❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جۆرج ده‌بلیو بوش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-15 19:55:07

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

جۆرج ده‌بلیو بوش

جۆرج هیربرت ۆڵكه‌ر بوش ـ سه‌رۆكی‌ ئێستای‌  وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌،  به‌رله‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بهێنێت، حاكمی‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كساس بووه‌. جۆرج بوش له‌ 6 ته‌موزی‌ ساڵی‌ 1946 له‌ دایك بووه‌‌و له‌ 20 كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2001 دا ‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌جیاوازیه‌كی‌ كه‌م له‌ ئال گۆڕی‌ ركابه‌ری‌ دیموكراتخوازی‌ برده‌وه‌ بووبه‌ 34 هه‌مین سه‌رۆكی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2004یشدا بۆ جاری‌ دووه‌م وه‌ك سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و له‌ 20 كانونی‌ دووه‌می‌ 2009 دا ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ كۆتایی‌ پێدێت. جۆرج بوش به‌رله‌وه‌ی‌ بچێته‌ ناو جیهانی‌ سیاسه‌ته‌وه‌ بیزنس مان بوه‌و چه‌ندین كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌، له‌ ساڵی‌ 1989بۆ 1998 یه‌كێك بووه‌ له‌ خاوه‌نی‌ یانه‌كانی‌ ته‌كساس ره‌نجه‌ر بۆ بایسبۆڵ، له‌ ساڵی‌ 1995 بۆ  ساڵی‌ 2000  حاكمی‌ ته‌كساس بووه‌. له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ جۆرج بوش دا چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ ناودار به‌ده‌ركه‌وتوون، له‌وانه‌ش جۆرج هربرت ۆڵكه‌ر بوشی‌ باوكی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 4 ساڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بووه‌ (جب بوش)ی‌ براشی‌ حاكمی‌ ویلایه‌تی‌ فلۆریدایه‌‌و برسكت بوشی‌ باپیریشی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران بووه‌.
جۆرج بوش له‌ ساڵی‌ 1977 دا ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ وڵات لۆرا بۆشدا پێكهێناوه‌، خاتو (لورا) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1946 له‌ میلاندی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كساس له‌ دایك بووه‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌كه‌لۆریای‌ له‌ زانستی‌ په‌روه‌ده‌دا له‌ زانكۆی‌ (ساسرن میسۆدیست) به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ساڵی‌ 1973شدا بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ری‌ له‌ بواری‌ زانستی‌ كتێبخانه‌دا له‌ زانكۆی‌ ته‌كساس له‌ شاری‌ ئۆستن وه‌رگرتووه‌و خاوه‌نی‌ دوو منداڵن به‌ ناوه‌كانی‌ بارباراو وه‌جنا كه‌ هه‌دووكیان كچن . 


سةرجاوه راديؤ نةوا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-16 10:27:50

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: جۆرج ده‌بلیو بوش

supas bo ayamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net