.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










زانا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن پارێزگاریكردن له كێشی سروشتی مرۆڤ یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ئاگاداركردنی خانه‌كانی مێشك به‌كه‌متر تووشبوونیان به هۆرمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر جرج ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلینه‌وه ئاگادارییهكانی ناو خانه‌كانی مێشك كه‌مده‌بنه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی رێژه‌ی هۆرمۆنهكهش و رێگرتن له زیادكردنی ده‌بێته‌هۆی درێژی ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند زانایهكدا كه له‌گۆڤاری نه‌یچه‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: "پارێزگاریكردنی كێشی مرۆڤ و هێشتنه‌وه‌ی له‌بارێكی ئاسایی و سروشتی‌دا رێژه‌ی ئه‌و ئه‌نسۆلینه كه‌مده‌كاته‌وه كه هۆرمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین ده‌یڕێژن له له‌شی مرۆڤدا".
هه‌روه‌ها وتیشیان: "له‌وانه‌یه هه‌مان كاریگه‌ریشی هه‌بێت له‌لای مرۆڤ هه‌روه‌ك له‌لای جرج هه‌یبووه".
شاره‌زایان ده‌ڵێن له‌كاتێكدا ئه‌م بۆچوونه ده‌ركه‌وێت و بچه‌سپێت به‌ته‌واوی ئه‌و كاته ئه‌نسۆلین ده‌چێته لیستی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بۆماوه‌یین و رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ندا.
سه‌ره‌تا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌كۆندا له‌سه‌ر كرم و مێروو كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی كارلێكردنی ئه‌نسۆلین ئه‌و هۆرمۆنه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا راده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری پرۆتین كه به(ئای ئار ئێس 2) ناسراوه، ده‌بێته‌هۆی گه‌یاندنی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌نسۆلین بۆ خانه‌كانی مێشك، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و جرجانه‌ی نیوه‌ی ئه‌و مادده پرۆتینه لهخۆێنیاندا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به رێژه‌ی 18% له چاو ئه‌و مشكانه‌ی تر كه بۆماوه‌ییی رێژه‌ی پرۆتینهكهیان هه‌یه زیاتر ده‌ژین و كاریگه‌رییان له‌گه‌ڵ ژیان زیاتر بووه، هه‌رچه‌نده كێشیان زیاتر بووه و رێژه‌ی شه‌كریش لهخۆێنیاندا زیادیكردووه.
لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخست ئه‌و مشكانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه زیاتر ده‌ژین، چونكه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه كاریان لێده‌كات وه‌ك شێرپه‌نجه و كۆئه‌ندامی سوڕان دواده‌كه‌ون به‌هۆی كه‌می گه‌یاندن له راگهیاندنكانی ئه‌نسۆلین به خانه‌ی مێشك، هه‌رچه‌نده رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنیاندا زیادبكات.
زاناكان ده‌شڵێن پێده‌چێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا جۆرێك له ده‌رزی ئاماده بكرێت كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری پرۆتین بۆ هاتووه‌كان به‌هه‌مان كاریگه‌ر هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌رزییانه‌ش ده‌بێت ته‌نها كار له خانه‌كانی مێشك بكه‌ن.
سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه دكتۆر مۆریس وایت، له په‌یمانگای هوارد هیوزی پزیشكی وتی: "ئاسانترین رێگا بۆ درێژكردنه‌وی ته‌مه‌ن بریتییه له كه‌مكردنه‌وه و دیاریكردنی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌خوێندا له‌ڕێگای وه‌رزشكردن و ره‌چاوكردنی سیستمێكی پزیشكی له‌خۆراكدا".
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر وایت ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه پێی گه‌یشتووین بناغه‌یه‌كی زانستییه بۆ ئه‌و قسانه‌ی كه دایكمان ده‌یوت پێمان، كاتێك كه منداڵ بووین، هه‌روه‌ك ده‌یوت خواردنێكی ته‌ندروست بخۆن و وه‌رزشێكی باش بكه‌ن، ئه‌وكاته ته‌ندروستیتان باشده‌بێت، خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست و كێشی دابهزیو پارێزگاری حه‌ساسییه‌تی ده‌ردراوی ئه‌نسۆلین ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی كهمدهردانی هۆرمۆنی سه‌ره‌كی بۆ راگرتنی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا و مێشكیش كه‌متر تووشی وه‌رگرتنی ئه‌نسۆلین ده‌بێت".
سبەی//

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه