❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناووکی ترێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 14:59:20

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

ناووکی ترێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

گیراوه‌یه‌کی وه‌رگیراو له ناووکی ترێ ده‌توانێت خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌ره‌وو خۆکوشتن به‌رێت: توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌ناو تاقیگه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که پاش تێپه‌ڕبوونی 24 کاژمێر سێ له‌سه‌ر‌ چواریه‌کی خانه چاره‌سه‌رکراوه‌کان به گیراوه‌ی ناووکی ترێ پڕۆگرامه‌کانی خۆیان بۆ  "مردنی خانه پڕۆگرامکراوه‌کانه‌وه" (Programmed cell death) چالاککردووه و دواتر به‌ره‌وو نه‌مان ڕۆیشتوون.

"Xianglin Shi" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌ زانکۆی "Kentucky" له "Lexington" ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌کانی ناووکی ترێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بکرێت، تا له نزیکه‌وه بزانرێت، ئایا نه‌خۆشانی تووشبوو به‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه سوودێکی ئه‌وتۆ وه‌رده‌گرن.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران گیراوه‌یه‌کی ناووکی ترێیان بۆ کوشتنی چه‌ند خانه‌یه‌کی جیاوازی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی ناسراو به " Leukemia" به‌کارهێنا. له خه‌ستێکی زۆردا ده‌رکه‌وت، که گیراوه‌کان ده‌بێته هۆکاری کوشتنی خانه‌کان، که ئه‌وه‌ش به "Apoptosis" ده‌ناسرێت.

هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، گیراوه‌کان ده‌بنه هۆکاری چالاککردنی پڕۆتینێك به‌ناوی "JNK" - کورتکراوه‌یه بۆ "c-Jun N-terminal kinases" -، که ئه‌وه‌ش پڕۆگرامی خۆکۆشتنی خانه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات.

بۆچی خانه ته‌ندروسته‌کان نه‌که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵی "مردنی خانه پڕۆگرامکراوه‌کانه‌وه" (Programmed cell death)، توێژه‌ران نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی هۆکاری ئه‌و ڕووداوه بده‌نه‌وه.

"Xianglin Shi" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن گرنگی خۆی هه‌یه.

به‌پێی توێژه‌ری ناوبراو، ده‌توانرێت له داهاتووییه‌كی نزیکدا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه له نه‌خ?%

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net