.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خانمێكى تایوانی بووه جێى
ه‌یی چه‌ندین دڵى ته‌نها، دوای ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایكرد كه چۆن نیوه‌ى جیهان گه‌ڕاوه تا بگات به كوردستانى عێراق بۆ بینینى ئه‌و كوڕه كورده‌ی كه له رێى ئینته‌رنێته‌وه ناسیویه‌تى..
رۆژنامه‌ی (United Daily News) رایگه‌یاند كه (هسو چیا هوا)ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه یاریده‌ده‌رى ئه‌ندام پارله‌مانێكى تایوانه، له مانگى7ى 2008 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانى كردووه بۆ بینینى (زانست)ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا زانست كه فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ ده‌چێت بۆ تایوان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ (هسو) له مانگی 4 ی داهاتوودا.
هسو له مانگی 10ی 2008، گه‌ڕایه‌وه بۆ (تایپى) به‌ڵام ئه‌م سه‌ركێشییه بڵاونه‌بووه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى (هسیاو بی خیم)ی ئه‌ندام پارله‌مان له بلۆگ -سایت-ه‌كه‌ى بڵاویكرده‌وه.. سه‌دان تایوانى ئه‌م هه‌واڵه‌یان خوێنده‌وه‌و په‌یامیان بۆبه‌جێهێشت.
به پێى هه‌واڵه‌كه (هسو و زانست) بۆ چه‌ندین مانگ هه‌موو رۆژێك له (skype) ژووانیان داناوه‌و له مانگی 6 هسو بڕیاریداوه كه بچێت بۆ عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ى زانست.
هاوڕێكانى هسو هانیانده‌دا كه واز له‌و كاره بێنێت چونكه ده‌بێت ڕێگه‌یه‌كى دوور ببڕێت‌و پاره‌یه‌كی زۆریش خه‌رج بكات، یان له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوه له‌خشته‌ی بردبێت، به‌ڵام هسو سڵى له‌و قسانه نه‌كرده‌وه‌و سه‌رئه‌نجام بڕى 3000 دۆلاری بۆ بڕینی 11,779 كم رێگه خه‌رجكرد بۆ گه‌شتن به كوردستان، هه‌ڵبه‌ت به‌م شوێنانه‌دا تێپه‌ڕیوه تا گه‌یشتۆته كوردستان: بانگكۆك، دیمه‌شق، عه‌ممان، له دیمه‌شق ماوه‌ی 20 رۆژ ماوه‌ته‌وه‌و دواتر له كوردستانیش ماوه‌ى 40 رۆژ له‌گه‌ڵ زانست ده‌مێنێته‌وه.
ئێستا هسو خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى له مانگى نیسانی داهاتوودا، زانست-یش ده‌بێته مامۆستاى عه‌ره‌بى له تایوان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له تایوان بژى.
هسو ده‌ڵێت: (هه‌موو كه‌س ناتوانێت خۆشه‌ویستییه‌كى راست بدۆزێته‌وه.. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستت هه‌یه، تكایه كاته‌كانتان به یه‌كه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كى راستت نه‌دۆزییه‌وه، به‌دوایدا بگه‌ڕێ!)
kurdsat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastt xosh eze gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh sarkawtw bit


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه