.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خاتوو ماریا رۆژی 2/11/1755 له (ڤێننا)ی پایته‌ختی نه‌مسا له دایك بوو. ماریا كچی خاتوو (ماریا ترێزا)ی بهدهسهلاَت بوو. له سه‌ره‌تادا ئانتۆنیت به‌راده‌یه‌كی زۆر خولیای هونه‌رو مۆسیقا بوو، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كاته‌كانی به لێدانی ئامێره مۆسیقییهكانهوه به‌سه‌ر ده‌برد. ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌نی ته‌نها (14) ساڵ بوو له لایه‌ن (لویسی) شانزه‌وه بۆ كوڕه‌كه‌ی (داوفیست لویس ئاگۆست) خوازبێنی كرا، ماریا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و زه‌ماوه‌ندی كرد‌و چووه ستراس بۆرگ . ماریا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه تانه‌و ته‌شه‌ری زۆری لێده‌درا، یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوای حه‌وت ساڵ منداڵی نه‌بوو خه‌ڵكێكی كه‌م ده‌یزانی كه هێشتا(داوفین) به ته‌واوی له‌گه‌ڵیدا ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه. له‌م كاته‌دا ئانتوانێت گه‌رایه‌وه بۆ شانۆ و یاری كۆنكارد.
له ساڵی 1774 لویس شا كۆچی دوایی كرد‌و به مه‌رگی ئه‌و ماریاو هاوسه‌ره‌كه‌ی بوونه شا‌و شاژن . له دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ی دایكی واته (ماری تریزا) ، به‌خێرایی نامه‌یه‌كی پڕله رێنمایی بۆ نارد، بهلاَم ئه‌و بایه‌خی پێنه‌داو گه‌ڕانه‌وه بۆ (ڤاشیۆنی) پێباشتر بوو كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی بۆ چونه ره‌خنه ئامێزه‌كانی خه‌ڵكیی بوو له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رزه فڕییه شایانه‌كه‌ی، چونكه ئه‌و زێده وێژی زۆردهكرد . یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی كه ره‌خنه‌ی خه‌ڵكیی رووبه‌رووی ئه‌و ده‌كرده‌وه ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ستافی شا بوو كه بووه هۆی دڵرهنجانی پیاوماقولان و بێئاگایی ته‌واوی له خه‌ڵكی ولاَتهكهی به‌تایبه‌تی هه‌ژارو نه‌داره‌كان. كاتێك بهندییهبرسییهكان باسیان له‌و ده‌كرد ده‌یانووت : ئه‌و هه‌رگیز نایه‌وێت خواردنمان بده‌نێ .
له ساڵی 1789 شۆڕشی فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵداو ولاَت تووشی تێك‌شكان هات ، ماری ئانتوانێت و پاشماوه‌ی بنه‌ماڵه شاهانه‌كه‌ی له مانگی 10 ئه‌و ساڵه‌دا له (ڤێرسالیس)ه‌وه بر‌دیانن بۆ پاریس، له‌وێ وه‌ك به‌ند كراوه‌كان له ژێر چاودێریدا بوون. رۆژی 20/ 8/ 1791 ویستیان هه‌ڵبێن بهلاَم سه‌ركه‌وتوونه‌بوون ، ساڵێك دواتر ماری و هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌سگیركران. رۆژی 21/1/1793 هاوسه‌ره‌كه‌ی له دار دراو ماریش هه‌ستی كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ژیان له‌ویش ده‌سه‌نن. رۆژی 14/10/1793 ماریا چووه به‌رده‌می دادگایه‌ك كه بۆ تاوانكردنی ئه‌و پێك هاتبوو. هه‌رچه‌نده ده‌یزانی ئاكامی بڕیاره‌كه به‌سزای مه‌رگ بۆ ئه‌و ده‌شكێته‌وه و لێواره تیژه‌كانی (گیوتین) سه‌ری له‌له‌شی جیاده‌كه‌نه‌وه، بهلاَم ئه‌و به‌و حاڵه‌ش زۆر به‌باشی هه‌ڵوێستی ده‌گرت و به‌ره‌نگارییه‌كی ده‌روونیی گه‌وره‌ی پیشاندا، له كاتژمێر چوار‌و نیوی به‌یانی رۆژی 16/10/1793 دا ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك پێش له سێداره‌دانی نامه‌یه‌كی بۆ خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسی، له‌و نامه‌یه‌دا وێرای دوای لێبوردن كردن باسی له‌وه كردبوو كه به‌رانبه‌ر به مه‌رگی چ هه‌ڵوێستێكی هه‌یه، كات ژمێر 10 ی به‌یانی به خێرایی و بوێرانه كه ته‌نیا ووته‌ی لێبوردن له بكوژه‌كه‌ی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی له‌سه‌ر قاچی دانابوو، بهرهوسێداره رۆشت .
ماری ئه‌نتوانێت ، له‌ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا بێهیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تاوانبار كرا‌و سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا بڕی. هه‌رچه‌نده ماریا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر هونه‌ری سه‌رده‌می خۆی نه‌بوو، بهلاَم ئه‌وه‌ی واله ماریا ده‌كات جیاوازی هه‌بێت له ژنانی دیكه، ئه‌و هه‌ڵوێسته بوێر‌و ئازایانه بوو كه له كاتی دادگایی كردن و له سێدارهدانهكهیدا نواندی، یه‌كه‌م منداله‌كه‌یان لێدوورخسته‌وه و به‌سواری گالیسگهیهك هه‌موو شاریان گه‌راند بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوكایهت پێبكه‌ن و پیسی تێبگرن، پاشان قژه جوانه‌كه‌یان بڕی و دواتریش(پرنسیس دێ لامبڵ) ی خۆشه‌ویسترین هاوڕێیان له به‌رچاویدا كوشت و سه‌ریان كرد به نێزه‌وه و پیشانی ماریایاندا ،بهلاَم ئه‌و ههربهچۆكدا نه‌هات له به‌ر ده‌م دوژمنه‌كانیدا و له به‌ره‌و پێشچونی مه‌رگدا دواین ووشه‌كانی داوای لێبوردن له‌و كه‌سه‌بوو كه گیانی لێده‌سه‌ند. ماری ئه‌نتوانێت خاوه‌نی ئه‌و ووته به‌ناوبانگه‌یه كه ده‌ڵێت " هه‌ژاره‌كان ئه‌گه‌ر نانیان نییه ، ئه‌ی بۆچی پسكیت ناخۆن".
ماریا له‌ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا كۆتایی به‌ژیانی هاتوو دوای ئه‌ویش ته‌نها كوره‌كه‌ی كه جێنشینی شاهانه بوو له ئاكامی نه‌خۆشی له زینداندا گیانی له ده‌ستدا و به‌و شێوه‌یه سیستمی شاهانه له نه‌مسا كۆتایی پێهات. [/color][/size]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن krya (2008-12-29 17:27:52)

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her serkewtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس گیانه‌كه‌م هه‌ر خۆشبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه