.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كۆلێرا نه‌خۆشیه‌كه به هۆى به‌كتریاى ڤیبیریۆ كۆلیرى Vibrio cholera تووشى مرۆڤ ده‌بێت، زۆربه‌ى كات له رِێگهى پیس بوونى ئاوى خواردنه‌وه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، نه‌خۆشى كۆلێرا نه‌خۆشیه‌كى زۆر درمه و له كاتى تووش بوونى چه‌ند كه‌سێكى ناو كۆمه‌ڵگا، زۆر به خێرایی ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانى دیكه. پیسایی نه‌خۆشه تووشبووه‌كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى به‌كتریای كۆلێرایه.
له هه‌ر بارێك دا نهخۆشێكت بینى كه سك چوونێكى به‌هێزى هه‌یه و پیساییهكهى وه‌كو ئاوى برنج وایه یان به زوویی نیشانه‌ى ووشك بوونه‌وه‌ى تێدا دیارى داوه. به خێرایی كارى پێویستى بۆ بكه و ده‌زگاى ته‌ندروستى به‌رپرس له باره‌كه ئاگادار بكه‌ره‌وه.
چاره‌سه‌ر:
سه‌یرى نه‌خۆشه‌كه بكه و رِادهى ووشك بوونه‌وه‌كه‌ى دیارى بكه ئه‌گه‌ر:
1- ووشك بوونه‌وه‌ى نه‌بوو، ئه‌وا گیراوه‌ى دكسترۆلایتى بده‌رێ و ئامۆژگارى بكه شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌رمانى پێویستى بدرێتێ وه‌ك له خواره‌وه باس كراوه.
2- ووشك بوونه‌وه‌ى كه‌مى هه‌بوو، هه‌ر وه‌كو سه‌ره‌وه.
3- ووشك بوونه‌وه‌ى سه‌ختى Severe dehydration هه‌بوو:
- كانیۆلاى بۆ دابنێ.
- فلوید (رِینگهر یان نۆرماڵ سه‌لاین)، باشتر وایه به دوو كانیولا.
- رِهوانهى نه‌خۆشخانه‌ى بكه.
- له هه‌موو بارێكى سك چوون، ئه‌گه‌ر گومانى كۆلێرات هه‌بوو یان كۆلێرا له ناوچه‌كه هه‌بوو، ئهنتى بایۆتیكى پێویست (تتراسایكلین، كۆتریمۆكسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن) به‌كار بهێنه.
=================================


له‌سه‌ر هێڵ نییه