.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












توڕةیی و هاوار و قیژه‌ی منداڵ (نوبات الغضب Temper tantrums)
چۆن هه‌ڵس وکه‌وت له‌گه‌ڵ توڕةیی منداڵ ده‌که‌ین؟
توڕه‌یی و قیژوهۆڕ له نێو زۆربه‌ی منداڵان باوه که ته‌مه‌نیان له نێوان 2 تا 4 ساڵه، هه‌ندێک جار نه‌خۆشیه. ده‌بینی که ئه‌و منداڵه‌ی داواکه‌ی جێبه‌جێ نه‌کرێت ده‌ستده‌کا به هاوار و قیژه و گریان و خۆی به زه‌ویدا ده‌دات هه‌ندێک جار له توڕه‌ییا سه‌ریشی به دیواردا ده‌کێشێت.
له حاڵه‌تێکی وه‌هادا چی بکه‌ین باشه؟
به‌تایبه‌تی کاتێک که ئه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه یا له شوێنێکی گشتی وه‌کوو سوپه‌رمارکت یا له‌بازار ڕوویدا، له‌و شوێنانه‌دا منداڵ داوای شیرینی یا ئایس یاخود یارییه‌کی منداڵان ده‌کات، جا کاتێک که‌س و کاره‌که‌ی به ده‌نگ داواکه‌یه‌وه نایه‌ن ئه‌وا ده‌یکا به هه‌راوهوریا، لێره‌شدا که‌س و کاره‌که‌ی له شه‌رمان و بۆ بێده‌نگ کردنی، به‌ده‌نگ داواکه‌یه‌وه دێن و بۆی جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
چۆن بتوانین ئه‌و دۆخه‌ی کۆنترۆڵ بکه‌ین:
تۆژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان که له‌سه‌ر منداڵ کراون ئه‌وه ده‌گه‌ێنن که به‌ده‌نگ هاتنه‌وه و جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانی ئه‌و منداڵه له کاتی هاتوهاواریدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی به‌رده‌وام بێت، کاتێ که منداڵه‌که جارێک ئه‌وه‌ی کرد و بۆی سه‌ری گرت ئه‌وا ده‌بیته خوو و عاده‌تی پێوه‌ده‌گرێت و بۆی ده‌رده‌که‌وێت که هاوار و قیژه ئاسانترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رشتێکی بۆێت بیکات.
چی بکه‌ین باشه؟
هێمن و له‌سه‌رخۆبه و تووڕه مه‌به.. ئه‌گه‌ر له جێگایه‌کی گشتیش بوویت ئه‌وا شه‌رم مه‌که چونکه هه‌موو که‌سێک منداڵی هه‌یه و شتی وای به‌سه‌ر هاتووه.
پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت له‌وه تێبگات که قێژهو هاواره‌که‌ی هیچ کارت تێناکات و پێی تووڕه نابیت و داواکارییه‌که‌شی به‌وه جێبه‌جێ ناکرێت.
له‌بیرت بێت که نابێت تووڕه بیت و بکه‌ویته قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت له‌سه‌ر داواکارییه‌که‌ی، ته‌نانه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا پرسیاریشی کرد قسه‌ی لێ مه‌که.
خۆت به‌ته‌واوی له قیژهوهاوارهکهی گێل بکه.. خۆت وا نیشان بده که به شتێکی تره‌وه خه‌ریکی و هه‌ر گۆێت له‌و نییه.. چونکه ئه‌گه‌ر تۆش لێی تووڕه بیت و هاواری به‌سه‌ردا بکه‌یت، ئه‌وا مانای وایه که تۆ بایه‌خ به هه‌ڵس و که‌وته‌که‌ی ده‌ده‌یت و پێی سغڵهت ده‌بیت، جا ئه‌گه‌ر داواکارییه‌که‌ی جێبه‌جێ بکه‌ی ئه‌وا فێری ده‌که‌یت کرده‌وه‌که‌ی دووباره بکاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که هێمن بۆوه و بێده‌نگ بوو .. ئه‌و کاته ڕووی بدێ و بچۆ بۆلای و وای نیشانده که تۆ زۆر خۆشحاڵدهبیت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌قیژێنێت، هه‌وڵده تێی بگه‌ێنه چۆن داوای شت ده‌کرێت و هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شته‌ی ئه‌و داوای ده‌کات خراپه و بۆ منداڵ نابێت یا بۆ نمونه ده‌بێت پێشتر خواردنه‌که‌ی بخوات پاشان شیرینی بخۆات.
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت خۆت له‌به‌رده‌م قیژه و هاتوهاواری منداڵه‌که‌ت ناگریت، ئه‌وا چاک وایه له‌گه‌ڵ خۆت بۆ بازاڕ و چێشخانه و سوپه‌رمارکت نه‌یبه‌یت، تاکو ڕایدههێنیت و هێمن و چاکده‌بێته‌وه.
چاک وایه، کاتێ که هه‌ستت به‌وه‌کرد منداڵه‌که‌ت تووشی ئه‌و دۆخه ده‌بێت و ده‌ست به‌گریان ده‌کات، ئه‌وا هه‌وڵ بده سه‌رنجی بۆ شتی سه‌یر و جوانی سه‌ر رێگاوبان ڕابکێشیت... گڵۆپێکی سوور .. ره‌سمێکی کاریکاتێری .. یاخود ئه‌و یارییه‌ی که ئه‌و حه‌زی لێده‌کات. له کۆتاییدا خاڵێکی زۆر گرینگ له‌بیر نه‌که‌یت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که. ته‌نها یه‌کجاریش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی منال فیربێت ئه‌گه‌ر به قیژه و هاوار داواکارییه‌که‌ی جێبه‌جێ بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی بکاته‌وه..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه