❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنی دروست بونی (تاج محل)ی هندستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-02 14:32:00

Aland zanyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-14
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 29
WindowsXPMSIE7

نهێنی دروست بونی (تاج محل)ی هندستان

سڵاو بۆهه‌موو ئه‌ندامان و هاورێییانی به‌رێز.
(تاج محل)ی هندستان یه‌كێكه‌ له‌و حه‌وت سه‌رسورهێنه‌ره‌ی جیهان كه‌ تائستا مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه‌ ئه‌كات .فه‌رموون هۆكارو نه هێنی دروست بونی

http://img83.imageshack.us/img83/6181/11op5.png

له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی دا ئیمپراتۆری مه‌غۆلی شاه جیهان ،فه‌رمان ره‌وای هندستانی ده‌كرد له‌ ساڵی 1621 دا ئیمپراتۆر ناسك و جوان و زیره‌كی كرده‌ هاوسه‌ری خۆیی و به‌ناوی (ئه‌رجومه‌ند بانو) جا شاه جیهان بێ ئه‌ندازه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی خۆشده‌ویست و نازناوی (ممتاز محل)ی لێنا یه‌كێك له‌ئه‌فسانه‌كان ده‌ڵێت : گوایه‌ ئه‌و بینایه‌ی تاج ئه‌رجومه‌ند واته‌ (خێزانی ) له‌خه‌ودا بینیوێتی و بۆ شاه جیهانی گێراوه‌ته‌وه‌و حه‌زی كردووه‌ یادگارییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆدروست كات ، وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆخۆشه‌ویستی نێوانیان
له‌ساڵی 1631 ممتاز(ئه‌رجومه‌ند) له‌شاری بورهانپوڕ به‌سه‌ر منداڵه‌وه‌ كۆچی دوای كرد،دوای مردنی ئیمپراتۆر دڵشكاو بوو به‌ جۆرێك بیری كرده‌وه‌ واز له‌ كورسیه‌كه‌ی بێنێت
به‌ڵام له‌كۆتایدا پاشگه‌ز بوه‌وه‌و بڕیاری دا بۆ نه‌مری ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ بینایه‌كی وای بۆ دروست بكات له‌جیهاندا تاك بێت
بۆجێبه‌جێكردنی مه‌به‌سته‌كه‌ی ئیمپراتۆر بانگێشتی هه‌ندێ له‌‌باشترین هونه‌رمه‌ندان وبیناسازانی كرد له‌هندو ئێران وئاسیای ناوه‌ندو عێراق وتوركیاوه‌ ،دوای ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خشه‌سازی ته‌واوی بۆ كرا ،له‌ ساڵی 1632 ده‌ست كرا به‌ بیناكردنی (تاج مه‌حل)،كه‌نزیكه‌ی بیست ساڵی خایاندو زیاتر له‌ بیست هه‌زار كرێكار ئیشیان تێداكردو بڕی 40 ملیۆن ڕوپییه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی تێچو ،
شێوه‌ی بینای (تاج مه‌حل) لاكێشه‌یه‌و درێژییه‌كه‌ی 580 مه‌تره‌و پانییه‌كه‌شی 304 مه‌تره‌،له‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر قوله‌ی مه‌ڕمه‌ڕ دروست كراوه‌
به‌پانتای 94 مه‌تری دوجا به‌رزییه‌كه‌شی 7 مه‌تره‌ له‌هه‌ر چوارگۆشه‌كه‌یه‌وه‌
چوار مناره‌ی لێیه‌ بۆ بانگ دان ، به‌رزی تاجه‌كه‌شی 60 مه‌تره‌ ،شێوه‌ی تاجه‌كه‌ هه‌شت گۆشه‌یه‌و به‌مه‌ڕمه‌ڕی سپی هه‌ڵكۆڵڕاوه‌ونه‌خشێنراوه‌ ،دوانزه‌ جۆر به‌ردی به‌ نرخیشی تێدایه‌ كه‌ له‌شێوه‌ی گوڵ دروست كراون ، هه‌روه‌ها به‌ چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز نه‌خشێنراوه‌
كه‌ره‌سته‌ی بیناكه‌ له‌ زۆر شوێنی جیهانه‌وه‌ هێنراون وه‌كو دورگه‌ی عه‌ره‌بی و
میسرو تبت وناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی هیندستان
گۆری هه‌ردو (ئه‌رجومه‌ندو شاه‌ جیهان )ده‌كه‌ونه‌ به‌شی ژێره‌وه‌ی بیناكه‌و به‌ به‌ردی گران به‌ها هه‌ڵواسراون .

http://img135.imageshack.us/img135/4828/22ku4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-02 15:16:54

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نهێنی دروست بونی (تاج محل)ی هندستان

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌که‌ت .... سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net