.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ملیاردێرهكانیش خۆیان ده‌كوژن
ئه‌ڵمانیایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌ره مادییه‌كانی پێ قه‌بوڵ نه‌كرا، كه به‌هۆی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی ساڵی رابردوو پێی كه‌وت، بۆیه له سه‌ر هێڵێكی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر خۆی كرده قوربانیه سه‌روه‌ت و سامانه له كیس چووه‌كه‌ی.
سه‌باره‌ت به روودای خۆكوشتنی ئه‌و پیاوه ئه‌ڵمانیه، سه‌رچاوه هه‌واڵه‌كانی ئه‌و وڵات بڵاویانكردۆته‌وه، ته‌رمی "ئه‌دۆڵڤ مێركڵ"ی 74 ساڵ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی كۆمپانیای هێڵی ئاسنین دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌منی رایانگه‌یاندووه "ئه‌دۆڵڤ مێركڵ" ملیاردێری ئه‌ڵمانیایی له شاری "ئۆڵم" باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر خۆی كردووه به ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هاوسه‌ری "مێركڵ" هۆكاره‌كی خۆ كوشتنی مێرده‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ساڵی رابردوو جیهانی گرته‌وه، ئه‌ویش زیانه مادییه‌كانی پێ قه‌بوڵ نه‌كراوه و به‌م شێوه‌یه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا، مێركڵ له ریزبه‌ندی لیستی "فۆربس"ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهاندا به بڕی 12 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2007 دا له پله‌ی 44 مدا بووه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شكستی داراییه‌وه پاره‌كه‌ی بۆ 9 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار دابهزوی و له ریزبهندییهكهشدا چووه پله‌ی 94 مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان.
به يامنير


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka Dilman sarkawtw bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه