❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێرووله

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-13 18:36:20

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253
WindowsXPFirefox

مێرووله

له شاره مێرووله ناكرێت هه‌موو مێرووله‌یه‌ك كاری پۆلیس بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. هێزی پاراستنی مێروو كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵ‌ ده‌كات، تا كرداری زاووزێكردنی ڕێپێنه‌دراو سانسۆر بكات. گه‌نده‌ڵی ڕێگای پێنادرێت و پاسه‌وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كه‌ن.

هه‌ندێك له مێینه‌كانی مێرووله هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆیان سزا ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه زاووزێ بكه‌ن.

ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش له‌ئاكامی چاودێریكردنی گروپێكی هاوبه‌شی دانیماركی - ئه‌ڵمانی دا هاتووه و تێدا بۆ تێمی چاودێریكردن ده‌ركه‌وتووه، كه پۆلیسه‌كان خۆیان كاری گه‌نده‌ڵی ناكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی زاووزێش ناكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دروست كاره‌كانی خۆیان به‌جێده‌هێنن.

"یورگن هاینزه" له زانكۆی "ڕێگێنسبۆرگ" و هاوه‌ڵه‌كانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the Royal Society B"دا نووسیویانه، كه تاكو پێش ئه‌م چاودێریكردنه، پۆلیسی كۆنترۆڵكردن ته‌نها له مه‌یموندا به‌دیكراوه.

له ژینگه‌یه‌كی ئاپۆڕی وه‌ك ژینگه‌ی مێرووله‌دا دابه‌شكردنی فه‌رمان ته‌نها ڕێگایه تا كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ویستراو و بێ كێشه به‌ڕێوه‌بچن: شاژن ده‌كه‌وێته دانانی هێلكه، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا كاره‌كه‌ره مێینه‌كان كاره‌كانیان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیان ده‌كه‌ونه‌ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و هه‌ندێكی دیكه‌یان خزمه‌تی هێلكه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاری پارێزگاریكردن ده‌گرنه ئه‌ستۆ.

ئه‌و سیسته‌می كاركردن كاتێك باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كه‌ره مێینه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ واز له بیرۆكه‌ی وه‌چه خستنه‌وه بهێنن - ئه‌و مه‌رجه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌نێو زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵه‌كانی مێروودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

شێوازی سزادانی سرپێچكه‌رانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: پۆلیسه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌خواردنی هه‌موو ئه‌و هێلكانه‌ی شاژن نه‌یكردبێت و هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی زاووزی ده‌كه‌ن و یاسای كۆمه‌ڵ پێشێل ده‌كه‌ن.

سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه، كه‌چی لادانی له‌یاسای كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌ن توێژه‌رانی دانیماركی و ئه‌ڵمانییه‌وه به‌دیكرا.

چۆن ده‌توانرێت پۆلیسه‌كانی ناو شاره مێرووله‌كان له مێرووله ئاساییه‌كانی دیكه جیابكرێنه‌وه؟ توێژه‌ران نه‌یانتوانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ پۆلیسه‌كانی شاره مێرووله توانی ئاشكراكردنی هێلكه‌ و زاووزێی نایاساییان هه‌بێت.

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net