.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










وه‌رگێرانى:چیا ئه‌نوه‌ر
قژى ووشك
قژى ووشك به شامپۆى تایبه‌ت به خۆى، بهرِێژهى دوو یان سێ جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌شۆردرێت، به‌ڵام له‌كاتى ئاره‌زووكردنى شتنى زیاترى قژدا پێویسته شامپۆیه‌ك به‌كاربهێنرێت كه كاریگهریىكهم بێت.
چاره‌سه‌ر به كرێم بۆ قژ یه‌ك جار له هه‌فته‌یه‌كدا به‌كارده‌هێنرێت، واته كرێمى جۆرى كاریگه‌ر به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ شتنى قژ یان حه‌مام زه‌یت به به‌كارهێنانى هه‌رجۆرێك لهوزهیتانهى كه گونجاون بۆ قژ، وه‌ك زه‌یتى زه‌یتوون، پاشان قژ به كڵاوێكى گه‌رم و بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر داده‌پۆشرێت.
باشتروایه قژه‌كه وازى لێبهێنرێت تاكو له‌خۆوه و به‌بێ به‌كارهێنانى وشككهرهوهى كاره‌بایى ووشك بێته‌وه ، هه‌ركاتێكیش به‌كارهێنرا ئه‌وا ده‌بێت وشككه‌ره‌وه‌كه تاراده‌یه‌ك دوور له‌قژت رِابگریت و پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى كه‌م بێت .
به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رى كیمیایى بۆ نموونه بۆ بریقه‌دان، ده‌بێت زیادرِهویى نه‌كرێت له قژ دانه‌به‌رخۆر و له‌كاتى دانه بهرخۆریشدا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر پێویسته دابپۆشرێت.
ده‌بێت گرنگى بدرێت به‌خواردنى برِێكى زۆر لهوخواردهمهنییانهى كه پرۆتینیان تێدایه، به‌تایبه‌تى وه‌ك ماسى ومریشك .
ده‌بێت له‌كاتى شتنى قژ یان داهێنانیدا گرنگیى بدرێت به كارى شێلانى پێستى سه‌ر به سه‌رى په‌نجه‌كانت به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك، چونكه ئه‌مه بۆچالاككردنى سورِى خوێن له‌پێستى سه‌ردا گرنگه، هه‌روه‌ها چه‌وریه رِژێن كه رِژێنهكهى زه‌یتى سروشتیى نه‌رم كه‌ره‌وه‌ى قژى تێدایه.
قژى تێكه‌ڵ :
ئه‌وجۆره‌یه كه له نێوان زیادیى چه‌وریى له مووى سه‌رو كه‌مى چه‌وریى له ناوهوهدایه واته له به‌شى سه‌ره‌وه چه‌وره و له ژێره‌وه ووشكه.
به‌كارهێنانى فڵچه له جیاتى شانه به‌پێى توانا، ئاگادارى برِى ئه‌و شامپۆیه به كه له‌كاتى سهرشتندا به‌كاریده‌هێنیت، ههڵگڵۆفتنى مووه‌كانى سه‌ر به ته‌نها، به‌ڵام له‌كاتێكدا خوارى قژه‌كه ده‌شۆردرێت به رِێژهیهكى كه‌متر شامپۆ به‌كارده‌هێنرێت، واته له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى پێستى سه‌ردا.
باشتر وایه شامپۆى ههمهجۆر به‌كاربهێنرێت، وه‌ك شامپۆى قژى ووشك و شامپۆى قژى چه‌ور، هه‌رجاره‌ى جۆرێكیان.
كرێم ته‌نها بۆ سه‌رتاڵ و لێَوارهكانى قژبهكاردههێنرێت، پێویسته گرنگى بدرێت به‌چاككردنى قژ وبرِینى له لێوار و سهرتاڵهكانیهوه، ئه‌مه‌ش هه‌ر شه‌ش ههفتهجارێك .
قژى نۆرماڵ :
به‌رده‌وامبه لهگرنگییدان به قژى نۆرماڵ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه ووشكهو نه چه‌وره، له‌گه‌ڵ گرنگییدان به چاككردنى چواردهورهكهى به به‌رده‌وامى.
به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك كرێم بۆسهرتاڵهكان به تایبه‌تیى به‌كاربهێنه، بۆ پاراستنى له موخۆركه، به‌تایبه‌ت له كاتى قژدرێژییدا .
ته‌واو ئاگاداربه له‌وه‌ى قژت بخه‌یته ژێر هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك، وه‌ك ئوتوكردنى قژو لوولكردنى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دهیگۆرِێت بۆ قژێكى ووشك و هه‌ڵقرچاو.
حه‌مام زه‌یت به‌سوده بۆقژ:
رِێگاى حه‌مام زه‌یتى سروشتى : رِۆن گه‌رچه‌ك یان كرێمى تایبه‌ت به حه‌مام زه‌یتى میوه، سیر، یان زه‌یتى كاڵه‌كى درِكن بده له قژت، ئاگادارى به‌كارهێنانى زه‌یتى زه‌یتوون به بۆقژت چونكه زیانى لێده‌دات و هه‌ستده‌كه‌یت كه زه‌یتى زه‌یتوون ئه‌نجامێكى باشى نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه و ده‌بێته هۆى ووشككرددنهوه و وبێهێزكردنى قژ.
ئاو بكه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه و له‌سه‌ر ئاگر دایبنێ و نزیك به‌ره‌وه له هه‌ڵمى مه‌نجه‌ڵه‌كه، به‌مه‌رجێك زه‌یت یان كرێمت لهسهرتدابێت، بهێڵه هه‌ڵمه‌كه هه‌موو قژت بگرێته‌وه و هه‌وڵبده به پێى توانا له مه‌نجه‌ڵه‌كه و بۆ ماوه‌ى ده ده‌قیقه یان چارهكهسهعاتێك نزیكبه‌ره‌وه.خانمى بهرێزبهسود وه‌رگرتن له‌و رێنمایانه ده‌توانیت قژێكى جوان و سه‌رنج راكێشت هه‌بێت.
له‌میدیای زانکۆوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasakant xosh kaka sherzad gyan wala qzhy mn wshka sody bom haya sarkawtobit barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌هیوای سودی لێ وه‌ربگریت و چاره‌سه‌ری قژتی پێ بکه‌یت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم کاتێکی شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه