.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ناوی راستی (ئه‌لێكسی مكسیۆڤیتچ بشكۆڤ )هو به مه‌كسم گۆركی ناوبانگی ده‌ركردووه، گۆركی ئه‌دیب و چالاكی بواری سیاسه‌تی ماركسی روسییه، دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی (داكه‌وتی شۆسیالیستی) یه‌و كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ماركسیی پێوه‌دیاره‌و له خۆده‌گرێت .
گۆركی ئه‌ده‌ب به‌و شێوه‌یه دهبینَت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی چالاكی ئابورییه له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردن و بهرهوپێشچونیدا و كارێكی ته‌واو ده‌كاته سهركۆمهڵگا به تایبه‌تمه‌ندی و هێزی خۆی ، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له پێناوی خزمه‌تكردنی گۆمه‌ڵگادا به‌كار بهێنرێت.
ژیانی مه‌كسیم گۆڕكی
گۆڕكی، له ساڵی 1868 دا له شاری (نگنی نوفگراد) له دایك بووه‌و، كاتێك ته‌مه‌نی نۆزده سالاَن بووه دایكی و باوكی كۆچی دوایان كرد‌و گۆڕكی به هه‌تیوویی مایه‌وه،دوای ئه‌وان، نه‌نكی ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی گرتۆته ئه‌ستۆ، نه‌نكی گۆڕكی توانایه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له گێرانه‌وه‌ی چیرۆك و سهرگوزشتهكاندا و ئه‌و بههرهمهندییهی له‌وه‌وه وه‌رگرتووه، كاتێك نه‌نكیشی كۆچی دوایی كرد گۆڕكی هه‌وڵی خۆكوشتنی دا له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر كاریلێكردو كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له سه‌ری هه‌له منداڵییهوهو زۆری خۆشده‌ویست ، پاش ئه‌وه به‌ماوه‌یه‌ك توانی هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ‌و ده‌ست بكات به كاركردن بۆ بژێوی ژیانی له ماوه‌ی پێج ساڵدا، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كاری جۆر به جۆری كرد بۆ ئه‌وه‌ی بژی، كه له دوایدا كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو بۆ سه‌ر بیر‌و كه‌سایه‌تی گۆڕكی، ئه‌وكاته‌ی گۆڕكی تێدا ده‌ژیا قه‌یسه‌ری روسیا دهسهلاَتدار بوو.
مه‌كسیم گۆڕكی له ژیانیدا تاڵی و دهرهدهسهری زۆری چه‌شتووه‌و به ده‌ست بارگرانی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه نالاَندویهتی له‌به‌ر ئه‌وه نازناوی گۆركی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه كه به‌زمانی رووسی مانای (تاڵ) ده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه تاڵهبوو كه به‌سه‌ریدا هات و ژیانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ڵكی رووسیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو كه له ژێر دهسهلاَتدارێتی رووسیای قه‌یسه‌ردا ده‌یان نالاَند. ئه‌و واقیعه‌ی گۆڕكی بێنی زۆر كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئه‌ده‌به‌كه‌ی هه‌بوو له دوایدا به تایبه‌تی له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ناوی (دایك) كه یه‌كێكه له شاكاره ههرهبههێزهكانی.
گۆڕكی له ساڵی 1905 دا له‌گه‌ڵ فلادیمیر لینین دا هاوڕێیه‌تییه‌كی به هێزی هه‌بوو كه بانگخوازی بیروباوه‌ڕی (ماركسیزم لینینیزم) بوو له‌و سه‌رده‌مه‌داو توانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری پرۆلیتاری هه‌ڵگیرسێنێ، لینین كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی گۆڕكی.
مه‌كسیم بشكۆف كه كۆڕی گۆڕكی بوو له ساڵی 1935 زایین‌دا كۆچی دوایی كرد، چیتر گۆڕكی به‌رگه‌ی خه‌مه سه‌خته‌كانی ژیانی نه‌گرتوو ئه‌ویش له 18/1/1936 دا له شاری مۆسكۆ دواهه‌ناسه‌ی خۆی داوماڵئاوایی كرد. مردنی گۆڕكی له‌كه‌شێكی ته‌موومژاویدا بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێیان وابوو له‌گه‌ڵ بشكۆفی كۆڕیدا هه‌ردوكیان ده‌مانخوارد كراون و له ئه‌نجامی ژه‌هراوی بوون گیانیان له ده‌ستداوه و مردون. ئه‌و شاره‌ی گۆڕكی تێدا له دایك بوو واته (نگنی نوفگراد) له‌به‌ر مه‌زنی گۆڕكی، ناوی گۆڕكی لێ‌نرا له ساڵی 1932ه‌وه هه‌تا ساڵی 1990 زایینی.
گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی گۆڕكی بریتن له‌مانه
* رۆمانی دایك
* رۆمانی منداڵی
* شانۆگه‌ریی قه‌دپاڵ
* هۆنراوه‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی زریانه‌كه
* درامای دوژمنان
* كۆكراوه‌كانی مه‌كسیم گۆڕكی له 1923 دا
گۆڕكی خاوه‌نی چه‌ندین نوسراو شانۆگه‌ریی و رۆمان و چیرۆكی به‌هێزه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و خوێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه له ناو خه‌ڵكیدا به‌تایبه‌تی چینی كرێكار‌و رووناكبیر.
نووسینی
یۆگی كریا

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةست خؤش بةريزم كاريكى جاكت كرد زيان نامةى ئةم كةلة بياوةت هةلبزارد بةلام بةريزم لة تةمةنى نؤ ساليدا باوكى بيش دايكى مرد و باشان دايكى مرد نةك نؤزدة سالى هةروةها شوينى لةدايك بونى لة (نيزنى نؤفكؤرؤد)بةريزت وات نةنوسيوة بةلام هيواى سةركةوتنت بؤ دةخوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه