.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ژنه‌كه‌ی ساركۆزی قهرهبووكرایهوه
دادگایه‌كی فه‌ره‌نسا بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كارلا ساركۆزی خانمی یه‌كه‌می فهرهنسایدا به 40 هه‌زار یۆرۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه كه وێنه‌ی رووتی ئه‌و خانمه‌ی له‌سه‌ر جانتا چاپكردووه‌و فرۆشتوویه‌تی.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كارلا كه له‌سه‌ر جانتاكه چاپكراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1993دا كاتێك نمایشكارێكی به‌توانای جلوبه‌رگ بووه و وێنه‌كه له‌لایه‌ن میشیل كومتی وێنه‌گره‌وه گیراوه و به 91 هه‌زار دۆلار له نیویۆرك فرۆشراوه.
كارلا داوای 125 هه‌زار یۆرۆی وه‌ك قه‌ره‌بوو كردووه له كۆمپانیای "باردونی مۆده"، چونكه به‌بێ پرس وێنه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، به‌مه‌به‌ستی پڕفرۆشكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
له‌مباره‌یه‌وه دادگای شاری سان دی لارینۆ رایگه‌یاند: "به‌كارهێنانی وێنه‌كه به‌بێ پرسكردن زیانی مادی و مه‌عنه‌وی به كارلا گه‌یاندووه"، پارێزه‌رانی خێزانی سه‌رۆكیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه كارلا هه‌ر قه‌ره‌بوویه‌ك به‌ده‌ست بێنێت ده‌یبه‌خشێته رێكخراوه خێرخوازییه‌كان.
پیته‌ر میرتیه دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی بارۆن له‌وباره‌یه‌وه وتی: "هه‌وڵده‌ده‌ین حوكمه‌كه ته‌میز بكرێته‌وه، چونكه 40 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك زۆره، وتیشی 10 هه‌زار جانتای له‌وجۆره دروستكراوه و نیوه‌ی فرۆشراوه، به‌ڵێنیشیدا ئه‌وه‌ی كه ماوه له‌ناوببرێن".
ئه‌و جانتایانه هه‌فته‌ی پێشوو خرانه بازاڕه‌وه‌و دانه‌ی به 3 یۆرۆ فرۆشراوه و ئێستا فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌كراوه.
كارلا برۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژێكی "پۆپ"ی به‌ناوبانگ وه‌ك نمایشكه‌ری جلوبه‌رگ ناوبانگی ده‌ركردبوو، دوای ئه‌وه‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستیشی گه‌یاندییه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و له شوباتدا بووه خێزانی ساركۆزی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بایه‌خێكی زیاتریان پێدا. 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئاریا گیان هیوادارم هه‌میشه دڵ خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت جانتایه‌کی سه‌یره به‌هیوای به‌رده‌وامیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه