.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











"Kate Winslet"ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ پێنج جار بۆ وه‌رگرتنی یه‌کێك له خه‌ڵاته‌کانی "Golden Globe" ده‌ستنیشانکرا، به‌ڵام هه‌موو جارێك بێ هیوا ده‌کرا. دوێنی شه‌و به‌جارێك له‌سه‌ر باشترین نواندن و نواندنی لاوه‌کی دوو خه‌ڵاتی "Golden Globe" پێبه‌خشرا.
سه‌ره‌تا خاتوو ئه‌کته‌ری به‌ریتانی ناوبراو له‌سه‌ر ڕۆڵی له فیلمی "The Reader"دا خه‌ڵاتێكی پێبه‌خشرا. فیلمی ناوبراویش له ناوه‌ڕۆکی ڕۆمانی "Der Vorleser" وه‌رگیراوه، که له‌ساڵی 1995دا نووسه‌ری ئه‌ڵمانی "Bernhard Schlink" نووسیوێتی. ناوه‌ڕۆکی ڕۆمانیش باس له جابییه‌كی ئافره‌ت ده‌کات، که له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا پاسه‌وانی یه‌كێك له گرتووخانه‌کانی جووله‌که‌کان بووه، که له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه دروستکرابوو. ڕۆمانی ناوبراویش له‌ماوه‌ی پێشوودا به‌یه‌كێك له هه‌ر ڕۆمانه زیاتر فرۆشراوه‌کان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نرا.
دواتر "Kate Winslet" خه‌ڵاتێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی سه‌ره‌کی له فیلمی "Revolutionary Road" پێبه‌خشرا.
دووجار خه‌ڵاتکردنی خاتووی ئه‌کته‌ر به‌ریتانی ناوبراو له له مێژووی 66 ساڵه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی "Golden Globe"دا به سێیهه‌مین داده‌نرێت.
به چاوی فرمێسکاوییه‌وه "Kate Winslet" سوپاسی مێرده‌که‌ی، "Sam Mendes"، کرد، که کاری ده‌رهێنانی له فیلمی "Revolutionary Road" گرتبوویه ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له فیلمی "Titanic"دا کاریکردبوو. له‌کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌شیدا "Kate Winslet" وتی: "من له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ڕانه‌هاتووم. بۆ منداڵه‌کانم، که ئێستا له ڕێگای ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یرم ده‌که‌ن: ته‌ماشای ئێره بکه‌ن، من بردمه‌وه."
فیلمی "Slumdog Millionaire" به‌رهه‌مهاتوو له هیندستان، چه‌ند خه‌ڵاتێکی "Golden Globe" پێبه‌خشرا. له فیلمی ناوبراو له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی "Danny Boyle" و چه‌ند ئه‌کته‌ری نه‌ناسراو به‌شداریان کردووه. له گالای "Beverly Hills" خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین سیناریۆ و باشترین موسیقای فیلمی پێبه‌خشرا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت ئیزی گیان به قوربان
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه