.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









تشارلز داروین له‌ساڵی 1809 له‌دایكبووه، باوكی (رۆبه‌رت داروین) پزیشكی ناسراوی ناوچه‌كه‌ی خۆی بووه، له‌سه‌ره‌تای چوونه قوتابخانه به‌دوای مێروودا گه‌ڕاوه و كۆیكرووه‌ته‌وه، له‌خوێندنی تیۆلۆژیدا خولیای سه‌رنجی باڵنده و كۆكردنه‌وه‌ی مێروو بووه‌و هه‌ر به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركردووه،داروین له ساڵی 1831 خوێندنی تیۆلۆژی ته‌واوكردووه, له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگی به جیۆلۆجی داوه به‌ره‌و باكووری (ویلس) سه‌فه‌ریكردووه وده‌ستیكردووه به‌خوێندنی پێكهاته‌ی به‌رده‌كان و گه‌ڕان به‌دوای روه‌ك و گیانه‌وه‌ری به‌به‌ردبوودا, به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه (جۆن ستڤن هێنسلۆ) وه‌كو لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌خشه‌كێشانی كه‌نار ده‌ریاكانی ئه‌مریكای باشوور ده‌ستنیشانكراوه و، ئه‌وه‌ش رێڕه‌وی ژیانی گۆریوه, گه‌شته‌كه‌ی له ساڵی 1831 تا 1836 ی خایاندووه و به‌ده‌وری جیهاندا سوڕاوه‌نه‌ته‌وه، داروین وتویه‌تی: گرنگترین رووداوی ژیانم ئه‌و گه‌شته بوو له‌گه‌ڵ (بیاگله)دا كردم. داروین له‌ساڵی 1882 كۆچی دواییكردووه.
ماركس شێوه‌ی یاساكانی پێشكه‌وتنی مێژووی مرۆڤایه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه, به‌لاَم داروین یاساكانی گه‌شه‌كردنی ئه‌ندامی سروشتی دۆزییه‌وه و له‌وه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سروشتییانه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سروشتی مرۆڤ به به‌شێكی سروشت ده‌زانێت، له‌لێكۆڵینه‌وه‌شدا پشت به‌و حه‌قیقه‌تانه ده‌به‌ستێت كه سروشت ده‌یانبه‌خشێت، واته نه‌بیركردنه‌وه‌ی راشیونالیستی و نه سروشی خودایی, ماركس و داروین و فرۆید له‌م رێبازه بوون.
داروین ـ له‌ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا كتێبێكی به‌ناوی (ره‌چه‌ڵه‌كی ره‌گه‌زه‌كان) به‌چاپ گه‌یاند، له‌م كتێبه‌دا دوو تیۆر ده‌خاته‌ڕوو، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت هه‌موو رووه‌ك و گیانه‌وه‌ری سه‌رزه‌وی له‌فۆرمی پێشووتر و سه‌ره‌تاییه‌وه هاتوون، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه گه‌شه‌كردن به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سروشته‌وه رووده‌دات.
داریون له‌دوورگه‌كانی گالا پاكۆس كه چه‌ند دوورگه‌یه‌كی بوركانین، سه‌رنجی هه‌موو گیانله‌به‌ر و رووه‌كی سه‌ردوورگه‌كانی داوه و بۆیده‌ركه‌وتووه كه جیاوازییه‌كی كه‌م له‌نێوان كیسه‌ڵ و باڵنده‌كانی دوورگه‌یه‌ك بۆ دوورگه‌یه‌كی تر هه‌ن، ئه‌مه‌ش داریونی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ئه‌و جیاوازییه كه‌مه‌ی له‌نێوان گیانه‌وه‌ره‌كانی دوورگه‌كاندا درووستكردووه و لێره‌وه خزمایه‌تی هه‌موو گیانه‌وه‌رانی بۆ ده‌ركه‌وتووه، بۆیه زۆر به‌ووردی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ی شیرده‌ره‌كان ده‌ستپێكرووه‌و سه‌ری سوڕماوه له‌وه‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆرپه‌له له‌شیرده‌ره‌كاندا ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك ده‌چێت جیاكردنه‌وه‌یان ئاسته‌مه. هه‌ڵبژاردنی سروشت ده‌قاوده‌ق وه‌كو هه‌ڵبژاردنی زیاتر له ده‌هه‌زار ساڵی مرۆڤه، له‌وساته‌وه‌ی ده‌ستیكردووه به به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان هه‌ستاوه به‌راگرتنی باشترین و به‌سوودترین ئاژه‌ڵ، به‌ڵام یاسای سروشت ته‌واو پێچه‌وانه‌یه چونكه ئاژه‌ڵه‌كان خۆیان خۆیان به‌خێوده‌كه‌ن، به‌هێزترینیان و ئه‌وانه‌یان به‌خێرایی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ده‌گونجێنن ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وانی تریان له‌ناوده‌چن، به‌مه‌ش ده‌ڵێن (یاسای هه‌ڵبژاردنی سروشت) و به‌سه‌ر رووه‌كیشدا ده‌سه‌پێت. كتێبی (ره‌چه‌ڵه‌كی ره‌گه‌زه‌كان)ی داروین، بووه هۆی مشتومڕێكی توندوتیژو كڵێسه زۆر به‌توندی ناره‌زایی ده‌ربڕی، جیهانی زانستی به‌ریتانیا بووبه دووبه‌شه‌وه، هه‌ندێك ده‌یان وت: خه‌لقكردنی شتێك توانای گه‌شه‌كردنی خۆبه‌خۆی تێدابێت مه‌زنتره له خه‌لقكردنی شتێك كه یه‌كجار بێت و بۆ هه‌تاهه‌تایه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
تشارلز داروین له‌ساڵی 1871دا كتێبی (ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤایه‌تی) بڵاوكردووه‌ته‌وه، باسی هه‌موو خاڵه هاوبه‌شه گه‌وره‌كانی نێوان مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌كانی تێدا كردووه، له‌وكاته‌دا كه‌لله‌سه‌ری به‌به‌ردبووی مرۆڤیان له سه‌ر شاخی تاریق و له نیانده‌رتاڵی ئه‌ڵمانیا دۆزیوه‌ته‌وه كه جیاوازییه‌كی كه‌می له‌گه‌ڵ كه‌لله‌سه‌ری جۆرێك له مه‌یمووندا هه‌بووه, به‌ڵام بۆ ئه‌م كتێبه‌یان به‌ره‌نگاریی كه‌متر كراوه، چونكه تیۆری هاتنی مرۆڤ له گیانه‌وه‌رانه‌وه له‌ناو كتێبی یه‌كه‌میدا ئاماژه‌ی پێدراوه. داروین وتویه‌تی: زه‌وی له‌سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه ته‌نێكی ئاگراوی بووه‌و كه‌مكه‌م ساردبۆته‌وه، له‌كاتێكدا ئۆكسجین له به‌رگه‌گازی زه‌ویدا (ئه‌تمۆسفیر)دا نه‌بووه تا كرداری ئۆكسان رووبدات، هیچ به‌رگێكی ئۆزۆنی له‌ده‌وری زه‌ویدا نه‌بووه تا پارێزگاری زه‌وی له تیشكه گه‌ردوونییه‌كان بكات، زه‌وی دوای ساردبوونه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ریاچه‌ی جۆراوجۆری تێدا درووستبووه كه ئامۆنیا و فۆسفۆر و خوێ و گه‌رمی و بارگه‌ی كاره‌بایی و رووناكی له‌لایه‌ك و تیشكه گه‌ردونییه‌كان له‌لاكه‌ی تره‌وه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی یه‌كه‌مین خانه‌ی زیندوو. به‌كورتی بۆئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی ئاڵۆزی له‌و شێوه‌یه دروست ببێت كه هه‌موو ژیانی لێوه هاتووه، ده‌بێت دوومه‌رج هه‌بن : ئۆكسجین له‌ئه‌تمۆسفیردا نه‌بێت و تیشكی گه‌ردوونی رێگه‌ی لێنه‌گیرێت , وه‌ك زانستی ئه‌مڕۆ ناویناوه له(شله‌ی سه‌ره‌تاییدا) له‌كاتێكی دیاریكراودا گه‌ردیله‌ی گه‌وره‌ی یه‌كجار ئاڵۆز دوورسبوون و سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنێكی دوورودرێژ ده‌ستیپێكردووه، پاشان به‌هۆی رووه‌كه‌كانه‌وه ئۆكسجین له‌به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا بڵاوبۆته‌وه و دواتریش ئۆزۆن به‌مه‌ش ئیتر رێگه له‌و دوو مه‌رجه گیراوه بۆ دروستبوونی ئه‌و جۆره خانه ئاڵۆزانه، بۆیه سه‌ره‌تای ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك سه‌رده‌م, واته ژیان له‌ده‌ریاوه سه‌ریهه‌ڵداوه و دواتر رووه‌ك و وشكایی و باڵنده و ...هتد.داروین وتویه‌تی هه‌موو بوونه‌وه‌ر به گیانله‌به‌ر و بێگیانه‌وه به‌شداری له‌شتێكی مه‌زندا ده‌كه‌ن كه بچوكترین فۆرمی ژیانه، گرنگی له‌شته گه‌وره‌كه‌دایه، هه‌ركه‌سه و ئه‌ركێكی پێسپێردراوه و ده‌یگه‌یه‌نه‌ته مه‌به‌ست ، به‌گه‌شتنی ئیتر ئه‌ركی سه‌رشانی نامێنێت , ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ده‌ژی، بۆ ئه‌ركێك ده‌ژی ئه‌نجامی بدات، ئه‌ویش مانه‌وه و پاراستنی ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌تی له‌فه‌وتان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her serkewtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سوپاس فریشته‌كه‌م پێی ده‌زانم...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه