❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مایکل مۆر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-11 18:02:13

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

مایکل مۆر

مایکل مۆر ئه‌مجاره‌یان ڕه‌خنه‌ له‌ سیستمی ته‌ندروستی ده‌گرێ

http://www.moq3.com/img/uploads/e4H04070.jpg

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌مجاره‌یدا که‌ کردوونی به‌‌‌ فلیم ، مایکل مۆری ناسراوی ئه‌مریکایی ڕه‌خنه‌ له‌ سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکا ده‌گرێ و ، ئاشکرای ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان ژیانیان مسۆگه‌رتره‌ له‌ هه‌ژار و نه‌داراکان.

فلیمی ئه‌مجاره‌ی مایکل مۆر ناوی (سیسکۆ)یه‌ و ، باسی خه‌ڵکانێکی زۆری ئه‌مریکا ده‌کات که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی سیستمی ته‌ندروستی ووڵاته‌کایان.

مایکل مۆر پێشتر دوو فلیمی تری ده‌رهێناوه‌ که‌ پڕن له‌ ڕه‌خنه‌. یه‌کێکیان له‌ ساڵی (2002) بووه‌ و ، ئه‌وی تریان له‌ ساڵی (2004) بوو. ئه‌وه‌ی دووه‌میان زیاتر ناوبانگی به‌ مۆر ده‌کرد و ، ناوی (فه‌هرینهایت "9/11") بوو. له‌و فلیمه‌دا مایکل مۆر زۆر به‌ توندی ڕه‌خنه‌کانی خۆی له‌ سیستم و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مریکایی گرت و ، خۆشی ڕه‌خنه‌ی زۆری هاته‌ سه‌ر.

فلیمی (سیسکۆ)ی ئه‌مجاره‌ زیاتر سه‌ر ده‌کێشێ بۆ ڕه‌خنه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی و فیکری ، به‌ڵام سیستمی ته‌ندروستی ده‌کاته‌ وه‌سیله‌یه‌ک و ، له‌و قۆڵه‌وه‌ ڕه‌خنه‌کان توندتر ده‌خاته‌ ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناو هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ لێی تێبگه‌ن ، مایکل مۆر له‌و فلیمه‌دا نه‌خۆشه‌کانی ده‌نێرێته‌ ووڵاتی (کوبا)ی کۆمۆنیستی بۆ چاره‌سه‌ر کردن. ئه‌و ووڵاته‌ی که‌ له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه‌ گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مریکای له‌سه‌ره‌.

لێره‌دا جێی خۆیه‌تی فلیمه‌که‌ی مایکل مۆر به‌ ڕای خه‌ڵکانی تری شاره‌زا ده‌وڵه‌مه‌ندتر که‌ین. (تیریا هاگن)ی پرۆفیسۆری نه‌رویجی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانکۆی ئۆسلۆ ، که‌ تازه‌ له‌ شاری (بێرکله‌ی) ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، ڕه‌خنه‌ له‌ سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکا ده‌گرێ. تێریا هاگن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چۆته‌ ئه‌و شاره‌ی ئه‌مریکا بۆ توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و ، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یمانگه‌که‌ی خۆی له‌ ئۆسلۆ.

تیریا ده‌ڵێ: یه‌که‌م ووشه‌یه‌ک که‌ وه‌سفی سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکای پێ بکرێ (نادادپه‌روه‌رییه‌). ئه‌وه‌ش مانای وا نییه‌ که‌ سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکا خراپه‌ و هیچی له‌ باردا نییه‌. ئه‌و سیستمه‌ له‌ناو خۆیدا خاوه‌نی به‌رنامه‌ی باش و دامه‌زراوه‌ ، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئه‌مریکایی ناکات و ، خه‌ڵکێکی زۆر له‌و سیستمه‌ بێ به‌شن و ، به‌ ده‌ست نه‌خۆشییه‌کانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ، له‌ سه‌ر لێواری مردنن.

په‌یمانگه‌ی (کۆنترۆڵ کردنی نه‌خۆشییه‌کان)ی ئه‌مریکایی ساڵی پار له‌ ڕاپۆرتێکیدا نوسیبووی که‌ (54) ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریکایی بێ (تامین)ی ته‌ندروستی بوون. هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی که‌ له‌م پێنج ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی بێ به‌شه‌کان له‌ ته‌ئمینی ته‌ندروستی به‌رده‌وام له‌ زیاد بووندا بووه‌. ئه‌و پێنج ساڵانه‌ش بێگومان سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج بۆش بووه‌.

تیریا هاگن ده‌ڵێ: ووشه‌ی دووه‌م که‌ وه‌سفی سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکای پێبکرێ (جیاوازی کردنه‌). جیاوازی کردن له‌ نێوان پاره‌دار و بێ پاره‌کاندا. جیاوازی له‌ نێوان خاوه‌ن کۆمپانیا و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌ بڵنده‌کانی ووڵات و ، له‌ نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ پله‌کانی خواره‌وه‌ی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدان. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کۆمپانیان و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌زگاکانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدان و مامۆستایانی زانکۆکان هه‌ر له‌ دان ئێشه‌یه‌که‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن تا ده‌گاته‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. به‌ڵام هه‌ژار و نه‌داراکان زۆر به‌ ئاسانی ئه‌و ته‌ئمینه‌ ئاست نزمه‌ی هه‌شیانه‌ بۆیان ده‌سڕنه‌وه‌ و ، ده‌بێ له‌ بری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانیان چاوه‌ڕووانی مردن بن.

جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ، وه‌ک تێریا ده‌ڵێ ، له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ته‌ئمینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ، ناوی له‌ ته‌ئمینی ده‌وڵه‌تیدا تۆمار نه‌کراوه‌.

خاتو (هیلاری کلینتون) کاتێک پێشنیاری کرد که‌ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێ ببنه‌ خاوه‌ن ته‌ئمینی ته‌ندروستی ، خه‌ڵکانێک که‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ بوون که‌ خاوه‌نی ته‌ئمینی کۆمپانیا گه‌وره‌کان بوون ، دوای ئه‌وانیش دوکتۆره‌کان بوون.

ئه‌مانه‌ ئه‌و هۆکارانه‌ن که‌ نادادپه‌ری و جیاوازیکردنیان خستۆته‌ ناو سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریکاوه‌ ، بۆیه‌ مایکل مۆری ده‌رهێنه‌ر ئه‌مجاره‌یان نه‌خۆشه‌کانی ناو فلیمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی کوبای کۆمۆنیستی ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ر کردن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 12:25:55

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: مایکل مۆر

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net