.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










یه‌که‌م جار ژنه‌که‌ی خۆم به‌کرێ له‌باوکیم وه‌رگرت، دوایی بڕیارم دا بیهێنم به شه‌ش هه‌زار دۆلار له‌باوکیم کڕی. به‌ڵام ئه‌و کاته په‌یمانی ئه‌وه‌م له‌باوکی وه‌رگرت که نابێت کاری له‌ش فرۆشی پێ‌بکات، وه خۆشم پێی نه‌که‌م»، ئه‌مه قسه‌ی ئاواته که له‌زینداندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ده‌موچاوی ئاواتی ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساڵ، هێنده ئاڵۆز‌و په‌شۆكاویی پێوه دیاربوو، كه ته‌ماشات ده‌كرد هه‌ستت به گوناه ده‌كرد. ئه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیه‌وه‌و ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ستی له قوتابخانه هه‌ڵگرتووه، به‌هۆی براده‌ره‌كه‌یه‌وه توشی ئافره‌تێكی له‌شفرۆش بووه.
ئاوات چۆن فێری ده‌ڵاڵی كردن بوو به ژنانه‌وه؟
ئاوات، هه‌ر ئه‌وكاته‌ی ده‌ست له خوێندنگا هه‌ڵده‌گرێت، بێ
ئیشوكار ده‌سوڕێته‌وه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، بۆئه‌وی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ ئاره‌زووه سێكسییه‌كان هێنده پاڵی پێوه‌ده‌نێت، كه بۆ یه‌كه‌مجار بچێته لای ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌یدا «ئه‌مه بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی فێری سێكسكردن بم، به‌ڵام ئه‌و ژنه هانیدام كه ئه‌گه‌ر كوڕ‌و پیاوی تری بۆ په‌یدابكه‌م، پاره‌شم بداتێ، چونكه جگه له خۆی، كچ‌و ژنیشی له‌لابوو كه پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌كردن».
ئیتر لــه‌وكاته‌وه ده‌ستده‌كات به كار‌و رۆژانه پــاره وه‌رده‌گرێت تا وای لێدێت، ده‌بێته ده‌ڵاڵێكی باش‌و له هه‌ولێرو موسڵیش پیاویان بۆ په‌یداده‌كات، یان ژنان له نێوان شاره‌كاندا ده‌گۆڕنه‌وه. ئاوات باس له‌وه ده‌كات كه په‌یداكردنی ئه‌و ئافره‌تانه، كارێكی ئاسانه ئه‌گه‌ر ناوبانگ ده‌ركه‌یت‌و ببیته جێگه‌ی متمانه‌یان، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه پیاوانێكی زۆر هه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كانیان خه‌ریكی كاری سێكسین‌و چه‌نده‌ها كوڕیش كه نایانه‌وێت خێزان پێكبهێنن‌و هه‌ر حه‌زده‌كه‌ن رابوێرن.
ئافره‌ت‌و ده‌ڵاڵه‌كان چۆن رێكده‌كه‌ون؟
ئاوات ماوه‌ی دوانزه ساڵ ده‌ڵاڵی ئافره‌ت هێنان بووه‌و به وردی ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نێوان ده‌ڵاڵ‌و ئافره‌ته‌كانه. ئه‌و كه ئافره‌تی هێناوه، پێشتر له‌گه‌ڵیدا رێكه‌وتووه كه ئه‌گه‌ر به 2000 $ بیكڕێت له ده‌ڵاڵی یه‌كه‌م، ئه‌وكاته 1000$ دۆلاری بۆ ده‌ڵاڵه‌كه ده‌بێت‌و 1000$ بۆ خۆی ئه‌بێت «ئێمه وا ئه‌مان كڕین‌و به زۆریش له موسڵ‌و كه‌ركوكه‌وه ئه‌مانهێنان‌و دوای ته‌واوبوونی كاته‌كه، ده‌مانگه‌ڕاندنه‌وه».
به‌كرێدانی ژن‌و كچ
هه‌رچه‌نده ئاوات ماوه‌ی چوار ساڵه له گرتوخانه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ك زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی زیندان نی‌یه، به‌ڵام باسی ئه‌و ساڵانه‌ی پێش ئێستای ده‌كرد كه خه‌زووری خۆی ئیش به هه‌ر شه‌ش كچه‌كه‌ی ده‌كات له به‌غداو خۆشی پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرێت «ژن خوشكه‌كانم زۆر جوانن، باوكیان له‌شفرۆشی پێده‌كردن‌و منیش ده‌مبردن بۆ پیاوان، به‌ڵام به ژنه‌كه‌ی خۆمی ناكه‌م، چونكه كوڕێكمان هه‌یه‌و حه‌زناكه‌م ئه‌وه بكات. هه‌روه‌ها براكه‌ی خه‌زوریشم بۆ كچه 14 ساڵه‌كه‌ی ده‌كات‌و ده‌یدات به كرێ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دووساڵ له سلێمانی زیندان بوو، ئێستا له كه‌ركوك كاری پێده‌كات».
ئه‌و زیاتر درێژه‌ی به باسه‌كه‌یداو باسی ئه‌و كچانه‌ی ده‌كرد كه به ته‌نها خۆیانن‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵی باوكیان یان مێردیان بزانن، هه‌ڵهاتوون‌و بوونه‌ته له‌شفرۆش «ئه‌مانه پاره‌كه ته‌نها خۆیان وه‌ریده‌گرن‌و نایده‌ن به ماڵه‌وه‌یان، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵه‌كه‌دا به‌شبكه‌ن كه پیاوه‌كه‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه».
کڕینی خانوو
ئاوات هه‌رچه‌نده ئێستا په‌شیمانه‌و بڕیاری داوه كه ئه‌و ساڵه‌ی ماویه‌تی له زیندان، ته‌واوی بكات، كه ئازادیش بوو مناڵ‌و ژنه‌كه‌ی، كه ئێستا له ماڵی خوشكه‌كه‌ین، به‌رێت‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕوات‌و هه‌رگیز كاری وانه‌كاته‌وه. به‌ڵام هه‌میشه‌ش ئه‌و ماڵانه‌ی له‌یاد ناچێت كه ئه‌م له موسڵ‌و كه‌ركوك‌و هه‌ولێره‌وه پیاوی بۆ په‌یداكردوون‌و له به‌رانبه‌ردا بڕێك پاره‌ی باشی بۆ وه‌رگرتووه‌و نانێكی چه‌وری لێخواردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵانه‌ی كه موشته‌ری هه‌میشه‌ییان هه‌بووه‌و ئاواتیش كچه عه‌ره‌به‌كانی بۆ هێناون‌و به ئاره‌زووی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا رایانبواردووه.
ئه‌و نكۆڵی له‌وه ناكات كه ژن‌و پیاو هه‌ردووكیان پێكه‌وه به‌شدارن له كاره‌كه‌داو وه‌كو یه‌ك تاوانبارن، چونكه «پیاو هه‌یه له مه‌عره‌زی ئۆتۆمبیل كارده‌كات‌و به بۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین‌و فرۆشتنه‌وه، پیاو بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌بات‌و پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ژنه‌كه‌شی كردۆته ده‌ڵاڵ بۆ ئه‌وه‌ی پیاو بۆ ئه‌و ئافره‌تانه بدۆزێته‌وه كه له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن».
ئاوات ئێستاش ئه‌و ماڵانه‌ی له یاد ماوه كه كچی به ماوه‌ی دیاریكراو كڕیوه‌و بۆی هێناون بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژ، به‌ڵام «ئه‌وكاته‌ی كه ئافره‌ته‌كه ده‌ده‌یته ده‌ست ده‌ڵاڵه ژنه‌كه، ئیتر ئه‌و ئازاده له‌وه‌ی ده‌یدات به چه‌ند كه‌س، جاری وا هه‌یه بۆ چاره‌كێك ده‌یدات‌و جاریش هه‌یه بۆ شه‌و‌و رۆژێك، كه به‌پێی كاته‌كه‌ی پاره‌كه‌یان جیاوازه».
گۆڕینی خانووه تایبه‌ته‌کان
به كاری له‌شفرۆشی
هه‌رچه‌نده ساڵی پار له دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا‌و به دووجار، ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌تی له‌شفرۆش له ئوتێله‌كاندا ده‌ستگیركران‌و ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست‌و باشوور كرانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاوات باسی ده‌كات، كه‌مجار ئه‌و ماڵانه ئاشكرا ده‌بن كه كاری له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت، چونكه «ئه‌و ماڵانه هه‌ر نزیكه‌ی دوومانگ جارێك یان زیاتر، خانوویه‌كی تر ده‌گرن‌و شوێنه‌كه‌یان جێده‌هێڵن بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیشیان ده‌گۆڕن». ئه‌و باس له‌و ده‌ڵاڵانه‌ش ده‌كات كه له ماڵه‌كه‌دا ئافره‌ته‌كان ده‌هێڵێنه‌وه‌و دواتر ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌دا بن، به ئۆتۆمبیل ده‌یانبه‌ن‌و له ده‌شت‌و شاخ‌و ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا سێكسده‌كه‌ن.
مه‌جبورم‌و كه‌س نی‌یه به‌خێوم بكات بۆیه له‌شفرۆشی ده‌كه‌م
نازه‌ی ته‌مه‌ن 25ساڵ، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ده‌ستگیركراوه له‌سه‌ر كاری له‌شفرۆشی‌و په‌رته‌وازه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها له پێنا‌و نان خواردنێكدا‌و به پاره‌یه‌كی كه‌م، له‌شفرۆشی ده‌كات. ئه‌م ژنه لاوازه قژزه‌رده هێنده ده‌رون ماندوو، نا ئارام بوو، وا باسی خۆی ده‌كرد كه سێ ساڵه شووی كردووه، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی پێنج ساڵانه‌و كچه‌كه‌شی دوو ساڵانه.
بۆ نازه كه دایكی دوو مناڵه، له‌شفرۆشی كارێكی سه‌خته، به‌ڵام نازه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوراندا ده‌ژی، ئێستا ده‌ركراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان رۆژ ده‌كاته‌وه. ئه‌و جارجار قوڕگی پڕده‌بوو له گریان‌و به تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵی قسه‌ی ده‌كردو به‌حه‌سره‌ته‌وه بوو ته‌نها جارێ مناڵه جێهێڵراوه‌كانی ببینێته‌وه، چونكه خۆی بێنازی دایك‌و باوك لای نه‌نكێكی پیر په‌روه‌رده كراوه‌و له دوای مردنی نه‌نكه‌كه‌شی‌و ده‌ركردنی له ماڵه خه‌زووران، هیچ لانه‌یه‌كی نه‌ماوه سه‌ری پێوه بنێت، بۆیه «زۆربه‌ی شه‌وی زستان له‌ژێر كۆڕنیشی دوكانه‌كاندا تابه‌یانی له سه‌رماندا هه‌ڵله‌رزیوم‌و به‌فر ئه‌باری، شوێنێ نه‌بوو سره‌وتی تیابكه‌م، چونكه مێرده‌كه‌شم سیكۆتین خۆره‌و هه‌میشه بێئاگایه.
كـــاتێكـــیش ده‌چمـه‌وه ماڵـــه‌وه به هـــه‌مـوویـان ده‌رمــده‌كـه‌ن‌و لێمئه‌ده‌ن».
میزم بۆ رانه‌ده‌گیرا
نازه هێنده له ده‌ره‌وه‌و له‌ناو پیاواندا ماوه‌ته‌وه، كه ئێستا هه‌ڵسوكه‌وتێكی كوڕانه ده‌نوێنێت‌و ته‌نها حه‌زی له مه‌جلیسی پیاوانه‌و زۆرجار خۆی وه‌ك كوڕ ده‌بینێت، به‌ڵام «گه‌ر له‌شفرۆشی نه‌كه‌م، نان نی‌یه بیخۆم‌و ته‌نها له‌پێناو نانێكی گه‌رمدا، ئه‌و كاره ده‌كه‌م‌و زۆرجار بێپاره‌ش ده‌یكه‌م، به‌ڵام جارێك له‌و جارانه‌ی گیرام‌و هاتمه زیندان، هێنده ئازاریان دابووم، میزم بۆ رانه‌ده‌گیرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆشم بوورانه‌وه‌م له‌گه‌ڵدایه‌و نه‌خۆشم».
له‌شفرۆشی كردینیه بازرگان
به‌ڵام ئاوات باس له‌وه‌ده‌كات كه زۆر ژن‌و پیاو هه‌یه ته‌نها له پێنا‌و په‌یداكردنی قووتی رۆژانه‌دا ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو كردوویانه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بازرگانی كردن‌و پیاوێك كه كچه‌كانی‌و ژنه‌كه‌ی به كرێ ده‌دات‌و كاری له‌شفرۆشیان پێده‌كات‌و ماڵه‌كه‌شی كردۆته شوێنی ئه‌و كاره، ئێستا بۆته خاوه‌نی دوو خانووی گه‌وره‌و ئۆتۆمبێلی باش‌و چه‌ندان شتی تر.
*ناوه‌کانی نێو ئه‌م راپۆرته به‌خوازراو دانراون‌و له‌زیندان سزای یاسای به‌سه‌ر ده‌به‌ن
■ ئا: سارلین
دوو تێبینی
* یاسای ژماره (8)ساڵی 1988 كه به (القانون البغا‌ء) یاسایه‌كی تایبه‌ته به كاری له‌شفرۆشی پێناسه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كات‌و ده‌ڵێت «موماره‌سه‌ی سێكسیه به پاره‌و بۆ زیاتر له جارێك». له یاساكه‌دا هاتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی رێكخه‌ره بۆ ئه‌و كاره‌و ئه‌و كه‌سه‌ی ماڵه‌كه‌شی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر به تاوانكار ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و سزاكه‌یان له سێ ساڵ تا حه‌وت ساڵه.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا كوڕ‌و كچێك ده‌ستگیربكرێن كه كاری سێكسی بكه‌ن‌و كچه‌كه له‌شفرۆش بێت، ته‌نها كچه‌كه سزا ده‌درێت كه سزاكه‌ی له سێ مانگ بۆ دوو ساڵه‌و كوڕه‌كه سزا نادرێت.
به‌ڵام گه‌ر كوڕێك موماره‌سه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ كچێكدا كرد‌و پاره‌شی دایه، به‌ڵام هێزی به‌كارهێنا یان به فێڵ له‌گه‌ڵیدا بێت، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات، گه‌ر كچه‌كه له خوار هه‌ژده ساڵییه‌وه بێت، ئه‌وكاته كوڕه‌كه به 10 تا 15 ساڵ حوكم ده‌درێت‌و گه‌ر سه‌روو هه‌ژده ساڵبێت، به 10ساڵ كه‌متر نه‌بێت، حوكم ده‌درێت.
*له‌یاسای سزادانی عیراقدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، سزا ده‌درێن به مادده‌ی 393،395،396، 394 مفه‌وه‌ز عومه‌ر كه‌ریم حه‌مه ئه‌مین له زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه لـــه سلێمانی باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دوو هه‌ڵمه‌ته‌ی لــــه‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئه‌نجام دراو هـــه‌رجاره‌ی نزیكه‌ی 50تا80 كه‌سیان له ناو ئوتێله‌كاندا ده‌ستگیركرد له‌سه‌ر له‌شفرۆشی‌و ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست‌و باشوریان كردنه‌وه «له‌ساڵی پاره‌وه تا ئێستا 20كه‌س له‌سه‌ر له‌شفرۆشی‌و كاری خراپه له پیاو‌و له ژن، له‌لایان ده‌ستگیر كراوه».
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ته نيا (2008-12-27 16:53:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه