.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئا??ره‌تی ڕووناكبیری تێكۆشه‌ری كورد خاتوو "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی مانگی حوزیرانی 1999دا له‌ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و زنجیره‌یه‌ك په‌ڕتووكی مێژوویی و ??ۆلكلۆری و به‌ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م ئا??ره‌ته خزمه‌تگوزاره پێشكه‌وتنخوازه‌ی كورد له 1917.09.08دا له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه.
كچی گه‌وره‌ی زانا و شاعیری هۆنراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له‌و كاته‌ی، كه خه‌ڵكی شاری كۆیه له‌سه‌ره‌تاكانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا كوڕه‌كانیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه‌ی ??هڕهمی، باوكی زانا و چاكه‌خوازی ئه‌و كچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كوڕان له‌ساڵی 1924دا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای كۆیه له‌به‌ر خوێندن دانا، تاكو بووه پۆلی پێنجه‌م و خاوه‌ن زانیاری ڕۆشنبیرییه‌كی هۆشیارانه، خه‌ڵكه‌كه به‌گه‌رمیه‌وه ڕۆڵه‌كانی خۆیان له‌به‌ر خوێندن دانا. ئه‌و ئا??ره‌ته هۆشیاره زیره‌كه له‌سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تێكه‌ڵ به‌خه‌باتی ڕامیاری میلله‌ته‌كه‌ی بووه و بووه‌ته لایهنگیریكی دڵسۆز و چالاكی پارتی هیوا و ئا??ره‌تانی شاره‌كه‌ی هۆشیار كردۆته‌وه بۆ خه‌باتكردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ما??ی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی له 1941.08.16دا بووه‌ته ئه‌ندامێكی دڵسۆزی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتییه‌ی كورد و ڕۆڵێكی ڕامیاری باشی بووه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و هه‌ستی نیشتمانی له‌نێو ئا??ره‌تانی شاره‌كه‌یدا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یه‌کێتی ئا??ره‌تانی كوردستان له 1952.12.11دا ڕۆڵێكی باشی تێدا گیراوه و به‌نهێنی به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی ئا??ره‌تان له كۆیه هه‌ڵبژێردراوه و له دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958یشدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی ئا??رهتهكانی كوردستان-لقی كۆیه هه‌ڵبژدراوه و له ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانیه‌كاندا وتاری یه‌كێتی ئا??ره‌تانی خوێندۆته‌وه و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئا??ره‌تانی كوردستانی بۆ جه‌ماوه‌ر شیكرۆتهوه.
خاتوو نه‌جیبه به‌شداریی له‌شۆڕشی ئه‌یلوولدا كردووه و له‌دوای نسكۆهێنانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ش بهكاریگهریی پلانه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی جه‌زائیر له 1975.03.06دا له‌ساڵانی 1975-1977 له‌ئێران ماوه‌ته‌وه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ژیانی ده‌ر به‌ده‌ری چه‌شتووه، ئێنجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆیه و له‌و شاره‌دا ڕۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك حه‌پسه‌خانی نه‌قیب له سلێمانیدا بینیوه و هه‌موو لایه‌ك ڕێزیان لێناوه، تاكو له‌دوا دوای ژیانیدا هاتۆته شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له ئه‌نجامی پیریی تووشی نه‌خۆشی ئێسكهنهرمهی قاچی بووه، تاكو وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد له‌شه‌وی 11 سه‌ر 12ی حوزه‌یرانی 1999دا كۆچی دواییكرد.
ئه‌م ئا??ره‌ته ڕووناكبیره له‌ماوه‌ی ژیانیدا 3 به‌رگ له داڕشتنی قورئان له نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی باوكی به‌چاپگه‌یاندووه و له نووسینه‌كانی خۆیشی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی به‌نرخی به‌ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێماوه و چاوه‌ڕوانی چاپكردن له‌وانه:-
1. مێژووی كۆیه
2. مێژووی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لیزاده
3. هه‌واڵی ڕووداوه‌كانی كوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول له 1961دا
4. كۆمه‌ڵێك له‌چیرۆكی ??ۆلكلۆری و دیاری كوردهواری
خۆزگە//

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور جوانة ئازيزم دوست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نییه