❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مامۆستامحه‌مه‌د تۆ??یق وردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-22 16:01:04

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

مامۆستامحه‌مه‌د تۆ??یق وردی

http://www.imageupload.se/files/070722/55593.jpg

مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ر و شاعیر و ??ۆلكلۆرستی كورد محه‌مه‌د تۆ??یق وردی له 1972.12.02دا له شاری به‌غدا له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو زنجیره‌یه‌ك له په‌رتووكی كوردی و عه‌ره‌بی به چاپكراوی و به ده‌ستنووسی له پاش به‌جێما.

ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا و له خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی وه‌رگیراوه و له پاییزی 1944دا بووه‌ته مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار و ڕێبازێكی چه‌پڕه‌وی نیشتمانی گرتووه‌ و گه‌لێك جار تووشی ڕاوه‌دنان و گرتن بۆته‌وه.

كاتێك كه مامۆستا بووه له شاری قه‌ڵادزێ، له‌دوا دوای ساڵی 1945دا په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له كوردستانی ئێران كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1946دا خۆی گه‌یاندۆته شاری مه‌هاباد و به‌شداریی له ئاهه‌نگی دروستبوونی كۆماری دیموكراتی كوردستان له 1946.01.22دا به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كردووه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كابینه‌ی یه‌كه‌می كۆماری كوردستان له 1946.02.11دا به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی داده‌مه‌زرێ و له‌و یازده مانگه‌ی ته‌مه‌نی كۆماره ساوایه‌كه‌ی كوردستان خزمه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كورد ده‌كات و كاتێكیش كه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ ڕامیارییه‌ی كورد شكستی هێناوه كۆماره‌كه له 1946.12.17دا ڕووخا، مامۆستا وردی بۆ مانگی 1947 گه‌ڕایه‌وه كۆیه و بێ كار و ??رمانی مایه‌وه و چووه ڕێزی پارتی كۆمۆنیستی ئێراق - ڕێكخراوی كوردستان و به دڵسۆزی چالاكی ڕامیاری نواند و له دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و وه‌ك مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار خزمه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كرد تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1975.12.02دا.

محه‌مه‌د تۆ??یق وردی شاعیرێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، له سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه و له په‌نجاكاندا ده‌ستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانی كرد و له‌پاڵ هۆنراوه‌ی باسی كوردستاندا سروودی نیشتمانی پڕ سۆزیشی داناو، یه‌كێك له‌و سروودانه‌ی سرووده ناوداره‌كه‌ی "ئه‌ی شه‌هیدان"ه، كه له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ:

ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناوو نیشانتان!
ئێوه بوونه ڕه‌هبه‌ری مه
بوونه پشت و سه‌نگه‌ری مه
بۆ ژیان و بۆ سه‌ری مه
ئه‌ی شه‌هیدان، ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناوو نیشانتان!


محه‌مه‌د تۆ??یق وردی ??ۆلكۆرناس

وردی نووسه‌رێكی ??ۆلكۆرناسی لێهاتووی كورد بوو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ژیانی وێژییه‌وه ئه‌وینداری كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام تاكو نه‌چووه كۆماری دیموكراتی كوردستان و ??ێری خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ??ۆلكلۆریی به‌پیتی لاتینی و سلاڤی نووسراوی كورده‌كانی قه‌??قاس نه‌بوو، نه‌بووه ??ۆلكۆرناسێكی شاره‌زا و ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه ??ۆلكلۆریانه‌ی هه‌موو لایه‌كی كوردستانی بڵاونه‌كرده‌وه و وابوو ئه‌م ??ۆلكلۆرناسه توانی له‌ ماوه‌ی ژیانی وێژه‌ییدا 39 په‌رتووك به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ بكات، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌باره‌ی هۆنراوه‌ و چیرۆكی ??ۆلكلۆری و داستانی كوردین و هه‌موویان له گه‌نجینه‌ی كه‌له‌په‌ووری نه‌ته‌وایه‌تیمان نرخ و به‌های خۆیان هه‌یه و له‌وانه‌ی به‌كوردی چاپكراون ئه‌مانه‌ن:

1. حه‌سه‌ن و مه‌ریم، ساڵی 1955دا چاپی كردووه.
2. ناسر و مار مار، ساڵی 1955.
3. ئه‌نجامی داوێن پیشی، ساڵی 1956.
4. گوڵی ناكام، به‌غدا 1957.
5. خانزاد و له‌شكری، به‌غدا 1960.
6. قه‌ڵای دمدم، به‌غدا 1960.
7. مامه یاره‌ی قاره‌مان، به‌غدا 1961.
8. ??ۆلكلۆری كوردی به‌شی یه‌كه‌م، به‌غدا 1961.
9. ??ۆلكلۆری كوردی به‌شی دووه‌م، به‌غدا 1961.
10. ??ۆلكلۆری كوردی به‌شی سێیه‌م، به‌غدا 1972.
11. هه‌ندێ له به‌یت و هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌لی به‌درشان، به‌غدا 1972.

جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌شی له‌بواری كه‌له‌پووری كوردییه‌وه زنجیره‌یه‌كیشی له دیوانی هۆنراوه و شانۆنامه‌ و مێژووی كورد نووسیوه و به‌چاپی گه‌یاندوون.

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ترسام ڕۆژێک بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   ببینمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 12:08:51

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: مامۆستامحه‌مه‌د تۆ??یق وردی

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net