.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ڕێگا شینەكانى ژیان دەمانبەنەوە سەر مردن
ئاگرێكى تیژڕەو دەچێتە نێو قوڵایى دەروون و
بە هیچ گەردەلولێك خامۆش نابێت
كەسێك نییە گرێى تەمەن بكاتەوە و
بكەوێتە تەفسیرى حیكایەتە لەخۆباییەكان
چاوێك نییە لەسەر تەرمى بوونم
پڕ بەلێوى گەڵایەك ئەسرین بڕێژىَ
دەمرم و هیوایەك لەو دیو فڕینەوە شك نابەم
تاریكى ئەم عەرشە بێهودەیە پڕ بكات لە نور
لە بەردەم ڕێگایەكى شینتر لە مردن و
هیچتر لە بوونى خۆمدا تێڕاماوم
نازانم كامە توولەڕىَ دەمباتەوە بۆ پێش لە دایك بوون
بەدەم سەربڕینى باڵندە سەركێشەكانى حەزەوە
دەڕوانمە تارماییە سپى پۆشەكانى مردن و
ئاوەژووبوونەوەى شەرابە شەرمنەكانى عەشق
مردن پڕیەتى لە بۆنى ئەو حەقیقەتانەى
ناوێرین هەستیان پێبكەین
پڕیەتى لەو نهێنییانەى
كە عەسرێك دواى مردن .. بەدەم كێشانى چروتێكەوە
بۆ كانییەكى بێتاقەتى دەگێڕمەوە
هەموو شەوێ بە لەتە دەباشیرێكى مناڵیى
وێنەى مردن لەسەر پەردەى پەنجەرەكەم دەكێشم
لە كوچەیەكى غەریبیدا باران تەڕ تەڕى كردبىَ و
چاوەڕوانى هاتنم بكات
بێئەوەى بیر لەوە بكەمەوە ، كە مردن
وەك مرۆیەكى شەهوەتباز ماندوونابىَ لە چێژ و
لەگەڵ دار و بەردى ماڵەكەماندا جووت دەبىَ
ئاى لەو بەیانییەى كە مردن
ئینجانە و دەسكى دەرگا و پەردە و نوێنى
هەمووى نوقمى شەهوەتى خۆى كرد
نەماندەزانى بۆ كامە یادگاریى بگرین
دەستمان دەبرد بۆ هەرشتىَ مردنى لێدەچۆڕا
لە بەردەم ڕێگایەكى شینتر لە مردن و
هیچتر لە بوونى خۆمدا تێڕاماوم و
نازانم چۆن ؟
خۆڵەمێشى بوونم كۆبكەمەوە و
بۆ تەنیا جارێك گوىَ لە ترپەى تێكشكاوى دڵم بگرم
دەرك بە لەرزۆكى عەشق دەكەم و
نازانم چۆن؟
دەستى بگرم و نەهێڵم هەست بە تەنیایى بكات
چ شینن ئەم ڕۆژە شینانە!
خەڵكى لە نێو تاریكایى باڕەكاندا خۆیان لىَ وون بووە و
كەس بیرى لاى بوون و نەبوون نەماوە
لە نێوانى عەقڵ و شێتیدا
پارچەكانمان وەك بەرد و خۆڵ كەوتوون و
كەس نرخى ڕۆحمان نازانىَ
بمردن باشترە لەوەى بێهودە عاشق بین و
نەزانین ڕێگا شینەكانى ژیان دەمانبەنەوە سەر مردن
تف لەو ساتانە بكەین
كە بەدەم خۆشى ژیانەوە شەهوەتمان دەڕشت
بگرین بۆ ئەو سپێدانەى كە نەماندەزانى چێژ چیە؟
كەچى حەزمان لە بینینى كچە هەرزەكارەكان بوو
ماچى سێوە تەڕەكانى بەهەشتمان دەكرد و
لە مژینى گێلاسە سورەكان تێر نەدەبووین
ئاى لە ڕۆژى شینەكانى مردن!
ئەو چركانەى حەزناكەین تێپەڕن
وەك ڕووبارێكى بیمار دەڕۆن و ناگەڕێنەوە
ئەو گوڵانەى بە نەسیمى شیعر فێرى جوانیمان كردن
لە ناو تەنەكە خۆڵەكاندا بیر لە خۆكوشتن دەكەنەوە
ئەو ژووانانەى تێیدا مەستى ئەوین دەبووین
ئێستاكە بیرەوەرییەكن پڕ لە قێزكردنە
لەنێو ڕێگایەكى شین پۆشدا دەگەین بە دیدارى مردن و
ڕۆحمان دەچۆڕێتە نێو گۆزەیەكى شكاوى بەتاڵ لە ژیان
داستان بەرزان

i feel lucky every day , when iam with YOU
لهسهر هێڵ نییه





ئةو دةستانةت خؤش بيت هاورى شيرين
لهسهر هێڵ نییه
هاورێی بهرێز
دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهو هۆنراوه جوانه

لهسهر هێڵ نییه









دهستهکانت خۆش بێت
هاورێی بهرێزبههیوای بهردهوام بونت
بێبهشمان نهکهی لهبابهته جوانهکانت
سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه








سپاس بۆ ئیوه دهستی ئیوهس خۆش بیت ...
لهسهر هێڵ نییه



harchi jwana la to dakat , 3ashqt xwena la dllma hatw cho dakat , away dalle la mn zyatr toy xosh dawet , dllnya ba dro dakat ...!!!
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت گوڵه گیان
ههرسهرکهو ت و بیت
لهسهر هێڵ نییه








سپاس بۆ ئیوه دهستی ئیوهش خۆش بیت ...
لهسهر هێڵ نییه