینەوەی تێدا ئەنجام دەدات بریتین لە تەندروستی و كاردانەوەی دادپەروەری تاوان بەرامبەر بە توندوتیژی لە دژی ئافرەتانی ڕەش پێست، كەمینەكان و پەنابەرەكان (BMER) لە بەریتانیا. لە دە ساڵی ڕابردوودا خۆی تەرخان كردووە بۆ ناساندنی كێشەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان. ئێستا سەرۆكی پڕۆژەی نیوهامە بۆ ئافرەتانی ئاسیاوی، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی ئیمكانە (Imkaan)، هەروەها ئەندامیشە لە گروپی ڕێنمایی پڕۆژەی ئازادی و گروپی كۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ئافرەتانە (EVAW). دكتۆر گیل لە چەندین لیژنەی تری حكومەت كاری كردووە كە تایبەت بوونە بە كوشتن بە ناوی شەڕەف و بەشوودانی زۆرەملێ. حاڵی حازر لێكۆڵینەوەكانی تایبەتن بە ماف و بەشوودانی زۆرەملێ، پیاوكوژی و ئافرەتكوژی لەناو هەرێمی كوردستانی عێراق و دیاسپۆرای كوردی، بازرگانی كردن بە ئافرەت و دەستدرێژی سێكسی.


* پێشتر لە یاسای سزادانی عێراقیدا بەندێك هەبوو بە ناوی سڕینەوەی ناموس"غسل العار"، بەپێی ئەو بەندە ئەگەر باوك، برا، مێرد یان هەر كەسێكی دیكە بە تاوانی نامووسپەرستییەوە ئافرەتێكی خۆی بكوشتبا ئەوا تاوانەكەی بۆ سووك دەكرا، لە كاتێكدا سزای تاوانی كوشتن زۆر لەمە زیاترە. لەم ڕوانگەیەوە، پەرلەمانی كوردستان ئەو یاسایەی هەموار كردووە، گەرچی زۆر یاسای دیكەش لەبەرژەەندی ئافرەت دانراوە بەڵام تەماشا دەكەین ڕێژەی كوشتنی ئافرەت بە بیانووی كڕینەوەی نامووس زیاتر بووە. ئایا لە كۆمەڵگایەكی وەكو ئێمەدا پێتوایە تەنها لەڕێگەی یاساوە دەتوانین ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، یان پێویستمان بە میكانیزم و ڕێبازێكی كۆمەڵایەتی دیكە هەیە؟
- توندوتیژی بەناوی شەڕەف و نامووسپەرستی شتێكی باوە لە كولتور و كۆمەڵگا جیاوازەكاندا. بە پێی مێژوو ڕوودانێكی بەردەوامە و زۆریش ناوچەییە. میدیا بەزۆری گرنگی بە كوشتن بە پاساوی شەڕەف داوە، هەرچەندە كوشتن تەنها تاوان نییە كە بەناوی شەڕەفەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام توندوتیژترینیانە. تاوانەكانی تر بریتین لە بەشوودانی زۆرەملێ و لە منداڵیەوە، خوشكان و كچان بە كۆیلایەتی دەسپێردرێن، دەست و پەل بڕین و، بێ بەش كردن لە ئازادی، پەروەردە، یان هاوڕێیەتی. هاندەری تاوانەكانی پەیوەست بە شەڕەف بریتیە لە حەزێك بۆ پاراستنی شەڕەفی خێزان یاخود كۆمەڵگا. قوربانیەكان بەزۆری مێینەن و تاوانكارانیش هەمیشە خزم و كەسی نێرینەن (باوك، برا، مێرد و، جاروباریش لە لایەن كوڕەوەیە).
بەهۆی ئەوەی كوشتن بە پاساوی شەڕەف لە ناو خێزانەكاندا ڕوو دەدات، زۆربەی دەوڵەتان هەر لە كۆنەوەی بنچینە و دەقی تایبەتی ئەو مەسەلەیان وەك بیانوویەك بۆ دەست تێوەرنەدان بەكارهێناوە. تا ئەم دواییەش هەمان بیانوو لە لایەن ئینستیۆتە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ بەكاردەهێنرا بۆ دەرهێنان و خستنە لاوەی تاوانەكانی پەیوەست بە شەڕەف لە ڕۆژەڤ و ئەژێنداكانی خۆیان. لە ئەنجامدا، توندوتیژی دژ بە ئافرەت، جا بەناوی "شەڕەفەوە" بوو بێت یان نا، نەخراوەتە نێو چوارچێوەی توندوتیژییەكانی مافی مرۆڤ. بەڵكو لە چوارچێوەی دەسەڵاتی كولتووری و خێزان جێهێڵراوە، واتە لەدەرەوەی مەودای چاكسازیی یاسایی. لەڕاستیدا زۆر لە سیستەمە دادوەریەكان لە جیهاندا بەندی یاسایی لەخۆدەگرن كە بەزەیی و دڵنەرمی بەرامبەر بە تاوانكارانی كوشتن بە پاساوی شەڕەف دەنوێنن.
* لە كۆمەڵگایەكی وەك كۆمەڵگای ئێمە، ئایا تەنها ڕێگا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە هەمواركردنی یاسایە یان پێویستمان بە میتۆدی كۆمەڵایەتی و میكانیزمی دیكە هەیە؟
- 1- دەبێت دڵنیا بین كە ڕێوشوێنی یاسایی بوونی هەیە بۆ سزادانی هەموو جۆرە تاوانێك كە بەناوی شەڕەفەوە دەكرێت، تەنانەت بەشوودانی زۆرەملێ و دەستدرێژی كردنە سەریش دەگرێتەوە، دەبێت دڵنیا بین كە هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەنیدان بە توندوتیژی و سووكایەتی كردن بە ئافرەت هەیە بە جیددی وەردەگیرێت و كاری لەسەر دەكرێت، تەنانەت ئەگەر خێزان و سەركردە عەشایەریەكانیش ئەو تاوانانە بە ڕاست و درووست بزانن.
2- دەبێت دڵنیا بین كە ئەو تاوانانەی پەیوەندیان بە شەڕەفەوە هەیە كاتێك لەژێر باسی توندوتیژی دژ بە ئافرەت نیشان دەدرێن، بە شێوەیەكی هۆشیارانە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت.
3- ئەو ڕاهێنانانەی بۆ ئاژانسەكان كە پەیوەندیان بە سیستەمی دادوەری تاوان هەیە، ئەنجام دەدرێت دەبێت هۆشیاری و ئاگاداری لەمەڕ توندوتیژی پەیوەست بە شەڕەف لەخۆ بگرن، بۆ ئەوەی ئەندامەكانیان تێگەیشتنی زیاتریان لە میانەی سۆشیۆ- كولتوری هۆكارەكان و ئەنجامەكانی ئەو توندوتیژیە هەبێت، بەم جۆرەش وەك خاوكردنەوە بەكار نایەت.
4- هەموو ئەو ئاژانسانەی كە لە بواری منداڵان كار دەكەن پێویستە زانیاری گشتی دەربارەی تاوانەكانی پەیوەست بە شەڕەف ببەخشنەوە بۆئەوەی دایەلۆگ و لێك تێگەیشتن لەمەڕ ئەو بابەتە ئاسان بكەن.
5- پێویستە ئاژانسەكان و NGOكان لەگەڵ سەركردە ئایینی و كۆمەڵگەییەكان كار بكەن لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كە گرنگی بە لایەنی باشی نەریتە كۆنەكان دەدات و لەهەمان كاتیشدا هانی كاردانەوە لە دژی ئەو جۆرە كارانەی وەك توندوتیژی بە ناوی شەڕەفەوە دەدات، ئەمەش بە پەروەردە كردنی كوڕان لە تەمەنی بچووكییەوە و فێربكرێن كە ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ "كچ و ئافرەت" بگرن. ئەو پرۆسێسانەش بە یارمەتی ئەو ئامرازانە دەكرێت كە لە لایەن ڕێكخراوەكانی ئافرەتان لەو وڵاتانەی كە لە زووەوە بانگەشەی بۆ دەكەن و هەڵمەتی بۆ دەكەن، وەك گروپە تایبەتمەندەكانی بەریتانیا.
* بە بۆچوونی ئێوە، ئایا یاسا چۆن دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكات كە ئافرەت بە بیانووی شەڕەفەوە دەكوژن؟
- دانانی سیاسەت بۆ ئەو دادوەری تاوانە پێویستی بە خەبات هەیە لە دژی چەوساندنەوەی ئافرەتان. ئەوەی لێرەدا ڕوونە ئەوەیە كە تاوانەكانی بە ناو شەڕەف تەواو لەسەر بنەمای چەند بیروبۆچوونێكی دیاریكراوی پەیوەندیە جێندەرەكان بناد نراوە، كە بە تایبەتی سەربەخۆیی ئافرەت سنووردار دەكات. بێگومان ناكۆكیەك لە نێوان مافە كلتوریەكان و مافەكانی ئافرەت هەیە. نموونە هەیە كە پیاو بیانوو و بەڵگەی "بەڵگەی كلتوری" بەكارهێناوە بۆ كوشتنی ئافرەت بەناوی شەڕەفەوە. لێرەدا ئەوەی جێگای گرنگی پێدانە مافە كلتوریەكان ناتوانن مافی ئافرەت بۆ ژیان پشت گوێ بخەن. گروپەكانی ئافرەتان بە تایبەتیش چاودێری مافی مرۆڤی ئافرەتانی كورد بەردەوام بە توندی بۆ مافەكانی ئافرەت خەباتیان كردووە و ئەو بیانووانەیان ڕەت كردووەتەوە كە لەسەر زەمینەی كلتوری بنیاد نراوە، لەبەرئەوەی مافی ئافرەت بۆ ژیان بایەخ بەو بەڵگەیە(بیانووە) نادات. مافی ئافرەت بۆ ژیان نابێت بە بێ بایەختر و ناگرنگتر لە شەڕەف و ناموسی نێر سەیر بكرێت.
* بە پێی ئەو هەلومەرج و گۆڕانكارییە ئابووری و كۆمەڵایەتیانەی كۆمەڵگەی كوردی پێیدا تێدەپەڕێ، پێتوانییە پێویستمان بە یاسا و سیاسەتی نوێ هەیە بۆ شەڕەف؟
- ئاشكرایە ئەو تاوان و كوشتنانەی بە بیانووی شەڕەفەوە ئەنجام دەدرێن ناتوانرێت بە ڕاست و درووست دابنرێن. سنوور و بەربەست لەبەردەم خوو و نەریتە كلتوریەكان هەیە، بەو ڕادەیەی هیچ كلتورێك ناتوانێت ژینۆساید، كوشتن، ئازاردان، یان جیاكاری بە ناوی ڕەگەز و چین و جێندەر یان ئایین، یان پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی سەرەتاییەكان كە لە یاسای نێودەوڵەتی داندراون بە دروست بزانێت. ئەو بیروڕا و بۆچوونەی لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێش دەخسترێت ئەوەیە كە كلتوری ترادیسیۆنی جێگرەوەی مافەكانی مرۆڤ نییە، بەڵكو جێگرەوەی ئەو میانە كلتوریەیە كە تێیدا دەبێت مافەكانی مرۆڤ دابمەزرێت، تەواوبكرێت، برەوی پێبدرێت و لە هەموو ئاستەكانی ناو كۆمەڵگا بپارێزرێت. دەربارەی سیستەمی دادوەری تاوان، گۆڕانكاری لە یاسا و سیاسەتدا نابێت بەشداری لە پێشێڵكاریەكانی مافی مرۆڤدا بكات بەوەی بێلایەن بێت و دەست نەخاتە ناو ئەو نەریتانەی كە زۆر بە توندی ئافرتەی كورد لە هەرێمی كوردستانی عێڕاق دەچەوسێننەوە و ئازار دەدەن.
*لە هەندێك كۆمەڵگادا ئافرەت بە شەڕەفی باوك و برا و مێرد دادەنرێت، بۆ پارێزگاری كردن لەو شەڕەفە داوا لە ئافرەت دەكەن بەهێز بێت و لە هەمان كاتیشدا ملكەچ و گوێڕایەڵی پیاو بێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە كە بۆچی دەبێت ئافرەت شەڕەفی باوك و برا و مێرد بێت؟ بۆچی زۆربەی پیاوان پێیانوایە شەڕەفی خێزان بریتیە لە داوێن پاكی و بێگەردیی ئافرەتان یان كچان، بەو مانایە پابەستە بە نێو قاچی ئافرەتەوە؟ لەلایەكی دیكەوە، هاوشێوەی گۆڕان لە زمان و دانانی یاسا بۆ گۆڕانەكان ئێمە كۆكین لەسەر ئەوەی كە شەڕەف لە وڵاتی ئێمە بە شێوەگەلی جودا تەفسیر دەكرێت، كە تێڕوانینێكی هەڵەیە. بەڵام ئایا پێناسەیەكی دیكە بۆ شەڕەف هەیە؟
- شەڕەف و شەرم هەردووكیان پێناسەكردنیان كارێكی زەحمەتە. وەك زۆربەی فكرە و بیردۆزەكانی تر شەڕەف و ناموس واتا و مانای تێكەڵاویان هەیە، كە پەیوەندیان بە ڕێز، شەڕەف، ناموس و ناوبانگی هەیە. بەم جۆرە ئەو زاراوەیە لە لایەنی جێندەرەوە بێ لایەنە و هەم پیاو و هەمیش ئافرەت شایستەی ناموس و شەڕەفن، بەڵام لایەنی شەڕەفەكەی لە ناو خێزان و دەرەوە لەكەدار كراوە و ناو پیس كراوە. زۆربەی كات شەڕەفی ئافرەت بە داوێن پاكیەكەیەوە بەستراوە. لەدەستدانی شەڕەفی ئافرەتێك ڕاستەوخۆ بە مانای شەڕەفی نزیكترین كەس و كاری نێرەی ئەو ئافرەتە دێت، لەبەرئەوەی ئەو كەس و كارە نێرە پارێزەری ئەو شەڕەفەیە. ئەو دیاردەیەش هەمیشە بگۆڕە چونكە شەڕەف و ناموس بە بەردەوامی دەگۆڕێت.
دەستووری شەڕەف داوا دەكات كە ئافرەت دەبێت بە تەواوی پاكیزەیی سێكسی خۆی بپارێزێت (داوێن پاكی پێش شووكردن و وەفاداری لە دواتر) و لە قسەكردن و جل و بەرگ و خەڵوەتیدا بە حەیاو شەرم بێت. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە لە كۆمەڵگەی كوردیدا شەڕەف هەر تەنها پەیوەندی بە تاكە كەسێكەوە نییە بەڵكو دراوەتە پاڵ گروپێك. بۆیە ملكەچی و ناملكەچی تاك بۆ ئەو دەستوورە ئەخڵاقییەیە شەڕەف یان شەرم بۆ تەواوی خێزانەكە دهێنێت. لەم جۆرە كۆمەڵگایەدا شەڕەف بنچینەی ناسنامەی جێندەرە. بەم جۆرە باسكردن و دوان لە شەڕەف وەك بە ڕەوا دانانێكە بۆ پیاو تا كۆنتڕۆڵی بەسەر ئافرەتدا هەبێت و پێكهاتەیەكی نێرسالاری لەناو خێزان و كۆمەڵگا بنیاد بنێت. كۆمەڵگا بڕیار لەسەر ئەو كەسانە دەدات كە ملكەچی دەستووری شەڕەف نین، ئەمیش لە ڕێگەی ناوزڕاندن و كوشتن و تاوانەكانی تری پەیوەست بە شەڕەفەوە.
* تۆ وەك شارەزایەك لە بواری تاوانناسی لە زانكۆی ڕۆهامپتۆن لە بەریتانیا، كە لەم بوارەدا كار دەكەیت و ئەزموونت هەیە، بە ڕای تۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی چ میكانیزمێكەوە دەتوانێت ئەو توندوتیژیانەی دژ بە ئافرەتی كورد دەكرێت سنووردار بكات؟
- ئاشكرایە لە ڕێگەی زیادكردنی هۆشیاری بەوەی كە تاوانەكانی پەیوەست بە شەڕەف لە لایەن ئایین و كلتورەوە قەبووڵ ناكرێت و بە دروست دانانرێن، هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو تاوانە بە پێشێڵكاری جیددی لە دژی ئافرەتان بناسێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی دادوەری تاوان لە كوردستانی عێڕاق پێویستە لە دەستخستنە ناو ئەو ڕووداوانە بەردەوام بێت كە تێیدا مافی مرۆڤ پێشێڵ دەكرێت، تاكو ئافرەتانی كورد بەرلەوەی ببن بە قوربانی دەست شەڕەفەوە داوای یارمەتی و پشتگیری بكەن.
* وەك ئەندامێك لە گروپی لێكۆڵینەوە دەربارەی ئەو پێشێلكاریانەی پەیوەندیان بە نامووسپەرستیەوە هەیە، سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانن، دەتوانی دەربارەی ئامانجی ئەو لێكۆڵینەوەیە ڕوونكردنەوەیەكمان بدەیتێ؟
- ئامانجی لێكۆڵینەوەكە بریتیە لە هەڵسەنگاندنی سروشت و ڕادەی توندوتیژییەكانی پەیوەست بە شەڕەف و تاوان بە پاساوی شەڕەف لە كوردستانی عێڕاق و دیاسپۆرای كوردی لە بەریتانیا، هەروەها هەڵسەنگاندنی كاریگەری ئەو نەریتانە لەسەر ئەزموونی ئافرەت لە كۆمەڵگا كوردیەكاندا. بۆ لێكۆڵینەوەش لەسەر ئەوەی كۆمەڵگا كوردیەكان چۆن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای شەڕەف تێگەیشتوون.
* چۆن سروشت و ڕادەی توندوتیژیەكانی نامووس پەرستی لەناو دیاسپۆرای كوردی لە بەریتانیا دەبینیت؟ ئایا كاریگەری ئەو نەریت و پراكتیزەیە لەسەر ژیانی ئافرەت لە كۆمەڵگادا چۆن دەبنیت؟
-كوشتنی بەناز مەحمود لە بەریتانیا دەنگی دایەوە. مەسەلەی بەناز ئەوە دەردەخات كە تا ئێستا ئەو كێشە ترسناكە بەتەواوی گفتوگۆ و قسەی لەسەر نەكراوە و هێشتا دوای ئەو هەموو ساڵە لەژێر لێكۆڵینەوە دایە و بەدەست ناووردی و نادرووستیی یاسا بۆ بەرانگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە دەناڵێنین.


گوڵان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net