.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











زستان ورچ و چه‌ند ئاژه‌ڵێکی دیکه ده‌چنه خه‌وێکی قوڵه و تا هاتنی به‌هار به‌ئاگا نابنه‌وه، له‌ماوه‌یه‌شدا زۆربه‌ی چه‌ورییه‌کانی له‌شیان ده‌سوتێنرێت. ئێستا زانا ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌و خه‌وتنه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌شی مرۆڤ به‌کاربهێنن.
تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌روه‌ری "Cheng Chi Lee" له‌زانکۆی تێکساس هه‌ڵسا به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ماده‌ی "5-AdenosinMonophosphat" -ئه‌و ماده‌یه‌ش به کورتکراوه‌ی به "5-AMP" ده‌ناسرێت- له‌سه‌ر مشكی تاقیگه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به ته‌ماشاکردنی چۆنێتی سووتاندنی چه‌وری و گۆڕاندنی بۆ شه‌کری به‌سوود، ئه‌وه‌ش له‌کاتی خه‌وتنی زستانه‌ی ئاژه‌ڵه‌کاندا.
توێژه‌ران توانییان شێوازێکی هاوشێوه له‌مشکه به‌کارهاتووه‌کان بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌دیبکه‌ن: مشکه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك خرانه شوێنێکی تاریکه‌وه و له‌پاشان بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که مشکه به‌شداربووه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بڕێکی زۆر له چه‌ورییان له‌ده‌ستداوه و کێشیان به‌ره‌وو نزمی ڕۆیشتووه.
له‌م کارلێکردنه‌شدا چه‌ند جینیکی دیاریکراوی به‌شداری ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ش ڕۆڵێکی گرنگیان له‌سووتاندنی چه‌وری له‌شدا هه‌یه و چالاکییان له‌ڕێگای "5-AMP"یه‌وه ڕێکده‌خرێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆیان ده‌رکه‌وت.
کاتێك توێژه‌ران بڕێکی زیاتریان له ماده‌ی "5-AMP" به‌مشکه‌کاندا، ئاژه‌ڵه‌کان چالاکی و پله‌ی گه‌رمایی له‌شیان به‌ره‌وو نزمبوونه‌وه چوو و میتابۆلیزمی بۆ سووتاندنی چه‌وری له‌شیان گۆڕا.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که مرۆڤ به‌هۆی "5-AMP" له‌چه‌وری له‌شی ڕزگاری ده‌بێت. به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌زانراوه مرۆڤه قه‌ڵه‌وه‌کان به‌هۆی بڕێکی یه‌کجار زۆر له "5-AMP" وه‌ك ورچ و ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه ب‌چنه خه‌وێکی زستانه‌ی قوڵه‌وه یان به‌وه‌رگرتنی بڕێکی که‌م میتابۆلیزمیان بۆ سووتاندنی چه‌وری له‌شیان بگۆڕن.
توێژه‌ران هیوایه‌کی زیاتر له "5-AMP"دا ده‌بینن، ئه‌ویش به‌به‌کارهێنانی بۆ ئه‌وانه‌ی دووچاری نۆبه‌ی دڵ هاتوون، تا له‌ڕێگایه‌وه له‌زیانه‌کانی داهاتوو ڕزگاریان ببێت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه