❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوانكردنی‌ مه‌مك، له‌نێوان سود

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-24 08:22:01

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

جوانكردنی‌ مه‌مك، له‌نێوان سود

جوانكردنی‌ مه‌مك، له‌نێوان سود و زیانه‌كانیدا


چه‌ند ساڵێكه‌ جوانكردنی‌ مه‌مكی‌ ئافره‌تان بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی‌ جیهانی‌ و كوردستانیش لێی‌ بێبه‌ش نه‌بووه‌، یه‌كێكیش له‌ ڕێگاكانی‌ جوانكردنی‌ مه‌مك بریتییه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ هه‌ڵده‌ستن ڕۆشنبیرییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تی‌ جوانكارییه‌ هه‌یه‌؟ چ سوودێكی‌ هه‌یه‌ و زیانه‌كانی‌ كامانه‌ن؟


مه‌مكی‌ ئافره‌ت فاكته‌رێكی‌ گرنگه‌ بۆ جوانی‌ له‌شولاری‌، هۆكارێكی‌ گرنگیشه‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی‌ به‌رامبه‌ری‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌ری‌ ژیانی‌. لێره‌وه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان هه‌ستی‌ كه‌موكوڕییان له‌لا دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌شێوه‌ و قه‌باره‌ی‌ مه‌مكیان، بۆیه‌ زۆرجار چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ جوانكردنی‌ مه‌مكیان بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانن تا چه‌ند زیانی‌ هه‌یه‌.

مه‌مك و سێكس
زۆر كه‌س وای‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ مه‌مكیان بچووكه‌، ئه‌وا مێینه‌یه‌تی‌ كه‌مه‌ واته‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ سارده‌ له‌ كاتی‌ سێكسكردن، ئافره‌ته‌كه‌ش وا لێده‌كات كه‌ بڕوای‌ به‌خۆی‌ كه‌مبێته‌وه‌. هه‌روه‌ها زۆر له‌ پیاوان وای‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ بچووكی‌ مه‌مك په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ هیچ وه‌ڵامێكیان نییه‌ له‌ كاتی‌ كرداری‌ سێكسدا. به‌ڵام له‌ ڕاستیدا قه‌باره‌ی‌ مه‌مك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ ئاره‌زووی‌ سێكسكردنه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ سه‌ره‌گۆی‌ مه‌مك و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی‌ شوێنی‌ هه‌ستیاری‌ ئافره‌ته‌ بۆ سێكسكردن.
له‌ یه‌كێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ تازه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكادا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئافره‌تی‌ مه‌مك گه‌وره‌ كه‌متر ئاره‌زووی‌ سێكسكردنی‌ هه‌یه‌ له‌ چاو ئافره‌تی‌ مه‌مك بچووك له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ده‌ماره‌كان زۆرتره‌ له‌ مه‌مكی‌ بچووكدا له‌ چاو مه‌مكی‌ گه‌وره‌ له‌ هه‌موو سانتیمه‌ترێك دووجادا، چونكه‌ مه‌مكی‌ گه‌وره‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ زیاتره‌.
له‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌ ساڵییه‌وه‌ مه‌مكی‌ كچ ده‌ست به‌گه‌شه‌كردن ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌وه‌ كه‌ له‌شی‌ ده‌ری‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌ كچێكه‌وه‌ بۆ كچێكی‌ تر ده‌گۆڕێت، بۆ ماوه‌ش كاری‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ و چۆنێتی‌ مه‌مك و ئاره‌زووی‌ سێكسكردن.

ناچوونییه‌كی‌ مه‌مك
له‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاریدا مه‌مك ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ گه‌وره‌یی‌ خۆی‌ (به‌بێ‌ سكپڕی‌)، له‌وانه‌شه‌ یه‌كێك له‌ مه‌مكه‌كان گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی‌ تر، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆی‌ دڵگرانی‌ لای‌ زۆربه‌ی‌ كچان، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ ئاساییه‌ و له‌كۆتایدا هه‌ردووكیان ده‌گه‌نه‌ یه‌ك قه‌باره‌، به‌ڵام ناگه‌نه‌ هاوشێوه‌ی‌ یه‌كتر واته‌ له‌سه‌دا سه‌د وه‌كو یه‌ك نین.
له‌كاتی‌ سكپڕیدا قه‌باره‌ی‌ مه‌مك گه‌وره‌ ده‌بێت به‌هۆی‌ هۆرمۆنه‌كانی‌ له‌شه‌وه‌ و هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ شیر ده‌بڕێنێته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ مه‌مكه‌كان ده‌ست به‌ بچوكبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
هۆرمۆنه‌كان و كرداری‌ میراتی‌ ئه‌م دووانه‌ به‌رپرسیارن له‌ قه‌باره‌ی‌ مه‌مك، بێجگه‌ له‌م دوو هۆكاره‌ هیچ هۆكارێكی‌ تر سوودی‌ نییه‌، بۆ گه‌وره‌كردنی‌ مه‌مك وه‌ك و كرێم و مه‌شقكردنی‌ وه‌رزشی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌ی‌ تێدا نییه‌، تاوه‌كو وه‌ڵامی‌ ئه‌و مه‌شقكردنه‌ بداته‌وه‌، بۆیه‌ زۆرجار په‌نا ده‌برێته‌به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ گه‌وره‌كردن یان بچوكردن یان گۆڕینی‌ شێوه‌ی‌ مه‌مك.

نه‌شته‌رگه‌ری‌ زیانی‌ هه‌یه‌؟
نه‌شته‌رگه‌ری‌ مه‌مك وه‌كو هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی‌ تر ده‌بێته‌هۆی‌ به‌جێهیشتنی‌ شوێنه‌وار له‌سه‌ر پێست و هه‌روه‌ها وا له‌و ئافره‌ته‌ ده‌كات ئاره‌زووی‌ سێكسی‌ كه‌مبێته‌وه‌ و هه‌ندێكجار له‌وانه‌یه‌ زیانه‌كه‌ ببێته‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ شیردان به‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ داهاتوودا. بۆیه‌ ئامۆژگاری‌ ئافره‌تان ده‌كرێت كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری‌ مه‌مكیان نه‌كه‌ن، تاوه‌كو ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاری‌ ته‌واو ده‌كه‌ن، چونكه‌ قه‌باره‌ی‌ مه‌مك ده‌گۆڕێت كاتێك گه‌وره‌ ده‌بن یان له‌كاتی‌ سكپڕیدا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ تێكچوونه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تری‌ مه‌مك.

نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاری‌
كاتێك كه‌ سه‌ره‌گۆی‌ مه‌مك به‌ره‌وخواره‌وه‌ ده‌بێت و له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مه‌مكدا ناوه‌ستێ‌، ئه‌وا له‌مكاته‌دا نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ده‌كرێت و سه‌ره‌گۆی‌ مه‌مكه‌كانی‌ بۆ ده‌خرێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ مه‌مكی‌ و پێسته‌ زیاده‌كان لاده‌برێت و مه‌مكه‌كان ڕێكده‌خرێت له‌ شێوه‌ی‌ گۆیه‌كی‌ به‌رز و خڕدا. وابه‌باش داده‌نرێت كه‌ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ كاتێك بۆ ئافره‌ت بكرێت كه‌ وازی‌ له‌ منداڵ بوون هێنابێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی‌  گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مه‌مكه‌كان بۆ حاڵه‌تی‌ پێشوویان به‌هۆی‌ شیردان به‌ منداڵه‌كه‌ی‌.
گه‌وره‌كردنی‌ مه‌مك به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بریتییه‌ له‌ دانانی‌ كیسێك له‌ سلیكۆنی‌ شل، چونكه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ خۆی‌ نه‌رمایه‌كی‌ تێدا وه‌كو ماسولكه‌ی‌ مه‌مك وایه‌، ئه‌م كیسه‌یه‌ له‌ژێر مه‌مكدا داده‌نرێت كه‌ شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌تری‌ ده‌داتێ‌.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی‌ جار نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌كرێت بۆ بچوككردنه‌وه‌ی‌ مه‌مكی‌ زۆر گه‌وره‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ ناشیرینكردنی‌ ڕووخساری‌ ئافره‌ته‌كه‌، هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به‌ شیردان بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ داهاتوودا.
زۆرجار له‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا قه‌باره‌ی‌ هه‌ردوو مه‌مكه‌كه‌ وه‌كو یه‌ك نابێت، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌سه‌ر زیره‌كی‌ و لێهاتووی‌ دكتۆره‌كه‌ و هه‌ندێ‌ جاریش ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌شی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و  كیسه‌ سلیكۆنه‌دا ناگونجێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ له‌كاتی‌ نه‌شته‌رگه‌ریدا زیان به‌شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ مه‌مك بگات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ سێكسكردن یان زیانگه‌یاندن به‌شیردان.
هۆرمۆنی‌ مێینه‌یی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌ڕژێته‌ ناو مه‌مكه‌وه‌ و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی‌ خوێنه‌وه‌ ده‌بێت نه‌وه‌ك له‌شێوه‌ی‌ كرێم و مه‌لهه‌مدا، نابێت هۆرمۆنه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ گه‌وره‌كردنی‌ مه‌مك ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ هۆرمۆنی‌ مێینه‌یی‌ هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هۆرمۆنی‌ مێینه‌یی‌ به‌كارهێنرا بۆ گه‌وره‌كردنی‌ مه‌مك و ئه‌و ئافره‌ته‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ هۆرمۆنی‌ مێینه‌یی‌ نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و هۆرمۆنانه‌ زیاد له‌ پێویستی‌ سروشتی‌ خۆی‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ ترسناك (شیرپه‌نجه‌) له‌ منداڵداندا و كێشه‌ دروستكردن له‌ هێلكه‌داندا.
له‌ كۆتایدا ئامۆژگاری‌ ئافره‌تان ناكرێت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ مه‌مك ته‌نها له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ شێوه‌ی‌ مه‌مكه‌كه‌ شێوه‌ی‌ شاز بێت و ببێته‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ یان ده‌روونی‌، چونكه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ مه‌مك تێچوونێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت دكتۆری‌ شاره‌زا بیكات تاوه‌كو ئه‌و ئافره‌ته‌ دوایی‌ په‌شیمان نه‌بێت له‌و زیانه‌گه‌وره‌یه‌یی‌ كه‌ لێی‌ ده‌كه‌وێت له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ تێچوونی‌ پاره‌ و جوانییه‌كه‌یه‌وه‌.


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4fdda2cbe4.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net