❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیبن ئاده‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-11 18:16:10

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ئیبن ئاده‌م

زانای بلیمه‌تی ئاینی كورد محه‌مه‌د كوڕی ئاده‌م كوڕی عه‌بدوڵڵا و ناسراو به "ئیبن ئاده‌م" له ساڵی 1160ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1747ی زاینی له گوندی ڕوستی سه‌ر به‌ناوچه‌ی باڵه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر هاتۆته جیهانه‌وه.

له سه‌رده‌می منداڵی دا له‌لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه له دوایدا له‌لای زانای به‌ناوبانگ "مه‌لا عه‌بدوڵڵا بایه‌زیدی"ی سوخته‌ی زانای مه‌زنی كورد "سیبغه توڵڵای حه‌یده‌ری" درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی داوه، ئینجا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له ساڵی 1192ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1778 چووه‌ته شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستانی باشوور له‌شاری ڕه‌واندزی پایته‌ختی میرنیشینێتی سۆران نیشته‌جێ بووه‌ و محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندزی ڕێزێكی زۆری لێناوه و ئه‌ویش ده‌ستی داوه‌ته وانه گوتنه‌وه و په‌رتووك دانان.

ئه‌م زانا بلیمه‌ته‌ی كورد ناوبانگی زانایی به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستان و جیهانی ئیسلامیدا بڵاوبۆته‌وه و گه‌لێك زانای ناوداری وه‌ك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و مه‌لا محه‌مه‌دی خه‌تێ و مه‌لا عه‌لی وه‌سانی له‌لایان خوێندووه.

دوای ماوه‌یه‌ك ناكۆكی كه‌وتووته نێوانی ئه‌م و محه‌مه‌د پاشا، بۆیه شاری ڕه‌واندوزی به‌جێهێشتووه و چووه له گوندی "ڕوست"‌ دانیشتووه و هه‌ر خه‌ریكی وانه گوتنه‌وه و په‌رتووك دانان بوو، تاكو له ساڵی 1252ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1836ی زاینی له گوندی "دێڵزه‌دا" كۆچی دواییكردووه.

به‌رهه‌مه به‌نرخه‌كانی ئیبن ئاده‌م

مه‌لا محه‌مه‌د ناسرو به ئیبن ئاده‌م له‌ماوه‌ی ژیانیدا زنجیره‌یه‌كی له په‌رتووك و نامیلله‌‌ی زانستی و فقهیو زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی داناوه و هه‌موویان به‌زمانی عه‌ره‌بین، چونكه له‌و سه‌رده‌مه زووه‌دا زمانی خوێندن و فێركردنی ڕووداوی ئاینی و عه‌ره‌بی یان فارسی بووه.

تاكو ئێستاكه 27 په‌رتووكی به‌نرخی تۆماركراون له بواره‌كانی زانست و فیقهی و ڕه‌وانبێژی و لۆجێك و زمانه‌وانی و جوگرافیا و گه‌ردوونناسی دا، زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ش له گونده‌كانی ڕوست و دێڵزه داناوه و دانیشتووانی ته‌سه‌ووف ماوه‌یان نه‌داوه په‌رتووكه‌كان به هه‌موو لایه‌كی دا بڵاوببنه‌وه، هه‌روه‌كو مامۆستا عه‌بدولره‌قیب یوسف ده‌ڵێت: "ئیبن ئاده‌م و سۆفیگه‌ریه‌تی دژ به یه‌ك بوون و ئه‌و زانا مه‌زنه باوه‌ڕی به سۆفیگه‌ریه‌تی نه‌بووه، به‌ڵكو باوه‌ڕی به زانستی ئایینی بیناتنراو له‌سه‌ر لۆجیك و هزر بووه.

ئیبن ئاده‌م زانایه‌كی بلیمه‌ت بوو، زانیاریی و پایه‌ی زانستی ئه‌و كه‌سه سه‌رنجی زانا و مێژوو نووسانی له‌هه‌موو لایه‌كدا ڕ‌اکێشاوه، له‌وانه مێژوونووسی كورد "ئیبراهیم ‌‌حه‌یده‌ری" له په‌رتووكه‌كه‌ی "عنوان المسجد"دا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "گه‌وره‌مان محه‌مه‌د كوڕی ئاده‌می كوردی، كه‌سێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندووه‌، پایه‌ی هێنده‌ی پایه‌ی ئیمامی "فه‌خری ڕازی" بووه، پتر له‌سه‌د په‌رتووكی به‌نرخی له‌‌زانسته‌كانی هزری داناوه و زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌شی له گوندی "ڕۆست" داناوه و هه‌مووشیان په‌سه‌ند و به‌رزوپته‌ون"، و دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: "داخی گرانم ئه‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌ی كه‌وتوونه‌ته گۆشه‌ی له بیركردن، به‌ڵام هه‌موو زانایانی ئێراق دانیان به گرانبه‌هایی به‌رهه‌مه‌كانی داناوه".

مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له په‌رتووكه‌كه‌ی "‌الشیخ معروف النودهی البرزنجی"دا له‌باره‌یه‌وه ناوی 27 په‌رتووكی له‌و سه‌د په‌رتووكه‌ی ئیبن ئاده‌می هێناوه، كه بیستن و حه‌فته‌مینیان به‌ناوی "سلسله الذهب" واته "زنجیره‌ی زێڕ"ه له‌ساڵی 1234ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1819ی زاینی دایناوه و له ژیان و به‌سه‌ر هاته‌كانی خۆی ده‌دوێ و باسی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندزدا به‌رپا بوون، كه ئێستا دانه‌یه‌ك له‌م په‌رتووكه ده‌سنووسه له په‌رتووكخانه‌ی پارێزه‌ر و مێژوونووسی كۆچ كردوو "عه‌باس عه‌زاوی" پارێزراوه.

ئیبن ئاده‌م و وێژه‌وانی

ئیبن ئاده‌م هه‌روه‌ك زانایه‌كی بلیمه‌ت بووه له بواری زانستی ئایینی و فقیهه‌ و لۆجیك و گه‌ردوونناسی و بیركاری و جوگرافیادا، له هه‌مان كاتیشدا ده‌ستی هۆنراوه هۆنینه‌وه‌شی بووه و ئه‌م‌ چه‌ند دێره‌ شیعره‌یان چنگ كه‌وتووه لێره‌دا ده‌یان خه‌ینه ڕوو:

هه‌وران كرده گۆڵه‌گۆڵ
میكائیلا ئه‌تۆش ده‌ی
توتن و ماشان بڕشێنه
ده‌با نۆش بێته سه‌رده‌ی
ڕۆمی ئه‌وا په‌یا بوون
كوتبخانان ده‌كه‌ن ئه‌ی!

ئیبن ئاده‌م ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی داناوه، كه له دوا دوای ژیانی دا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنیشینی سۆرانی له‌ناوبرد و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عوسمانی له شاروگونده‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد و هه‌رچی كه‌لتووری كورد هه‌بوو له‌ناویان ده‌برد، لێره‌دا ناوی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی به "ڕۆمی" ناوده‌با و له هۆنراوه‌دانانیشدا نازناوی "واجم"ی بۆ خۆی داده‌نا.

له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی بووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه‌ و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانای و ئێستاكه‌ش نه‌وه‌زه‌كانی له گوندی ڕوست و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-15 13:27:27

krya
خونچەی نوێ
شوێن: شارىسليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-10
دواترین سه‌ردان: 2009-04-09
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPFirefox

Re: ئیبن ئاده‌م

ده‌ستت خۆش دۆستی‌ گیان بابه‌تێكی‌ جوانه‌...

Kurdzhin
ته‌نها یه‌ك ئایین هه‌یه‌ ئه‌ویش ئایینی‌ خۆشه‌ویستییه‌،
ته‌نها یه‌ك زمان هه‌یه‌ ئه‌ویش زمانی‌ دڵه‌،
ته‌نها یه‌ك خواوه‌ند هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌میشه‌ حازر و ئاماده‌یه‌.
  یۆگی‌ كریا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net