❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی دیامه‌نت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-04 13:48:19

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

دۆزینه‌وه‌ی دیامه‌نت

پێش 13 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌شێوه‌یه‌کی کتوپه‌ڕ بۆ 15 پله‌ی سه‌ده‌ی نزمبوویه‌وه. توێژه‌ران ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه له‌و باوه‌ڕه‌دان، که پێکدادانێکی ته‌نه‌ به‌ردییه‌کان بوونه‌ته هۆکاری ساردکردنه‌وه‌ی زه‌وی. ئێستا و پاش دۆزینه‌وه‌یه‌كی به‌ردی پشتگیرییه‌ك بۆ بیردۆزه‌ی توێژه‌ران ده‌رده‌که‌وێت.

بۆمباراندکردنێك له گه‌ردوونه‌وه پێش 13 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌کرێت هۆکاری نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی بووبێت: نموونه به‌ردییه‌ کۆکراوه‌کانی شه‌ش ناو‌چه‌ له کیشوه‌ر‌ی ئه‌مه‌ریکای باکوور ئاماژه‌یه‌کی به‌هێز به بیردۆزه‌ی بۆمباراندکردنی زه‌وی له گه‌ردوونه‌وه ده‌ده‌ن. له‌میانه‌ی گه‌ڕانه‌کانیان توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی دیامه‌‌نتی بچووکیان دۆزییه‌وه، که ته‌نها له ژێر پله‌یه‌کی گه‌رمی به‌رز و په‌ستانێکی به‌رزدا دروست ده‌بن و مێژوویان بۆ 12900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.

"Douglas Kennet" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Oregon" له "Eugene" له لاپه‌ڕه‌ی 94ی به‌رگی 323ی گۆڤاری "Science"دا درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی دۆزینه‌وه‌کانیان بڵاوکرده‌وه.

توێژه‌ران له ده‌رئه‌نجامی شیکارکردنه‌کاندا له‌هه‌ر سانتیمه‌ر سێ جای به‌ردێك بۆ یه‌ك ملیارد له نێوان 2 بۆ 300 به‌ش ملیۆن میللیمه‌تر دیامه‌نتیان دۆزییه‌وه. ئه‌و دیامه‌نتانه‌ش له کاربۆنه‌وه دروستبوون. توێژه‌ران پێشتر شێوازی تایبه‌تی دیامه‌نته‌کانیان له شوێنی‌ پێکدادانه‌کاندا به‌دیکردبوو.

بێجگه له دیامه‌نت توێژه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی به‌رده دۆزراوه‌کاندا توخمی کیمیاوی وه‌ك "Iridium"یان ده‌ستنیشانکرد، هه‌روه‌ها چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی دیکه‌ش‌، که ئه‌وانه‌ش ئاماژه به پێکدادان له بۆشایی ئاسمانه‌وه ده‌ده‌ن. توێژه‌ران له‌درێژه‌ی بڵاوکراوه‌که‌یاندا ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که پێکدادانی ته‌نی ئاسمانی بۆته هۆکاری سووتاندنێکی به‌رفراوان له‌سه‌ر زه‌وی.

دروستبوونی دیامه‌نت سه‌ره‌تا پێش 1300 ساڵ پاش قۆناغی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما دروستبووه. ئه‌و قۆناغه‌ش به‌ "Younger Dryas" ده‌ناسرێت.

له‌ڕێگای دۆزینه‌وه‌که‌یانه‌وه توێژه‌ران توانیویانه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بیردۆزه‌ی تا ئێستا باوه‌ڕپێکراوی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر پێکدادانی ته‌نێك له بۆشایی ئاسمانه‌وه بسه‌لمێنن، که به‌هۆیه‌وه زه‌وی پله‌ی گه‌رمای ڕووی له نزمبوونه‌وه کردووه.

توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که له‌ناوچوونی دیناسۆڕ‌ه‌کان بۆ پێکدادان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك توێژه‌ر‌ باوه‌ڕیانوایه، که ته‌قینه‌وه‌ی بورکانه‌کانی ئێستا هیندستان به‌رامبه‌ر له‌ناوچوونی دیناسۆڕه‌کان لێپرسراون.

کتوپڕی هاتنی ته‌وژمی سه‌رما بۆ 15 پله‌ی سه‌دی چه‌ند ڕووداوێکی دیکه‌ی له‌گه‌ڵدا هاتۆته ئاراوه: هه‌ندێك جۆری ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ چیتر نه‌یانتوانیوه به‌رگری ئه‌و گۆڕانکارییه له پله‌ی گه‌رمادا بگرن - هه‌ربۆیه له‌ناوچوون. هه‌ر له‌و کاته‌دا له‌ناوچوونی که‌لتووری "Clovis" له ئه‌مه‌ریکای باکوور ده‌ستیپێکردووه. که‌لتووری ناوبراویش له ڕاوچی و گه‌ڕۆکه‌کان پێکهاتبوو. به‌ڵام بۆ کاتی خۆی به که‌لتوورێکی پێشکه‌وتوو داده‌نرا.

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net